fbpx

٢٠٢٢ ساڵێکی گرنگە بۆ جێبەجێ کردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بەسەرکەوتوویی
ئازار 8, 2022
Tanya SEED

بەغداد (١ی مارس ، ٢٠٢٢)

ساڵێك لەمەوبەر لە بەرواری لە ١ی مارسی ٢٠٢١، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای رزگاربووانی ئێزیدی دەرچوواند. دەرچوونی یاساکە هەنگاوێکی گرنگە لە پرۆسەی دووبارە بوژانەوەی دوایی جەنگ لە عێراقدا هەر وەکو بەڵێندراوە کە ئازار و ناخۆشی نەک تەنها ئافرەتانی ئێزیدی کەم دەکاتەوە بەڵکو رزگاربووەکانی تریش کە سەربە گروپ و پێکهاتەکانی ترن کە لە لایەن داعشەوە کرانە ئامانج. سەرەڕای ئەمەش ئەم یاسا پێشەنگە یەکێکە لە و نمونە دەگمەنانەی کە وڵاتان جێ بەجێی دەکەن بۆ ئەوەی بە تایبەتی ئاماژە بدەن بە ماف و پێداویستییەکانی رزگاربووانی پەیوەند بە شەڕی توندوتیژی سێکسی. هاوپەیمانی بۆ قەربووکردنەوەی دادپەروەرانە  (C4JR) هاوپەیمانێتیی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە داوای قەرەبووکردنەوەی گشتگیری بۆ هەموو رزگاربووانی شەڕی داعش لە عێراق دەکات، وە هەروەها چالاکانە هەوڵیداوە بۆ پشتگیریکردنی دەرچوونی ئەم یاسا گرنگە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەر یاسایەك ئەو کاتە باشە کە جێ بەجێ دەکرێت. هەندێك هەنگاو نراون بۆ جێ بەجێکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی، لەوانە دامەزراندنی بەرپرسی گشتی بەرێوبەرایەتی کاروباری ئێزیدییەکان (نوسینگەیەکی تایبەتە کە دامەزراوە بۆ جێ بەجێ کردنی یاساکە) و کردنەوەی نوسینگەیەکی کاتی لە موسڵ بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم یاسایە. لەگەڵ ئەوەی کە رێکارەکانی چۆنیەتی پرۆسەی جێ بەجێ کردنی یاساکە دەرکراون، هەوڵی زۆر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە وەی کە پرۆسەکە کاریگەر و ئاسان و وەڵامدەرەوە بێت و چارەسەرییەکان لەگەل داواکاریی رزگاربووان بێنەوە وەکو ئەوەی کە پیشووتر لەلایەن هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە پێشنیارکراون.

ئێمە ئێستا لە کاتێکی هەستیار داین کە پێویستە بەشێوەیەکی کاریگەر و گونجاو لەگەڵ رزگاربووان یاسای رزگاربووانی ئێزیدی جێ بەجێ بکرێت. بۆ ئەوەی ئەم هەوڵە سەرکەوتووبێت، ئێمە پێویستە لە دەسکەوتەکانی بەرێوبەرایەتیەکە بەردەوام بین، دەکرێت کە گۆرانکاری گەورە پرۆسەی جێ بەجێ کردنەکە بوەستێنن و بەرەو دواوەی ببەن. سەرەڕای ئەمەش، پێویستە بەرێوبەرایەتیەکە رێگەی پێبدرێت کە کارمەندی کارامە و هەمیشەیی دابمەزرێنێت، نەك تەنها لەبەر دابین کردنی کارامەیی پێویست بۆ بەجێ گەیاندنی بەڵێنەکانی یاساکە بەڵکو بۆ دڵنیابوون لە نوێنەرایەتی کردنی تەواوی ئەو کۆمەڵگایانەی کە کاریگەری داعشیان لەسەر بووە. ئەم جۆرە لە نوێنەرایەتییە دەکرێت وەکو جۆرێك لە قەرەبوو کردنەوە سەیر بکرێت و بکرێت بە نمونە بۆ ئەوەی چاوی لێبکرێت بۆ بەشەکانی تری حکومی.

