ئەندامەکانمان
ئاسوودە
ئاسوودە ڕێکخراوێکی ناحکومیی عێراقییە، لەڕێگەی شێوازێکی دەستووری و سیستماتیکییەوە تێدەکۆشێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان. ئامانج لەمەش بەرزکردنەوە پێگەی ژنان و بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنییە لەڕێی بەشداریپێکردنی ژنانەوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بەدیهێنانی دونیایەکە کە تیایدا ژنان و پیاوان لە مافدا یەکسانن و وەک یەکتری دەستیان دەگات بە سەرچاوە و بە دەرفەتەکان، دونیایەک کە تیایدا هیچ جۆر و شێوازێکی جیاکاری و پەراوێزخستن دژی ژنان و کەمینەکان نییە و توندوتیژیی هیچ ڕۆڵێکی لە ژیانی هیچ تاکێکدا ناگێڕێت. ڕێکخراوی ئاسوودە هەوڵ دەدات بۆ هێنانەکایەی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ژنان و کەمینەکان، کە خاڵی بێت لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەموو کەسێک تیایدا مافەکانی بەدی بێن.
دونیایەکی باشتر بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵ
دونیایەکی باشتر بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵ ڕێکخراوێکی ناحکومییە و لە ٢٤ی مایسی ساڵی ٢٠١٧ لە کورستانی عێراقدا دامەزراوە. ڕێکخراوەکە کار دەکات بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەدا، بەهێزکردن و پاراستنی ژنان و گەنجان، هەروەها بۆ باشترکردنی دۆخی سایکۆلۆژی و دارایی خەڵک. تیم و دەستەکانی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە پێک دێن لە ژنان و پیاوانی گەنج، بەڵام خاوەن ئەزموون لە بوارە مرۆییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنیدا. هەر ئەوانیش لە سەرەتا ڕێکخراوەکەیان بنیات نا وەک بەدەنگهاتنێک لەسەر مافەکانی ژنان و هێنانەکایەی ئاشتی، بەو ئامانجەی دونیا ببێتە شوێنێکی باشتر بۆ ژیان. ئۆفیسی ڕێکخراوەکە لە دهۆکە و ڕێکخراوەکەش لە لە ناوەوە و دەرەوەی کامپەکانی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆکدا کار دەکات.
ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت
ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ڕێخراوێکی ناحکومی، نەتەوەیی، مرۆیی، سەربەخۆی قازانجنەویستە. لە ساڵی ١٩٩٩دا دامەزراوە و لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان و لە حکومەتی فیدراڵیش لە بەغدا تۆمار کراوە. ئامانجی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی لە عێراقدا، ئەویش لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و برەودان بە دیموکراسی و هێنانەکایەی ئاشتی، باشترکردنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، زیادکردنی بەشداریی سیاسیی ژنان، دابینکردنی یارمەتیی یاسایی بۆ ئەو گرووپە لاوازەکان و داواکردنی مافەکان لەجیاتی کۆمەڵە ناوخۆییەکان. ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی کاریش دەکات بۆ بەدەمەوەچوونی ئاوارە سوورییەکان و ئەوانەش کە ئاوارەی ناوخۆی عێراق بوون.
