fbpx

بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی
نیسان 25, 2024

 چاوپێکەوتن لەگەڵ شێریزان مینواڵا، نیسانی ۲۰۲۴

پێشەکی :

ئالانا تراڤێرس: بەخێربێن بۆ زنجیرە بۆدکاستی C4JR بە ناونیشانی زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربوانی ئێزیدی ، کە تێدا دەنگە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە YSL دەخەینەڕوو و پێشکەشکردن،  کە زۆرجار لەلایەن هەندێک لە ڕزگاربووانی تاوانەکانی داعشەوە بە “مەرەکەب لەسەر کاغەز” ناودەبرێت بۆ  دەربڕینی گومانەکانیان سەبارەت بە پابەندبوونی حکومەت بە گەیاندنی قەرەبووکردنەوەکانیان کە لەژێر یاسادا مسۆگەرکراون.ئێمە قسە لەگەڵ ئەوانە دەکەین کە کار دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەم حاڵەتە نیە و ئێمە بە شێوەیەکی بەرفراوان سەیری کێشەکانی دادپەروەری گواستنەوە و لێپرسینەوە لە عێراق دەکەین لە ڕێگەی پرۆسەی هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی یاسا.

ئەمڕۆ، ئێمە خۆشحاڵین بە میوانداری شێرازان مینواڵا، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، دامەزرێنەری Taboo LLC , تایبەت بە ڕاوێژکاری مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریە ،شێریزان نوێنەرایەتی پەنابەران و داواکارانی پەنابەری و ڕزگاربووانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز بۆ بەدەستهێنانی پاراستنی یاسایی لە ئەمریکا، و بۆ زیاتر لە دە ساڵە باس لە مافەکانی ژنان و سەروەری یاسا لە عێراق دەکات.لەوانەش لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بانگەشەکردنی زیان نەگەیاندن و جێبەجێکردنی بنەما و کردرەکانی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی ، کە لەپەرەسەندندایە لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە.شێریزان هەروەها توێژینەوەیەکی ناوازەی نووسیوە لەسەر ئەوەی چۆن ڕزگاربووانی شەڕی داعش و توندوتیژی سێکسی بە تایبەتی کردارە ڕۆژنامەوانییەکانیان بینیوە ومیدیاکان ڕاپۆرتیان داوە لەسەر ئەو کردارە دڕندانەی کە لە زینداندا تووشیان بووە،هەروەها شێریزان ڕاهێنانی لەسەر ئەو بەشدارییە ئەخلاقییە ئەنجام داوە بۆ ئەندامانی C4JR، سوپاس بۆ بەشداریکردنت لەگەڵمان.

پرسیار:

ئالانا: شێریزان، تۆ پارێزەرێکی شارەزای ئەمریکییت و زیاتر لە 10 ساڵ لە عێراق دەژیت و کار دەکەیت دەتوانیت زیاترمان پێبڵێیت لەسەر ئەوەی چۆن عێراق بوو بە ماڵی تۆ؟

شێریزان مینواڵا : سوپاس بۆ میوانداری کردنم . یەکەم سەردانی کردنم بۆ عێراق دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٥ ، من ڕاهێنانی یاسای کۆچم دەکرد لە شیکاگۆ و نوێنەرایەتی ڕزگاربووانی توندوتیژی خێزانی و دەستدرێژی سێکسیم لە هەموو وڵاتانی سەرتاسەری جیهان دەکرد، دوای دەستپێکردنی جەنگ هاوکارەکەم هات بۆ عێراق و بەرنامەیەکی دامەزراند بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکان بۆ ڕزگاربووانی ئەشکەنجە و ئەندامانی ئەو خێزانانەی  کە بەهۆی ئەشکەنجەوە زیانیان بەرکەوتووەو کاریگەر بوون. کە لە عێراقدا بەربڵاو بوو ، من زۆر ئارەزوومەند بووم ، بە دڵنیایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی کۆمەڵگاکانیان بۆ کێشەکانی توندوتیژی دژی ژنان و کچان ، من دەستم کرد بە گەشتکردن بۆ ئێرە، دواتر گواستمەوە بۆ ئێرە وەکو بەڕێوەبەری هاوپەیمانی هارتلاند لە وڵاتەکە ،من لە سەنتەری نیشتمانی دادپەروەری کۆچبەران لە شیکاگۆ کارم دەکرد، کە بەرنامەیەکی هاوپەیمانی هێرتلاند بوو.