ئێمە جارێکی تر دەمانەوێت کە جەخت لەوە بکەینەوە کە پرۆسەی بریاردان و  پێدانی قەرەبووکردنەوەکان و پێوەری گونجاوی قەربووکردنەوە بریار لە سەرکەوتنی تەواوی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی دەدات. لەبەر ئەوە شێوازی بە سێنتەرکردنی رزگاربووان لە کاتی هەوڵەکانی جێ بەجێ کردنی یاساکە کاری لەپێشینە بێت. شێوازی بەسێنتەرکردنی راستەقینەی رزگاربووان ئەوە لە خۆ دەگرێت کە راوێژ لەگەل رزگاربووان بکرێت لە هەو چوار ئەم کۆمەڵگایانەی کە ناسێندراون بۆ وەرگرتنی قەربوو لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی جێ بەجێ کردنەکە؛ لەوانە دامەزراندنی لقی بەرێوبەرایەتیەکە کە نزیك بێت لە رزگاربووان، تەرخان کردنی ستافی بەرێوبەرایەتیەکە بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە رووبەرووی هێرشەکانی داعش بونەتەوە بۆ دابین کردنی پشتگیری کولتوری و بابەتە هەستیارەکان، بە پێویستکردنی راهێنانی ناچاری بۆ ئەو دامو دەزگا و کارمەندانە کە یاساکە جێ بەجێ دەکەن دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئەخلاقی و زانیاری لەسەر تراوما لەگەڵ رزگاربووان، وەکو تێگەیشتن لە تروامای سەرەتایی و ئاگایی بوون، پاراستنی زانیاری کەسی و پێویستیەتی رەزامەندی و پرەنسیپی ئازار نەگەیاندن و هەبوونی یاسای کارکردن کە بۆ هەموو کارمەندەکان کە کار لەسەر جێ بە جێ کردنی یاساکە دەکەن، دابین کردنی زانیاری پێویست لە پرکردنەوەی فۆرمی پێشکەش کردن بە رزگاربووان، پێداچوونەوە، پرۆسەکانی دابەشکردن لە هەموو کاتەکاندا، دابین کردنی پارێزگاری و سەلامەتی بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی سوکایەتی پێکردن و دووبارە بەترواماکردنی رزگاربووان لە کاتی سەردانی کردن و مامەڵەکردن لەگەڵیان، فۆرم و پێداچوونەوە و وەرگرتنی خزمەتگوزارییەکان و سودەکان و دامەزراندنی میکانیزمێکی سەربەخۆو کاریگەری سکاڵا تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی راپۆرت نوسینی نهێنی لەهەر پێشێلییەک کە دەکرێت، دڵنیابوون لەوەی کە رزگاربووان کاتێك لە پێش ئەنجومەنەکە ئامادە دەبن مافی ئەوەیان هەیە کە لەگەڵ کەسێک دا ئامادە بن کە بە ئارەزووی خۆیان هەلیدەبژێرن، وە هەبونی ستانداردێکی گونجاو بۆ تۆمارکردنی بەڵگەکان کە سكاڵاکان پشت راست بکاتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە رزگاربووان بکات لە میتۆدێکی توند و پێشێلکاری لە لێکۆڵینەوە و رێگەنەدان بە هیچ جۆرێک لە تێچوویەک و پاڵەپەستۆی دارایی و ئیداری لەسەر ئەوان.

لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رزگاربووان و پێشکەشکردن و پرۆسەی دلنیاییبون دەستی پێکردووە، پرسی دلنیابوون لە هەبوونی دارایی تەواو و لە کاتی خۆیدا بۆ جێ بە جێ کردنی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی بە کراوەیی ماوەتەوە. جگە لە دابین کردنی برێکی دارایی وەکو ئیمێرجنسی  لە ٢٠٢١، هیچ بڕە پارەیەکی تر تاکو ئێستا تەرخان نەکراوە بۆ پشتگیری لە جێ بە جێ کردنێکی تۆکمە و تەواوی یاساکە لە ٢٠٢٢.