ئێمە
ئێمە ناوی ڕێکخراوەکەمان پێناسەی ئێمە دەکات، لەبەرئەوەی پرەنسیپی کاری ئێمە ئەوەیە پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەین، بەبێ گوێدانە جیاوازیی باکگراوند و بیروباوەڕ. ڕێکخراوەکە هیی هەمووانە. ڕێکخراوی ئێمە لە ساڵی ٢٠١٣دا لەلایەن گرووپێک شارەزا و چالاکەوانی ژنەوە دامەزرا، کە شارەزا بوون لە چەندین بواری جیاجیادا وەک یەکسانی جێندەریی، یاسا، پەروەردە، تەندروستی و تەندروستیی دەروونی. ڕێکخراوەکە ڕێکخراوێکی قازانجنەویستە و پرۆگرامی هەیە بۆ هەموو کۆمەڵ بەگشتی، بەڵام بەتایبەتی بۆ ژنان و ئەو گرووپانەی کە لاوازن لە هەرێمی کوردستاندا. لەم بوارانەی خوارەوەدا کار دەکات: یەکسانیی جێندەری، ڕاهێنانەوە، بنیاتنانی تواناکان، گەشەپێدان
دەزگای یەزیدیی ئازاد
ڕێکخراوی یەزیدی بۆ بەدۆکۆمێنتکردن
ڕێکخراوی یەزیدی بۆ بەدۆکۆمێنتکردن ڕێکخراوێکی مەدەنیی سەربەخۆیە، بەبێ جیاکاری خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هەموو هاووڵاتییان دەکات و کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی گشتی لەبەرانبەر چەمکەکانی مافەکانی مرۆڤدا، ئەمەش لەڕێگەی ناساندنی چەمکەکانی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە، یارمەتیدان لە هەموو کەیسەکانی توندوتیژیدا ئەویش لەڕێگە دۆکۆمێنتکردنی هەموو کەیسەکانەوە، ئەمە سەرەڕای بەرزکردنەوەی هۆشیاریی ئەندامانی کۆمەڵ لەبەرانبەر مافەکانی خۆیاندا و چۆن خەڵک بتوانن فشار دروست بکەن تا بتوانن ئەو مافانەیان بۆ دابین بکرێت. دید و ئامانجی ئێمە: هێنانەکایەی کۆمەڵگەیەک کە ڕێز لە مافەکان دەگرێت و کار دەکات بۆ چارەسەکردنی توندوتیژی. کار دەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی کە کاریگەریی توندوتیژییان لەسەرە و هەوڵی هێنانە کایەی سەقامگیریی کۆمەڵایەتیی بۆ تاکەکان دەدەین.
ڕێکخراوی غەسین ئەلزەیتوون
غەسین ئەلزەیتوون ڕێکخراوێکی قازانجنەویستە و ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە. هەمان ساڵ لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بەغداد تۆمار کراوە و ساڵی ٢٠١٤ش لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە. لەو کاتەوە تا ئێستا، ڕێکخراوەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی ناخۆیی و نێودەوڵەتی، کە کاریان کردووە بۆ بنیاتنانی ئاشتی و گەشەپێدانێکی بەهێز لە عێراقدا، چەندین پرۆژەی جێبەجێ کردووە. ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکە ئەمانەن: پشتگیریکردنی لاوازەکان، هەوڵدان بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەهێزکردنی ژنان و نەهێشتنی توندوتیژیی ڕەگەزی.
ڕێکخراوی حامووڕابی بۆ مافەکانی مرۆڤ
ڕێکخراوی حامووڕابی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، لە ١ی نیسانی ٢٠٠٥ دامەزراوە. بە هاوبەشی لەگەڵ ١٢٠ چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کاردەکات لە بیروباوەڕ و پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکانی عێراق. چالاکوانەکانی ڕێکخراوەکە بەرگری لە ماف و شکۆی عێراقیەکانی دەکەن بەبێ گوێدانە ئایین، نەتەوە، ڕەگەز و بیروباوەڕ. ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوەکە لە شاری بەغدایە، هەروەها دوو بنکەی دیکەشی هەیە لە هەولێر و نەینەوا. ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوی حاموڕابی بریتییە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی.
هاریکار
پەیمانگای عێراقی بۆ گەشەپێدان
پەیمانگای عێراقی بۆ گەشەپێدان ڕێکخراوێکی گەنجانە. لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لەڕێگەی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و پرۆگرامی پەروەردەیی. بنکەی سەرەکی ڕێکخراوەکە لە شاری موسڵە، هەروەها دوو لقی دیکەشی هەیە لە شاری هەولێر و بەسڕە.