کاتێک کە هاتم بۆ عێراق چوار ساڵی دواترم بەسەربرد لە بەڕێوەبردنی بەرنامەکانیان بۆ مافەکانی مرۆڤ، و دەستم کرد بە بەرنامەی پاراستنی یاسایی کە تێیدا چوارچێوەیەکمان دامەزراند بۆ وەڵامدانەوە و داکۆکیکردن لە مافەکانی تاکەکان لە سیستەمی دادوەری تاوانکاری و دادگاکانی باری کەسیدا.بۆ ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز بوونەتەوە، بەتایبەتی، هەروەها بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. بۆیە بەم شێوەیە دەستم پێکرد و دواتر ڕۆیشتم و گەڕامەوە لەگەڵ ڕێکخراوە جیاوازەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا و لەئێستادا لێرەم.

ئالانا:ئێوە بەڕاستی پێشەنگن لە هەموو ئەم ئەزموونە جیاوازانەدا لە هەوڵدان بۆ تیشک خستنە سەر زۆرێک لە کردارە زیانبەخشەکانی ڕۆژنامەنووسان و کەمکردنەوەیان، هەروەها ئەوانی دیکەش کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕزگاربووان کردووە، تیشک دەخەنە سەر ئەو هیوا و چاوەڕوانییە هەڵانەی کە وەکو یاریپێکردنێک بن بۆ پاراستنی شایەتییەکانیان ئەنجام درابن.پێم وابوو ئەوە مانادار ترە کە گفتوگۆکەمان لەگەڵ ئەمە بکەمەوە چونکە من بەڕاستی هانی گوێگران دەدەم بۆ ئەوەی هەندێک لە کارەکانت بدۆزنەوە کە بەستەرەکانی لە بەشی نمایشکردنی تێبینیەکان دادەنێم، ئایا دەکرێت بیر لە هەندێک لەو کردارانە و ئەو وانە گرنگانە بکەینەوە بە هۆی ئەوەکە لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان نزیک دەبینەوە وە شتەکان تا چەند گۆڕاون (یان نەگۆڕاون) لە ڕووی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانیەوە و چ پشتیوانیەک هەیە بۆ بەهێزکردنی ڕزگاربووان؟

شێریزان: بەڵێ بە دڵنیاییەوە سوپاس بۆ تۆ، یەکێک لەو شتانەی کە بەڕاستی سەرسامی کردم کاتێک بۆ یەکەم جار هاتم بۆ ئێرە و دەستم کرد بە کارکردن لەسەر ئەم بابەتانە ئەوە بوو کە چەند ژن و کچ خۆیان ڕێکخستوە بۆ ئەوەی ناوبانگ و شەرەفی خۆیان بپارێزن و لە نێو چوارچێوەی یاسا کۆمەڵایەتی و کەلتووریەکاندا بژین. هەندێک لەو ژن و کچانەی کە من لەگەڵیان بووم لە پەناگەکان دەژیان بۆ پاراستن. ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی شەوێک لە ماڵەکەی خۆی ون ببوایە، ئەوە هەموو جۆرە کێشەیەک دروست دەبوو و لەوانەبوو بیانخاتە مەترسی کوشتنەوە بەهۆی لەدەستدانی شەرەفیانەوە. کەواتە ئەمە ئەو کەلتوور و چوارچێوەیە بوو کە تیایدا هێرشەکانی داعش و جینۆساید دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی ڕوویدا.لە بیرمە یەکەم جار کە ژنێکی ئێزیدیم لە تەلەفزیۆن بینی لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٤ باسی هەڵهاتنی لە داعش و دواتر گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرد و باسی ئەوەی دەکرد کە چۆن ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی نەبووەتەوە، بەڵام ئەو ئاگاداری کچانی دیکە بوو کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە. وە یەکەم شت کە بیرم کردەوە ئەوە بوو کە ئەو چۆن باش دەبێت؟لەبەر ئەوەی من کەلتوور دەناسم و دەزانم کە ئەمە بەڕاستی دەتوانێت ببێتە کێشە بۆ خەڵک لە ڕووی شەرمەزاری و حەیاوە و هەموو ئەو بابەتانەی کە پێشتر لە کەلتووردا بوونیان هەیە، بۆیە بەماوەیەکی کەم دوای ئەوە ژمارەیەک لەو کەسانەی کە دەستبەسەر کرابوون دەستیان کرد بە هەڵهاتن، بەتایبەتی لە ساڵانی ۲۰۱٤ و ۲۰۱٥، و زۆربەیان هەڵهاتن و هاتنە هەرێمی کوردستان و دواتر زۆربەیان چوونە ناو کەمپەکان.چەندین کەمپ هەبوون، هێشتا چەندین کەمپ هەیە، کە ئێزیدییەکانی تێدا ئاوارە بوون یان دەژیان. دەستم کرد بە تێبینی ئەوەی کە هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دێن و دەڕۆن بۆ کەمپەکان و دەستم کرد بە بینینی وتارەکانیان و چاوپێکەوتنەکان کە بڵاویان دەکردەوە بە تایبەتی تیشک دەخەنە سەر بابەتی توندوتیژی سێکسی.

