لە ٢٩ی تشرینی دووەم ٢٠٢١، هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دووەمین کۆبوونەوەی خۆی بۆ هەموو ئەندامانەکان لە هەولێر لە رێگای ئامادەبوون و ئۆنلاینەوە رێکخست. ئەم کۆبونەوەیە دەرفەتی بۆ ئەندامانی هاوپەیمانیەتیەکە رەخساند کە ئەندامی نوێ بۆ بەشی بەرێوەبردن و ئەنجومەنی هەماهەنگی هەلبژێرن و هەڵسەنگاندنی جێ بەجێ کردنی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی و ئاڵنگاری و دەرفەتەکان دیاری بکەن. ئێمە شانازی دەکەین کە گوێ لە دەنگ و بۆچوونەکانی رزگاربووەکان دەگرین، ئەوان ئەندامی ئەنجومەنی رزگاربووانن کەسەر بە هاوپەیمانیەتیەکەن. ئەم ئەنجومەنە پێك دێت لە رزگاربووەکانی دەستی داعش کە سەر بە پێکهاتەو نەتەوەی جیاوازن، کە راوێژو پێشنیار بۆ بەشەکان و ئەندامانی هاوپەیمانیەتیەکە دابین دەکەن کە چۆن بتوانن رزگاربووەکان زیاتر بەشداری پێبکەن و بۆ ئەوەی بۆچوونی ئەوان گرنگی پێبدەن لە چالاکییەکانی ئێستا و داهاتوو. هەروەها ئەوان پێشنیاری چالاکییەکان دەکەن و گرنگی چالاکییەکان روون دەکەنەوە بە پێی پەیوەندی تایبەتی بابەتەکان بە رزگاربووەکان و خێزان و کۆمەڵگاکانیان.
لەسەر ئەوە رێککەوتین کە هاوپەیمانیەتیەکە پێویستە کاری داکۆکیکردنی خۆی پەرەپێبدات لە رێگای ئەنجامدانی راهێنانێکی گشتگیر کە لەلایەن تیمی تاکتیکی نوێ لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا ئەنجام دەدرێت.
تاکتیکی نوێ لە بواری مافەکانی مرۆڤ پرۆگرامێکی سەنتەری قوربیانیانی ئەشکەنجەیە (CVT) کە دامەزراوە بۆ بەهێزکردنی توانستی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە رێگای دابین کردنی راهێنان لە بواری نوێترین ستراتیژییەکان بۆ بەرەوپێش بردنی مافەکانی مرۆڤ.