fbpx

فەرهەنگۆک

  • دادپەروەریی قۆناغ-بە-قۆناغ: ئەو پرۆسە و میکانیزمانە دەگرێتەوە کە لەلایەن کۆمەڵگەکانەوە جێبەجێ دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵە بکەن لەگەڵ مێژوویەکی گەورە لە پێشێلکارییە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ. ئەمەش ئەمانە دەگرێتەوە: دەستنیشانکردنی تاوانبار لەلایەن دادگاوە، ئەو هەوڵانەی لەلایەن لایەنە نا-یاساییەکانەوە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان دەدرێن، قەرەبووکردنەوە و چاکسازیکردن لە یاسا و دامەزراوەکاندا.
  • قەرەبووکردنەوەکان: چەند سوود و پێوەرێکی کۆنکرێتی و سونبولین و دەدرێن بە قوربانییان، جا یان بە تاک بێت یان بە گرووپ، مەبەستیی سەرەکیش لەمە سووککردنی ئەو پێشێلکارییانەیە کە لە پێشوودا بەرامبەریان کراون. قەرەبووی گونجاو ئەو قەرەبووەیە کە بە شێوەیەکی هاوسەنگ پێک دێت لە جۆرە جیاوازەکانی قەرەبوو وەک گەڕاندنەوەی قوربانیی بۆ دۆخی پێشووی، قەرەبووکردنەوەی ماددی، ڕاهێنانەوە، دڵدانەوە و قایلکردن و گرنتیدانی دووبارەنەبوونەوەی کارەساتەکان.
  • گەڕاندنەوەی بۆ دۆخی پێشووی: گەڕاندنەوەی قوربانییەکە- ئەوەندەی دەکرێت- بۆ ئەو حاڵ و کاتەی پێش پێشێلکارییەکەی بەرامبەری تێیدا بووە. ڕەنگە ئەمە پێویستیی بە بوژاندنەوەی ژێرخانی گشتی بێت ئەوەی وا بکرێت گەڕەکەکەیان بپارێزرێت و ئەوانیش بەدڵنیایی تێیدا بژین.
  • قەرەبووکردنەوەی مادی: بەخشینی پارە بە قوربانییان لەبەرامبەر ئەوەی بەسەریان هاتووە و ئەوەی لەدەستیان چووە. ئەمە زیانی جەستەیی و دەروونی، زیانی ماددی و چانسی لەدەستچووش دەگرێتەوە. دەتوانێت ئەمە لەڕێگەی یەکجار پارەپێدانەوە ئەنجام بدرێت یان پارەکە تا کۆتایی ژیانی بدرێت بە قوربانییەکە.
  • ڕاهێنانەوە: پرۆسەی گەڕاندنەوەی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی و پلەی کۆمەڵایتیی قوربانییە بۆ ئاستێکی باش ئەویش لەڕێی خزمەتگوزاریی بەردەوامی پزیشکی و دەروونی و یاسایی و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریی ترەوە.
  • قایلکردن/ دڵدانەوە: ئەمەیان ژمارەی پێوەر و ڕێگەی سونبولی و نامادی دەگرێتەوە کە بەتایبەت دروستکراون تا لە ناخەوە قوربانییان قایل بکەن و دڵیان بدەنەوە. یادکردنەوەی کارەساتەکان، دۆزینەوەی ئێسکوپروسکی ئەو قوربانییانەی مردوون و ناساندنی تاوانەکان وەک تاوانی نێودەوڵەتی. ئەمانە هەندێک لەو ڕێگەیانەن.
  • گرنتیکردنی دووبارەنەبوونەوەئەمانە ژمارەیەک پێوەری فراوانتر و زیاتر پەیوەندیدارن بە دەزگا جیاجیاکانەوە، ئامانجیش لێیان دروستکردنی دڵنیاییە لەبەرامبەر ئەوەدا کە جارێکی تر ئەو کارەساتانە ڕوو نادەنەوە. ئەم دڵنیاکردنەوەیە زۆر گرنگە بۆ قوربانییان کە دەشێت هێشتا بترسن لە دووبارەبوونەوەی ئەوەی بەسەریان هاتووە.
  • پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ: ئەمانە ئەو پێشێلکارییانە دەگرنەوە کە زۆر توند و بڵاون و بەرامبەر مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دەکرێن. لەبەر ئەوەی پێناسەیەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ ئەم پێشێلکارییانە، بۆئە ئەم پێشێلکارییانەی خوارەوە و هەر پێشێلکارییەکی تریش کە لە توندیدا لەمانەوە نزیکە وەک پێشێلکاریی توندی مافەکانی مرۆڤ تەماشا دەکرێت:
    • جینۆساید،
    • کوشتنەوەی خێرا یان کوشتنی هەڕەمەکی،
    • ونکردن/دیارنەمانی بەزۆرەملێ
    • کۆیلایەتی و بازرگانی بە کۆیلەوە
    • گرتن و ماوەدرێژ و هەڕەمەکی،
    • بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز
    • ئەشکەنجە یان مامەڵە یان سزا توندتیژانە و نامرۆڤانە و شکۆشکێن
    • کردنی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی (لە ساڵی ١٩٩٨دا و لەلایەن یاسای ڕۆما بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی)
    • جیاکارییەکانی ڕەگەزی و ئایینیی سیستماتیکی
    • توندوتیژیی سێکسیی پەیوەندیدار بە ململانێوە (دەستدرێژیکردنەسەر، بەکۆیلەکردن سێکسی، لەشفرۆشیی زۆرەملێ، دووگیانکردنی زۆرەملێ، یان هەر جۆرێکی تر لە دەستدرێژیی سێکسی کە وەک ئەمانە توند و قورس بێت)
  • ململانیی چەکداری: ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزە چەکدارەکانی دوو دەوڵەت یان هێزە حکومییەکان و گرووپە چەکدارە ناحکومییەکان.
  • قوربانییان: ئەو کەسانەی کە خۆیان بەتەنیا یەک لەگەڵ گرووپێکدا ئازاریان چەشتووە، جا ئازار و برینداریی جەستەیی بێت یان دەروونی، ئازاری عاتیفی، لەدەستچوونی ماڵ و سامان، یان ڕێگەگرتن لە وەرگرتنی مافە بنەڕەتییەکان، ئەمانە کەسوکاری پلەیەک و ئەوانەش دەگرێتەوە کە پشت دەبەستن بە قوربانییەکە.
  • سێ دۆکۆمێنتی سەرەکیی هاوپەیمانێتییەکە، ئەمانەن: نووسراوی ڕا و هەڵوێستەکان لەسەر قەرەبووکردنەوەکان، پەیماننامەی دامەزرێنەران، لیستی چالاکییەکان.