من تەنها دەمزانی کە زۆر کێشە هەیە پەیوەست بەوەی کە ڕوودەدات. بۆ نموونە، ئەگەر بەردەوام بیت لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسێک دووبارە و دووبارە، ئەمە لەوانەیە زۆر ئازاربەخش بێت.ئەگەر ناسنامەی کەسێک ئاشکرا بکەیت ئەمە لەوانەیە کێشە بۆ ئەوان دروست بکات لە ڕووی دووبارە تێکەڵبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵگادا. ئەو خاڵە هەبوو کە کۆمیتەی ڕۆحی ئێزیدی و کۆمەڵگا پێشوازییان لە ژنان و کچان کرد، ئەمەش بێ وێنە بوو و هەنگاوێکی زۆر نایاب بوو.ئەو ڕێگەی بە خێزانەکان دا کە ژنەکان بگەڕێننەوەو وەربگرنەوە،  و ڕووناکی سەوزی بە ژنان و کچان دا تا هەڵبێن و بگەڕێنەوە و بزانن کە قبوڵ دەکرێن.ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەم کێشانە بوونیان نییە؛ هەرچەندە ئەوان دەڵێن کە لەگەڵ شەرەفی خۆیاندا قبوڵکراون، بەڵام مەرج نییە بۆ هەموو کەسێک بەم شيوەیە قبوڵکرێت، لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژنامەوانان بەردەوام بوون لە چوون بۆ کەمپەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕزگاربووان و دانانی ئەم چیرۆکە گرافیکیانە بۆ ڕۆژنامە و ئینتەرنێت و گفتوگۆی زۆر سەرنجڕاکێشم لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان هەبوو دەربارەی ئەوەی کە چۆن ئەم چاوپێکەوتنانە کێشەی بۆ خۆشگوزەرانی ڕزگاربووان و پاشان بۆ کۆمەڵگا بە گشتی دروست دەکرد.تێگەیشتم بۆچی کۆمەڵگەی ئێزیدی دەیانەوێت ئەم کردەوە دڕندانەیە بگێڕدرێنەوە، ئەوە زۆر گرنگە کە چیرۆکەکان بگێڕدرێنەوە، بەڵام ئەو ڕێگایەی کە چیرۆکەکان کۆ دەکرانەوە و ڕاپۆرت دەکران نیگەرانکەر بوو.بۆیە ئەوە ئەو کاتە بوو کە لە ساڵی 2016 بڕیارم دا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوڕێیەکی باشی خۆم و کۆمەڵناس دکتۆر جۆهانا فۆستەر کە لە زانکۆی مۆنمۆس وانە دەڵێت، لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام بدەین. ئێمە بڕیارمان دا، بزانین ژنان و ڕزگاربووان چۆن بیردەکەنەوە. لێکۆڵینەوەکەمان دیزاین کرد و ئەنجاممان دا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە Voices of Yazidi Women paper دروست بێت.

ئالانا: سوپاس من ئەم بەستەرە بۆ گوێگران دائەنێم بەمەبەستی سەیرکردنی ، چونکە وەک پێشتر پێم گوتن کە ئەمە یەکێک بوو لەو شتانەی کە پێش ئەوەی یەکەم جار سەردانی کامپی ئاوارەکان بکەم لە ساڵی 2021 خوێندمەوە، وە زۆر پێویست بوو. بێ گومان

ئەم کێشانە تەنها لە میدیاکاندا بەرچاو ناکەون، پێم وایە ئەمە بابەتێکە کە دەتوانین بەردەوام بین لە گفتوگۆکردن لەسەری، بە تایبەتی ئەو ئەنجام و پێشنیارانەی کە ئێوە لە توێژینەوەکەدا کۆتان کردونەتەوە زۆر بەسوودن و پێویستە بوترێت. بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت زیاتر بخوێننەوە بەستەرەکەی دادەنێم.

هەروەها پرسیارە بۆم ئایا دەتوانیت کەمێک دەربارەی توێژینەوە سەرسوڕهێنەرەکانی تر قسە بکەیت کە لەم بابەتانەوە هاتووە وەک کۆدی موراد( The Murad Code) و کارەکانی سەنتەری دارت Dart Center [بۆ ڕۆژنامەوانی و تراوما]، ئەمانە هەموویان بەستەری زۆر بەسوودن بۆ ئەو کەسانەی کە لەوانەیە حەزیان لێبێت زیاتر فێر بن.

