fbpx

بیروڕای ڕزگاربووان

ڕزگاربووان پێویستییان بە چ قەرەبووەکردنەوەیەکە؟
  • ئێمە ئاییندەی خۆمان دەوێت، مەسەلەکە هەر پارە نییە.
  • قەرەبووی ئەخلاقی و مادی
  • بگەڕێن بۆ خەڵکە ونبووەکانمان، ئێمە ئێستا هیچ زانیارییەکمان نییە لەسەر چارەنووسیان
  • ئاگاتان لە منداڵە بێداک و باوکەکان بێت، ئەوانەش کە دایک و باوکیان دیار ونن.
  • ئاوارەکان قەرەبووی مادی بکەنەوە و سەلامەتییان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و جێی خۆیان
  • نەخۆشخانە و قوتابخانە بکەنەوە
  • لە بابەتی تۆمارکردن و ئەوانەدا هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی بتوانین پاسپۆرتی خۆمان هەبێت و کارتی نیشتەجێبوونمان بۆ بکرێت.
  • ئێمە پێویستمان بە مووچەیەک و ژیان و هەلی کارە بۆ ئەوەی بتوانن خێزانەکانمان بژیەنین.
  • پێویستیمان بە بەڵگەنامەی مردنە بۆ مردووەکانمان و ئەوانەش کە بێسەروشوێنن
  • پێویستمان بە مووچەیەکە بۆ ئەوەی بچینە سەروو هێڵی هەژارییەوە و ژیانێکی شایستە بژین
  • من هەست بە زەبری دەروونی دەکەم لەسەرم و پێویستیم بە هاوکاریی دەروونییە
  • دڵدانەوەیەکی باش دەبێت بۆ ئێمە ئەگەر حکومەت گۆڕی بەکۆمەڵ بۆ قوربانییەکانمان دروست بکات
  • قەرەبووی خێزانەکانی دەرەوەی عێراق بکەنەوە
  • بەدوای کەسە بێسەروشوێنەکاندا بگەڕێن، لاشەی ئەوانە بدۆزنەوە کە کوژراون.
  • وەک جینۆساید بیناسێنن
  • قەرەبووی مادی و هاوکاریی دەروونیمان پێشکەش بکەن.
  • خولی ڕاهێنانی پیشەیی و چاودێریی تەندروست و داننان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا بکەنەوە
  • شوێنی یادکردنەوە بنیات بنێن
  • پارێزراویی نێودەوڵەتیمان بۆ دابین بکەن
  • ڕێز لە ئایینەکەمان بگرن.
ڕزگاربووان بۆ لێپرسراوانی دەوڵەت
  • خێراتر کار بکرێن لەسەر دەرکردنی یاسای تایبەت بە ژنانی یەزیدیی ڕزگاربوو بۆ ئەوەی بتوانرێت قەرەبووەکە بەزوویی بدرێت
  • ئەو یاسایانە باشتر بکەن کە پەیوەندیدارن بەم بابەتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بێسەروشوێنن وەک شەهید هەژمار بکرێن و خێزانەکانیان قەرەبوو وەربگرن.
  • دەمانەوێت حکومەت ئاگای لە کامپەکانی سووریا بێت، هێشتا ژن و منداڵیان تێدان. یان دەبێت ئەو عێراقییانەی لە کامپەکانی سووریادان بهێنرێن بۆ ئێرە یان ئێمە بۆمان هەبێت سەردانیان بکەین بۆ ئەوێ. پێویستیمان بە چارەسەرێکە بۆ ئەم کێشەیە.
  • با قەرەبووکردنەوەمان نەکەوێتە ١٠ ساڵی تر. کەسمان ناتوانین لە عێراقدا بمێنێنەوە بەبێ قەرەبووکردنەوە. هەست دەکەم هیچ ئاییندەیەکم لە عێراقدا نییە.
  • پارێزگاریی نێودەوڵەتیمان بۆ دابین بکەن و بگەڕێن بۆ گۆڕی بەکۆمەڵ.
چاوەڕوانییەکانی ڕزگاربووان لە ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە
  • چاوەڕیی ئەوەتان لێ دەکەین هەموو شتێکمان بۆ بکەن، سوپاس کە ئەم هاوپەیمانێتییەتان دامەزراندووە.
  • هیوام هەیە کە ئەم هاوپەیمانێتییە دەنگمان دەگەیەنێت بە حکومەت
  • هیوادارم هاوپەیمانێتییەکە ڕێگەی یاسایی بەکاربهێنێت بۆ فشارخستنەسەر حکومەت تا سۆراخی کەسانی بێسەروشوێن بکات و پێویستە ژنان و پیاوانیش مافی خۆیان بۆ دابین بکرێت. هیوای باشمان بە هاوپەیمانێتییەکە هەیە.
  • دەنگمان بگەیەنن تا چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیەمان بدۆزرێتەوە. زۆر هیلاک بووین.
  • بەبێ گوێدانە پێشەینەمان، داواکارییەکانمان بگەیەننە حکومەت. هیوادارم زوو بەدەم داواکانمانەوە بێن. بەڕاستی زۆر هیلاکین. ئەمە بابەتە زۆر زۆری پێ چوو.
  • ئێمە ئەم قەرەبووەمان پێ دەشێت. هیوامان پێتانە کە وەک نوێنەری ئێمە لای حکومەت کارمان بۆ بکەن.
ڕزگاربووان دەیانەوێت لە کوێ قەرەبوو وەربگرنەوە؟
  • ئێمە هیوامان وایە لە شوێنەکانی خۆمان قەرەبوومان بکەنەوە نەک لە ناو کامپەکاندا. دۆخی کامپەکان زۆر نالەبار و سەختە. خێزانێکی ١٠ ئەندامی لە خێمەیەکدا دەژین. ئەوە پێنج ساڵە لە خێمەداین، هەرچەندە دەبووایە شەش مانگ بووایە. دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ شوێنەکانی خۆمان.
  • زۆر هیوادارین کە قەرەبووکردنەوە لە شوێنێکی تر بێت و لەناو ئەم خێمانەدا نەبێت. ئێمە لەم خێمانەدا ئازار و ناڕەحەتی دەچێژین. ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ شوێنەکانی خۆمان بەڵام حکومەت سەلامەتی و پارێزراویمان بۆ مسۆگەر بکات. زۆر کەس دەڕۆن و وڵاتەکە جێ دەهێڵن چونکە سەقامگیری لە عێراقدا نییە.
دادپەروەری
  • پێویستە حکومەت تاوانباران بهێنێتە بەردەم دادگا بەڵام بۆ خەڵکی بێتاوان ئێمە نامانەوێت ئەوان هیچیان لێ بکرێت.
  • پێویستە دادگایەک هەبێت کە بتوانێت تاوانباران بهێنەتە بەردەم خۆی و دادگاییەکی دادپەروەرانەیان بکات.
  • یەزیدییەکان ئازاری زۆریان چەشت. ناتوانین ئەوە لەبیر بکەین کە بەسەرمان هات. زۆر خراپیان بەسەر هێناین. هیچ خێزانێکی یەزیدی نییە کە زەبری گەورەی بەرنەکەوتبێت.
  • لێبوردەیی گرنگە بەڵام ئەوەی بەسەر ئێمەیان هێنا نادادپەروەرییەکی زۆر گەورە بوو کە ئاسان نییە لێ خۆشبوونی.