روژی نێودەولەتی سالیادی جینوسایدی دژی ئێزدی، مەسیحی، شەبەك، شیعە و تورکومان لەلایەن دەستپێشخەریەکانی داعشەوە

ئه‌یلول 1, 2022

دوای هەژدە مانگ لە پەسەندکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی، حکومەتی عێراق دەبێت ڕۆژێکی نێودەوڵەتی بۆ ساڵیادی جینۆسایدی دژی ئێزدی و مەسیحی و شەبەک و تورکمانە شیعەکان لەلایەن داعێشەوە دیاری بکات

بەغدا، 01ی ئەیلوولی 2022

 – ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە 8ی رزگاربووانی ئێزدی لە 1ی ئازاری 2021 پەسەند کرد. یاساکە بەتەنیا بەفەرمی دان بە کردەوەی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی نانێت، کە لەلایەن داعشەوە دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی و تورکمان و مەسیحی و شەبەک ئەنجام دراوە، بەڵکو ئەو ئەرکەی بە وەزارەتی دەرەوە سپاردووە، بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هاوپەیمانییەکی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی عێراق (هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە) بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات، کە ڕێبەرایەتی بکەن بۆ بەجیهانیی ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەکان، مەسیحییەکان، شەبەکەکان و تورکمانە شیعەکان.

حەلا سەفیل، چالاکوانێکی رزگاربووی ئێزیدی، ئەندامانی ئەنجومەنی رزگاربووانی  هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، وتی:

“وەك رزگاربوویەك، هیواخوازم 3ی ئاب بکرێت بە رۆژێكی نێودەوڵەتی بۆ یادكردنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەكان. ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی خۆی نیشان بدات، ئەوا رەنگدانەوەی لەسەر كۆمەڵگەی ناوخۆیی ئێمە لە عێراقیش دەبێت و ڕۆڵی دەبێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ڕزگاربووان و خێزانەکانیان لە عێراق”

حوسێن زەینال , بەڕێوەبەری ڕێکخراوی داد بۆ مافەکانی کەمینەکان، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و داکۆکی لە مافەکانی کۆمەڵگەی شەبەک لە عێراق دەکات، وتی:

“ڕاگەیاندنراوەکەی ڕێکخراوی UNGA لە ٣ی ئاب وەک ڕۆژێکی نێودەوڵەتی بۆ وەبیرهێنانەوەی جیهان لەو تاوانانەی کە لەلایەن داعشەوە بەرامبەر کەمینەکان ئەنجام

دراون، چەندین ئاماژەی هەیە، کەمترینیان شکاندنی بێدەنگی جیهانە بۆ ئەوەی لەبەرامبەر ئەوەی ڕوویداوە.”

لێرە بەیاننامەکە دابگرە

بەیاننامەی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕاوێژکاریی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بریاردان لە سەر روژی ڕەنگدانەوە ـ کوردی

Related posts

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

Verified by MonsterInsights