بێگومان ئەو کەسانەی کە دەڕۆن و ئەم کارە دەکەن یان کارلێک لەگەڵ ڕزگاربووان دەکەن، بەرپرسیارێتی و ئەرکێکیان هەیە، بەڵام هەروەها گرنگە کە ئەم شتانە بە شێوەیەکی کەمتر حوکمدەرانە ڕوون بکەنەوە. زۆرێک لەو ئامۆژگاریانە زۆر هزرکارخەرە. ئایا دەتوانیت کەمێک دەربارەی ئەم بەڵگەنامانە بۆ گوێگران ڕوون بکەیتەوە؟

شێریزان: بە دڵنیاییەوە، وە بە تەواوی ڕاست دەکەیت کە ئەو کێشانەی کە ئێمە لەگەڵ میدیاکاندا دیاریمان کردووە سنووردار نەکراون بۆ ئەو بەشە. ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەشداربوون لە کردارەکانی پەیوەندیدار، و ڕێنمایی ڕوونیان هەیە دەربارەی هیچ زیانێک و نزیکبوونەوەی ڕزگاربووان و پاشان دەستەی لێکۆڵینەوە. بۆیە، بەڕاستی، لە سەرانسەری شەبەکەکەداا، ئەم ڕزگاربووانە لە شوێنێک دانراون بۆ ئەوەی بچنە وردەکارییەکی فراوانەوە دەربارەی ئەوەی بەسەریاندا هات، ئەمەش وایان لێدەکات مەترسی دووبارە تووشبوونەوەیان بە شۆک هەبێت. لەبەر ئەوەی تەرکیز زۆر توند بوو.وە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووان زۆر ناشرینە، ئەمە ئەو شتەیە کە بەڕاستی پەرەی سەند- نەک تەنها چوارچێوەی ئێزیدییەکان، بەڵکو لە میانماریش ئەمەتان بینیوە، تەرکیزێکی نایەکسان لەسەر توندوتیژی سێکسی- بەڵکو ئێمە پەرەسەندنی کۆد و ڕێنمایی زۆر بەسوودمان بینیوە.یاسای موراد کە بە ناوی ڕزگاربوو و براوەی خەڵاتی نۆبڵەوە نادیا موراد ناونراوە، یاسایەکی ڕەفتاری جیهانییە کە بەسەر هەر کەسێکدا جێبەجێ دەکرێت کە توندوتیژی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێوە دۆکیومێنت دەکات و بەڕاستی دەچێتە نێو هەموو ئەو ڕەهەندەی کە پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە، چۆن دەبێت پلان بۆ ئەمە داڕێژین ڕەزامەندییە ئاگادارکراوانە بدەیت. هەموو ئەو پێکهاتانە، وەک وتم، ئەمە بۆ چەندین لایەنی جیاواز ڕاستە.ڕێنماییەکانی ناوەندی دارت لە یەکێتی ئەوروپا لەلایەن ڕۆژنامەنووسان و فیلمسازانی دۆکیومێنتارییەوە پەرەپێدراون، بۆیە بەڕاستی تیشک دەخاتە سەر میدیا. بەڵام پێموایە ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاسان پێشکەش دەکرێت کە بەسوود بێت بۆ هەر کەسێک کە بەشداری لەم کارەدا دەکات و من بە توندی هانی خەڵک دەدەم کە سەیری ئەوانە بکەن.هەروەها هەموو ئەمانە وەرگێڕدراون بۆ زمانە جیاوازەکان، لەوانە ئۆکرانیا، بەهۆی ناکۆکییەکانی ئێستاوە. چەندین زمانی تر، زانکۆی ڕوتگەر کتێبی “Silence and Omissions,” بڵاوکردەوە کە ڕێنماییەکی زۆر هەستیارە. کەواتە ڕێنماییەکان لەوێن، زانیاریەکان لەوێن، پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا خەڵک بەکاری دەهێنن؟