ڕێکخراوی ژیندا
دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ
دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوێکی ناحکومیی قازانج نەویستە، کاردەکات بۆ بەرەوپێشبرنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا، هەروەها لە وڵاتی ئەڵمانیا بنکەیەکی هەیە. ئەم دەزگایە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری کەرکوک دامەزراوە. پاڵپشتیی ئەو کەسانە دەکات کە دووچاری پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بوون. ئێستا، دەزگاکە ١١ بنکەی ڕاهێنانەوەی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان وعێراق و سوریا هەیە، کە تیایاندا بەشی تایبەت هەیە بۆ ئەو ژن و منداڵانەی ڕووبەڕووی زەبری دەروونی بوونەتەوە، هەروەها کلینیکێک بەڕێوە دەبەن کە تایبەتە بە ڕاهێنانەوەی ئەو ژن و کچە ئێزدیانە کە لە عێراق و سووریا لەلایەن هێزەکانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامییەوە دەستدرێژی کرابووە سەریان. لقەکانی دەزگاکە خزمەتگوزارییان تێدایە بۆ دەستگیرکراوە نەوجەوانەکان و زیندانیانی، سەرەڕای ئەوەش دەزگاکە پرۆگرامی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و پەروەردەشی هەیە.
ڕێکخراوی داد بۆ مافی کەمینەکان
ڕێکخراوی داد بۆ مافی کەمینەکان ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیە کار بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکات، بەدیاریکراوی مافی کەمە نەتەوەکان.
گوڵی لۆتوس
ڕێکخراوی ميثرا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیریی یارسانی
ڕێکخراوی ميثرا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیریی یارسانی ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانجنەویستە و کار دەکات بۆ گەشەدان بە توانای ئەو کەسانەی لەسەر بیروباوەڕی یارسانین. هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی کەلەپوور و داب و نەریت و کلتووری یارسانییەکان و برەودان بە بیروباوەڕی یارسانی لە جیهاندا.ڕێکخراوی ميثرا بەدیاریکراوی دەیەوێت: – هۆشیاریی کۆمەڵگەی یارسانی و کۆمەڵگەی کەمینەکانی تر بەرز بکاتەوە، – بەرگری بکات لە مافە یاساییەکانی یارسانییەکان و کەمینەکانی تر لەڕێی یاسای و ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە، – پەیوەندییەکان و زانیارییە ڕاستەقینەکانی تایبەت بە یارسانییەکان دۆکۆمێنت بکات، – چالاکییەکانی یارسانییەکان لە بوارەکانی کلتووری لێبوردەیی و بنیاتنانی ئاشتی بەهێز بکات، – سەرچاوە بۆ ئەو توێژینەوانە دابین بکات کە لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە ئایین و کلتووری یارسان دەکرێن.
سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
ڕێکخراوی نیشا
ڕێکخراوی نیشا ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانجنەویستی کۆمەڵگەی مەدەنییە و بەفەرمی لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە. “نیشا” وشەیەکی “ئارامی”یە و بەمانای “ئامانج” دێت. ڕێکخراوەکە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکەوانی گەنجەوە دامەزرا بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارانەی کە ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی هاتنی هێزەکانی داعشەوە بۆ موسڵ، شارەکەیان جێ هێشت. پێمان وایە کە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە لە ڕووی ئابووری و پەروەردە و ڕۆشنبیری و تەندروستی و سایکۆلۆژییەوە بەندە لەسەر توانای بڕیاردان بەشێوەیەکی لێزانەنە و هەمەلایەنە. لەبەر ئەوە، زۆر لەگەڵ ئەوە داین کە دیالۆگی دیموکراسییانە بێتە کایەوە و جیاوازییەکان لەڕێی ڕاوێژکردنەوە لەگەڵ هەموو نەتەوەکانی ناو موسڵ مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی
تەجدید عێراق
ڕێکخراوی ئاشتەوایی
ڕێکخراوی ئاشتەوایی ڕێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویستە، کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ئاشتەوایی و بنەماکانی پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
دەزگای هاوکاریی تورکمانی
دەزگای هاوکاریی تورکمانی ڕێکخراوێکی ناحکومی ناوخۆییە و بنکەکەی لە عێراقە. ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە و ساڵی ٢٠١٥ بەفەرمی تۆمار کراوە. دەزگای هاوکاریی تورکمانی بەشێوەیەکی سەرەکی گرنگیی دەدات بە بەرگریکردن لە مافی تورکمانەکان بەتایبەتی و مافی هەموو کەمینەکانی ناو عێراق بەگشتی. ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە و لەسەر بنەمای کاری خۆبەخشی کار دەکات. نووسینگەی سەرەکیی دەزگاکە لە بەغدادە و ستافەکەی لە خەڵکی تورکمانی هەموو ناوچەکانی عێراق پێک هاتووە.