لەبەر ئەوە، زۆر گرنگە کە بڕە پارەیەکی گونجاو بۆ جێ بەجێ کردنی یاسای رزگاربوانی ئیزیدی تەرخان بکرێت لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ی عێراق. حکومەتی عێراق پێویستە کە برە داراییەکی تەواو بۆ دامەزراندن و هەبونی کارمەندی تەواو بۆ بەرێوبەرایەتی کاروباری رزگاربووان و نوسینگەکانی تری سەر بە بەرێوبەرایەتیەکەش تەرخان بکات  بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو دامو دەزگایانە ئامادەن بۆ ئەوەی کە بەسەرکەوتووی ئەم کارە گرنگە بەرێوە ببەن. سەرەڕای ئەمەش، حکومەتی عێراق پێویستە برە پارەی تەواو بۆ دابین کردنی ئەو قەربووکردنەوانەی کە لە یاساکەدا ئاماژەیان پێدراوە تەرخان بکات بۆ ئەو رزگاربووانەی کە پێویستە لێی سودمەند بن لەوانە موچە، دابین کردنی خانوو، دامەزراندن لە کەرتی گشتی و بیمەی تەندروستی و پشتگیری چارەسەری دەروونی و پەروەردە.

پێشکەوتنێکی گەورە روویداوە بە دەرچوونی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی، بەڵام بەردەوام و لێبڕوانە کار نەکرێت، ئەم یاسایە تەنها لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە و ئەو سودانەی کە بەڵێندراون بە رزگاربووەکان ناگات کە پێویستیان بەم هاوکارییە هەیە. زۆرێک لە رزگاربووەکان تاکو ئێستا لە کامپی ئاوارەکان دەمێننەوە یان تاکو ئێستاش لە ژێر ‌هێلی هەژارییەوە دەژین و  تراومایان هەیە و خزمەت گوزارییان نییە و تاکو ئیستا نەناسێندروان. با ئەوەمان بیر نەچێت کە دواکەوتن و ناگاریگەری لە جێ بە جێ کردنی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی ئازار و مەینەتی رزگاربووەکان  خێزانەکان و ئەو کومەڵگایانەی کە کاریگەرییان لەسەر هەبووە درێژتر دەکاتەوە. لەبەر ئەوە دەسەڵاتدارانی عێراق پێویستە کە دوبارە ئەرک و بەڵێنی خۆیان نوێ بکەنەوە بۆ پشتگیریکردنی رزگاربووانی دەستی داعش و بەردەوام بن لەوەی کە نمونەیەک بۆ جیهان دروست بکەن لە دڵنیابون لەو دەرفەتانەی کە هەن لە رێگای ئەم یاسایەوە بە جێ بەجێ نەکراوەی نەمێننەوە.

لە ساڵی ٢٠٢١ دا، بریاربەدەستانی عێراق ئازایەتی و سەرکردایەتییان نیشاندا کە توانیان یاسای رزگاربووانی ئێزیدی دەربکەن. لە ٢٠٢٢دا، ئەوان پێویستە کە ئەم یاسایە بخەنە بواری جێ بە جێ کردنەوە لە رێگای دڵنیابوون لەوەی کە سەرچاوەکان و پێداویستییەکان دابین کراون بۆ تیمارکردنی ئەو ئێش و ئازارەی کە رزگاربووانی تاوانەکانی داعش توشی بوون لە عێراقدا.

پۆستی پەیوەندیدار
بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

 چاوپێکەوتن لەگەڵ شێریزان مینواڵا، نیسانی ۲۰۲۴ https://open.spotify.com/episode/0KxCmVRgI2ojzetBdFZAI1?si=Hji430xkTA-YNCOrJm4W3g&nd=1&dlsi=e0bd705b22754e41 پێشەکی : ئالانا تراڤێرس: بەخێربێن بۆ زنجیرە بۆدکاستی C4JR بە ناونیشانی زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز:...

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

خوێنەری نوێترین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بن دەربارەی یاسای رزگاربووانی ئێزدی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ، زنجیرە هەواڵنامەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاودەکاتەوە...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.