ئالانا: بەتەواوی ، کە زۆر بە جوانی پرسیارێکی ترت بۆ دەهێنێتە پێشەوە ،کە کارەکەت دەبەستێتەوە بە C4JR ، بۆ ئەو گوێگرانەی کە لەوانەیە زۆر دەربارەی هاوپەیمانێتی بۆ وەرەبووکردنەوەکان نەزانن ، ئێمە چەند گروپێکی کاری جیاوازمان هەیە، یەکێک لەوانە تایبەتە بە گروپی کارکردنی بەشداریکردنی ئەخلاقیانە، شێریزان ڕاهێنان بەم گروپە دەکات و پرۆسەکە پشتگیری و ئامۆژگاری بەسوود دەگەیەنێت، هیوادارم بتوانیت کەمێک زیاتر دەربارەی ئەمە قسە بکەیت ، بۆ ئەوەی چوارچێوەکە ڕوون بێت ، بیرۆکەکە ئەوەیە ئایا بە ڕاهێنان و پێدانی ئامۆژگاری و ڕێنمای و زانیاری بە ڕزگاربووان و کۆمەڵگاکەیان ، تۆ ئەوکەسانە بەهێزدەکەیت کە پێویستە بزانن چی قبوڵکراوە و چی نا.

بە دڵنیایەوە ، وەک پێشتر باست کرد کە ڕۆژنامەنووسەکان ئەچنە ناو کامپەکان ،منیش لەلایەنێکی ترەوە ڕووبەڕووی ئەمە بوومەتەوە ، دەتەوێت چیرۆکی خەڵک بگێڕیتەوە چونکە پێت وایە کە لەوانەیە شتێک بگۆڕێت یان گرنگە بۆ ئەوەی لەوێ بیان هێنێتە دەرەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە، لە لایەکی دیکەوە، ڕزگاربووان هەست بە فشاری زۆر دەکەن بۆ ئەوەی زانیاری کەسی و تێکدەرانە هاوبەش پێ بکەن چونکە پێیان وایە لەوانەیە ئەمە یارمەتیان بدات، زۆر گرنگە دەرچوون لەو قەرەبووکردنەوانەی کە ڕيکەوتنی لەسەر نیە، ئەمە مسۆگەر نەکراوە ، لەڕاستیدا گریمانەیەکی مەترسی دارە ، ئەوەی لەگەڵ ڕزگاربووان دەیکەیت زۆر گرنگە ،چونکە ئەوانیش پێویستە ئەوە بزانن.

شێریزان: لە توێژینەوەکەدا چاوپێکەوتنمان لەگەڵ 26 ژندا کردووە، هەرگیز پرسیارمان لە کەس نەکردووە کە ئایا ئەوان ڕزگاربوون، بەڵام لەو ڕێگای کاردانەوەیان ڕوون بوو کە نیوەی نموونەکان ڕزگاربوو بوون و توێژینەوەکە بووە هۆی بەدەستهێنانی پێنج ئەنجامی سەرەکی.

یەکەمیان ئەوەیە کە ژنان دەڵێن هەست بە فشار دەکەن کە قسە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بکەن. ئەمەش بەڕاستی گرنگە، چونکە هەستیان بە فشاری کۆمەڵگا کردووە، لە هەندێک حاڵەتدا لەلایەن خزمەکانیانەوە، لە بەڕێوەبەرانی کەمپەکان و هەروەها لەلایەن خودی ڕۆژنامەنووسانەوە. بۆ نموونە، یەکێک لە ڕزگاربووەکان وتی: “لە سەرەتادا گوتم نەخێر، بەڵام ئەوان وتیان ئەمە بۆ بەرژەوەندی خۆتە و ڕۆژێک سوودت لێ دەبینیت، ئەمەش تاکە هۆکارە وای کردوە لەگەڵیان قسەم کردووە.”

دۆزینەوەیەکی دیکە ئەوەیە کە ژنان هەست بە  ئازاری توندیان دەکەن کاتێک باسی ئەزموونی ئازارەکانیان دەکەن. ئەوان ڕاپۆرتی گریان بەکوڵ و لەهۆش خۆچوون  و بێخەوییان دوای ئەم چاوپێکەوتنانە دا؛ بەڵام ئەمانە ئەزموونێکی زۆر توند بوون بۆ ئەوان. ماندوویان دەکات و هەروەها باسی ڕابردوو دەکەن. یەکێک لە ژنان دەڵێت، “هەر کاتێک چیرۆکی خۆمانیان بۆ دەگێڕینەوە، دەگەڕێینەوە بۆهەمان شوێن” وەک بیرەوەرییەک مانای ئەوەیە ئەوان جارێکی دیکە لەگەڵ داعشن لە مێشکیاندا.

