وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2025

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش بەمەبەستی بۆ خستنەبەرباسی ئەو دڕندەییانەی داعش لە عێراق ئەنجامی داون.

گرینگترین شتەکانی ژمارە #12
قەرەبووکردنەوە: لە مانگی ئابدا، ٢٢١٦ کەس لە ڕزگاربووان بەپێی یاسا قەرەبوویان وەرگرتووە.
پەروەردە: بەرێوەبەرایەتی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆبووەوە بۆ پاڵپشتی ڕزگاربووان بۆ گەڕانەوە بۆ قوتابخانە.
ئیفادەکان لە دەرەوەی وڵات: ڕزگاربووان لە ئەڵمانیا بەردەوامن لە تۆمارکردنی ئیفادە لە ڕێگەی کونسوڵخانەکانی عێراقەوە.
ڕاپۆرتەکان: بڵاوکراوە نوێیەکانی سندوقی جیهانی ڕزگاربووان، یەزدا و هاوبەشەکانی تیشک دەخەنە سەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕزگاربووان ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەتایبەتی لە دەستڕاگەیشتن بە خوێندن.
یادکردنەوە: یادی یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە شنگال و بەغدا بەڕێوەچوو، داوای دادپەروەری و لێپرسینەوە و ئاوەدانکردنەوەیان دەکرد.
لێپرسینەوە: بەرپرسانی عێراقی و لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە هاندانی میکانیزمی دادپەروەری بەهێزتر و بە بەڵگەنامەکردنی تاوانەکانی داعش.

تەواوی هەواڵنامەی ئەیلوولی ٢٠٢٥ دابەزێنە (وەشانی ژمارە ١٢):

ئینگلیزی، عەرەبی، کوردی (سۆرانی، کرمانجی)

Related posts

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە بەردەوامی هەواڵنامە و نوێکاری لەبارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی  بڵاو دەکاتەوە، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی، لەگەڵ بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنانەی کە...

Verified by MonsterInsights