fbpx

هاتنەناو هاوپەیمانێتییەکە

بۆچی ببمە ئەندام لەم هاوپەیمانێتیە؟

ئەندامبوون لە ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دا کۆمەڵێک سوودی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدایە. بەڕوونتر، لەڕێگەی ئەندامبوونەوە لەم هاوپەیمانێتییەدا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی:

  • توانایان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتەکانی دادپەروەریی قۆناغ-بە-قۆناغ و قەرەبووکردنەوەکان بەهێزتر دەکەن.
  • بەشێوەیەکی کاریگەرتر کار دەکەن، ئەمەش لەڕێگەی ئامادەکردنی داواکاریی و پێشنیاری هاوبەش بۆ پەرەدان بە مافی قوربانیان.
  • لەسەر ئاستی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی دیارتر دەبن.
  • دەرفەتی و هەماهەنگییکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنییدا، کە هەمان تێڕوانین و بۆچوونەکانی ئەمانیان هەیە زیاتر دەبێت.
  • دەستیان دەگات بە سەرچاوە و شارەزایی هاوبەش
  • پەیوەندی لەگەڵ چالاکوان و کەسانی کاریگەری دەوڵەتی و نێودەوڵەتییدا دروست دەکەن.
  • توانای کارکردنیان لەگەڵ ئەوانەی لە هەر ئاستێکدا خاوەن بڕیارن زیاتر دەبێت.
  • پێگەیان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی دەوڵەت بەهێزتر دەبێت.
  • لەکۆتاییدا، لەڕێی یەکدەنگییانەوە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانن پشتگیریی قوربانییان وەک تاک و خێزانەکانیان بکەن کە لەو کۆمەڵگانەوە هاتوون کە بۆ بەدەستهێنانی مافی قەرەبووکردنەوە کاریان لەگەلدا دەکەن. ئەمەش بۆ خۆی ئەو دابەشبوونە نەتەوەیی/ئاینییە کەم دەکاتەوە و ناوچە سیاسییەکان یەک دەخات و بناغەی بەردەوامیی ئاشتی لە عێراق دادەمەزرێنێت.

ئەگەر خوازیاریت ببیت بە ئەندام لە هاوپەیمانێتیی قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دا، نامەیەک بنێرە بۆ سکرتێری هاوپەیمانێتییەکە لەسەر ئیمەیڵ ئەدرێسی: [email protected]