سێیەمیان ئەوە بوو کە ڕۆژنامەوانان ئاسایشی کەسی ڕزگاربووان و کەسوکاریان بەرەو لاوازی برد. لە سەدا 90 ی ئەوانەی ڕزگاریان بووە دەڵێن ئەوە زیانبەخشە کە ناو و ڕوخساریان یان زانیاری دیکە کە پێی بناسرێنەوە زیان باخشە ئاشکرا بکرێت. بۆم دەرکەوت کە ئەمە جێی سەرنجە، چونکە ئەگەر تەنها ژنانی ئێزیدی بنووسیت، تەنێک وتار و چاوپێکەوتن دەبینیت لەگەڵ ناسنامەیان. ئەوان هەروەها نیگەران بوون لەوەی کە داعش تۆڵە لە خزمەکانی بکاتەوە کە هێشتان لە زینداندان، و یەکێک لەو ژنانەی چاوپێکەوتنمان لەگەڵ کرد وتی داعش لە ڕاستیدا خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی ئازارداوە دوای ئەوەی خزمەکەی هەڵهات و لە تەلەفزیۆن دەرکەوت.یەکێک لەو وشانەی کە پێم وایە زۆر گرنگە بۆ وتن ئەوەیە کە ژنێک دەڵێت، “تەنانەت لەگەڵ داپۆشینی ڕوخسارم، هەست بە سەلامەتی ناکەم. ئەوان هەموو شتێک دەربارەی من دەزانن، ئەوان دەتوانن لە چاوەکانمەوە من بناسنەوە، تەنانەت منیش دەیانناسم کاتێک داپۆشراون. پێویستە خەڵک ئەوە لەبیربکەن کە بە داپۆشینی بەشێک لە ڕووخساری کەسێک مەرج نییە نەناسراویان بکات.

چوارەمیان ئەوە بوو کە ژنان ڕایانگەیاند کە سەرەڕای ئەو ئازارەی کە هەستیان پێکردووە، شایەنی ئەوەیە لەگەڵ میدیاکاندا هاوبەشی پێبکەن. لە سەدا ۳۱ی ژنان دوای ئەم چاوپێکەوتنانە هەستی ئەرێنییان ڕاگەیاندوە، کە پێم وایە جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەکاتەوە کە ئەم چیرۆکانە گرنگن بۆ گێڕانەوە و کاتێک بە باشی ئەنجام دەدرێن، دەتوانن ببنە هۆی ئەوەی هەست بە باشی بکەن. هەستکردن بە دەسەڵات، وەک “من هەوڵدەدەم یارمەتی کۆمەڵگاکەم بدەم، و دەرفەتم پێدراوە چیرۆکی خۆم بگێڕمەوە، بەڵام بە شێوەیەک دەیکەم کە شکۆدار بێت، لەو شوێنەی کە هەندێک کۆنترۆڵم هەیە لەم دۆخەدا.” کاتێک کەسێک هاوسۆزە و گوێی لێ دەگرێت، بەڕاستی دەتوانێت یارمەتی کەسێک بدات هەست بە ئاسوودەیی بکات.

دۆزینەوەی پێنجەم ئەوە بوو کە هەرچەندە ژنان ئازاریان چەشتووە لە گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان، بەڵام هەستیان بە نائومێدی و توڕەیی و خیانەت کردووە. چونکە ئەوان هەستیان بەوە کرد کە ئەم هەموو سەرنجە فراوانەی میدیا  نەبووە بەدسەتهێنانی ئەو جۆرە ئەنجامەی کە ئەوان هیوایان بۆ دەخواست ، بەتایبەتی گەڕانەوەی کەسوکاریان لە دیلی، گەڕانەوە بۆ شەنگال بە پارێزراوی و سەلامەتی و دادپەروەری. ئەگەر سەیری بارودۆخەکە بکەین تەنانەت ئەمڕۆش خەڵکێکی زۆر لە کەمپەکان دەژین، ئەوە بارودۆخێکی باش نییە. ئەتوانیت ببینیت کە بۆچی وا هەست ئەکەن کە بەڕاست شایەنی ئەوە نەبوو.

ئالانا: زۆر سوپاس بۆ بەسەرکردنەوەی ئەم بابەتە. هەروەها توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش هەیە کە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ئەم بابەتە لە ساڵی 2018 ، شەش ساڵدا بڵاوکراوەتەوە. پێتوایە شتەکان باشتر دەبن؟ بەئاگام لەوەی کە دەیەمین ساڵیادی ڕووداوەکە دێت و خەیاڵی چیرۆکی زیاتر دەکەم.ئێمە پێشتر دەربارەی ڕۆژنامەوانی ناوخۆیی قسەمان دەکرد، کە هێشتا کێشەیەکی زۆرە لەسەر ئەم بابەتانە، هەرچەندە هەوڵێکی هاوبەش هەبووە لە ڕووی ڕاهێنان و هۆشیارییەوە ،ئێستا ڕوخساری خەڵک زیاتر شاردراوەتەوە. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کێشەیەکی دیکەیە، بەڵام لە ڕووی میدیا ناوخۆییەکانەوە بەرەوپێشچوونی هێواش بەخۆیەوە ئەبینێت. بۆچوونی ئێوە چییە کاتێک سەیری دەیەمین ساڵیادی دەکەین؟ ئایا ئێوە لەو باوەڕەدان  کە ئەم چیرۆکانەی ژنان بە شێوەیەکی بیرمەندانەی زیاتر دەگێڕدرێنەوە؟

