دروشمی ئەلیکساندەر دوماس: ‘سێ جەنگاوەرەکان’ یەکێك بۆ هەمووان و هەموو بۆ یەكێك! گوزارشتێکی باش لەو دینامیکییە دەکات کە لەلایەن رزگاربووەکان و چالاكوانانی بواری مافی مرۆڤ پەرەی پێدرا لە راهێنانی داکۆکیکردن لە ناوەندی قوربانیانی ئەشکەنجە CVT.
یەکێتی و دڵسۆزی بەرانبەر بە هەموو کۆمەڵ و گروپێکی زیان لێکەوتوو و هەموو کەسێکی ئازاردراو لە وەزەو هێزی سەرەکی هاوپەیمانییەکەن.
لەگەڵ ئێمە کاربکەن بۆ باشترکردنی ژیان و سەلامەتی و شکۆی رزگاربووان لە هەموو ئەجێندا باڵاکانی عێراق دا! بە یەکگرتوویی ئێمە سەردەکەوین، جیاببینەوە سەرکەوتوو نابین