شێریزان: من پێم وایە گۆڕانکاری هەیە چونکە کەسانێک هەن کە هەستیارن بۆ ئەم بابەتانە و گرنگی بە ئەخلاقیاتی چیرۆک گێڕانەوە دەدەن. بەڵام من نیگەرانم لە ساڵیادی دە ساڵەکە و هەموو ئەو سەرنجانەی لەسەر ئەم کۆمەڵگایە هەیە، کە خەڵک جارێکی دیکە بۆ چیرۆکە هەستیارەکان دەڕۆن. یەکێک لە کێشەکانی ڕێنماییەکان ئەوەیە ، ئەوان تەنها خۆبەخشن و ئەگەر خەڵک ئەخلاقیاتی کارکردنیان نەبێت هیچ ئەنجامێکی نییە. بۆچوونی من لەم خاڵەدا، و بۆ ماوەیەکی زۆرە بیر لەوە دەکەمەوە، ئەوەیە کە پێویستە ڕێگایەکی فرە لایەنە هەبێت. ئەمە تەنها دەربارەی تیشک خستنە سەر میدیاکان نییە و بوترێت “پێویستە باشتر کار بکەیت.”ئەمە تەنها دەربارەی ڕۆژنامەوانان نییە، سەرنووسەرەکان و هەموو ئەو کەسانەش  کەلە پشت دیمەنەکانەوە بڕیاری گرنگ دەدەن. ڕزگاربووان پێویستە دەسەڵاتیان هەبێت بۆ ئەوەی بزانن مافەکانیان چییە، بۆ ئەوەی بزانن چۆن پارێزگاری لە خۆیان و ئەوانی تر بکەن. پێویستە ڕێکخراوە ناحکومییەکان کاری خۆیان بکەن لە ڕووی پێشکەوتن و پاراستنی مافەکانی ڕزگاربووان.پرسیارت کرد دەربارەی کارکردنم لەگەڵ C4JR بەشێک لەو ڕێنمای و لیستانە ئەهێنێت کە C4JR بنیاتی ناون بۆ ژیان،چۆن ئەمانە وەربگریت و بەکاریان بهێنیت و جێبەجێیان بکەیت بۆ ئەوەی هەموو کەسێک لەسەر هەمان کەشتی بێت و ئاگاداری ئەوە بێت کە ڕزگاربووان دەیانەوێت ڕوو بدەن. من چەند ڕاسپاردەیەک دێنمە پێشەوە بۆ ئەوەی چۆن ڕزگاربووان و C4JR و ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن بەڕاستی و بە توندی ئەوە بەدەست بێنن کە ئەمە شتێکی ئاساییە و ئەمە ئەو شتەیە کە ئاسای نییە و بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە گۆشەی جیاواز.

ئالانا: سوپاس بۆ تۆ. من تەنها دەمەوێت ئەوە زیاد بکەم کە C4JR زۆر شانازی دەکات چونکە ئەو ڕێنماییە ناوخۆییانەی هەیە لەسەر بەشداریکردنی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووانی SGBV و لیستێکی پشکنین بۆ بەشداریکردنی میدیا و ئێمە هەوڵ دەدەین تا ئەوپەڕی توانا ئەوە ڕوون بکەینەوە و سنوورەکان دیاری بکەین.بەڵام ئەوە ئاسایی نییە کە پەیامێک لە ڕۆژنامەنووسانەوە وەربگریت کە هەوڵ دەدەن پەیوەندی بە ڕزگاربووانەوە هەبێت. ئەوە بارودۆخێکی زەحمەتە کە تێیدا بیت کاتێک هەوڵ دەدەیت داکۆکی لە جیاتی کۆمەڵگایەک بکەیت کە زۆر گونجاو نییە کە هاوار بکەیت دەربارەی کێشە تایبەتییەکان. تەنانەت پێشتر لە بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان تەنانەت بەڵگەنامە یاساییەکانیشدا وتت، زۆر شتی کێشەدار دەکرێت ڕووبدات. هەروەک ئێوە دەیڵێن، زۆر گرنگە کەبۆ ئەو ڕزگاربووانە دووبارە بکەنەوە و هانیان بدەن کە ئاژانسیان هەیە و دەتوانن بڵێن نەخێر بۆ داواکارییە ناگونجاوەکان و دروستکردنی جۆرە چوارچێوە کە ئەوە ڕێگەپێدراوترە. لەوانەیە بتوانن زیاترمان پێبڵێن دەربارەی ڕاهينانی هاوبەشیپێکردنی ئەخلاقیانە لەگەڵ C4JR و ڕێنمای گشیەکان و چۆن هانبدرێت؟

شێریزان: لە ڕاستیدا هێشتا لەژێر پەرەپێداندایە، من ئێستا هەموو شتێک بەیەکەوە کۆ دەکەمەوە، بەڵام لەم دواییانەدا ڕاوێژێکم لەگەڵ ڕزگاربووان کرد، و چەندین ڕاوێژم لەگەڵ ڕزگاربووان هەبووە لەوەتەی ڕۆژنامەی دەنگەکان بڵاوکراوەتەوە. من هەمیشە ئەوە دەبیستم دەربارەی نائومێدبوونیان لەو ڕێگایەی کە لە کۆنفرانسەکاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لە یاد و بۆنەکامدا، ئەو ڕێگایەی کە ڕزگاربووان دەبینیت کاتێک لە دیلی دەگەڕێنەوە و کامێراکە لەسەریانە و هیچ دەرفەتێکیان نییە بۆ ڕەزامەندی یان تێگەیشتن لەوەی چی ڕوودەدات.ئەمە زۆر سەرنجڕاکێشە، چونکە دووبارە، من هەرگیز ناڵێم کە ئەم چیرۆکانە نابێت بگێڕدرێنەوە و پێم وایە هەندێک جار خەڵک بە هەڵە لێم تێدەگەن. من تەنها دەڵێم کە دەبێت بە شێوەیەکی ئەخلاقیانە ئەنجام بدرێن.

وەک ئێوە گوتتان، ڕزگاربووان دەزگایان هەیە؛ ئەوان سەربەخۆییان هەیە و دەبێت ئەو دەسەڵاتتەیان هەبێت. ئەوان پێویستە زانیارییان هەبێت کە ئە یارمەتییان بدات بڕیار بدەن کە دەیانەوێت چی بکەن، و پێویستیان بە کات هەیە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن کە دەیانەوێت چ چیرۆکێک بگێڕنەوە، کە لەوانەیە جیاواز بێت لەوەی میدیاکان دەیانەوێت بیگێڕنەوە. من دەزانم کە کۆمەڵگا دەیەوێت چیرۆکەکە لە میدیاکاندا بمێنێتەوە، بێگومان ئەوان نایانەوێت لەبیر بکرێن.کەواتە چۆن ئەو چیرۆکە دەگێڕیتەوە بە شێوەیەک کە زیانی نەبێت؟ پێم وایە ئەوە کلیلەکەیە. بەشێک لەوەی کە من هەوڵ دەدەم کۆیبکەمەوە بۆ ،C4JRباشە، ئەو داواکارییانە دێنە پێشەوە،چۆن ئەمە بەڕێوە دەبەن؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگەی ڕزگاربووان دەکەن؟ پێیان بوترێت کە ئەمە بە تەواوی خۆبەخشییە، بەڵام ئەگەر ئەوان حەزیان لێیە، ئەوا ئەو پاڵپشتییەیان پێشکەش بکەن کە پێویستە بچنە پێشەوە بۆ ئەمە و متمانە بەوە بکەن کە دەیکەن.

ئالانا: زۆر باشە، بەڕاستی ئەمە بەسوودە، سوپاس. ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەم کارە. پێموایە ئەگەر ئاسایی بێت، دەتوانین کەمێک بە شێوەیەکی دیاریکراو قسە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بکەین، کە تۆش زۆر بەشداریت تێدا کردووە.چەند پرسیارێکم هەیە لەسەر ئەوەی کە  چۆن YSL لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گەشەی کردووە، و لەوانەیە ئەوەی کە زۆرترین پەیوەندی بەو گفتوگۆیەوە هەیە لایەنەیە کە تیشک ئەکاتە سەر لایەنی یاسای ڕزگاربووان . بۆ ئەو گوێگرانەی کە لەوانەیە بە تەواوی ئاگادار نەبن، یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی یاسایەکی گشتگیرە چونکە لە قەرەبووکردنەوەی دارایی زیاتر دەڕوات بۆ زەوی، نیشتەجێبوون، دامەزراندن، پەروەردە، بەبیرهێنانەوە، بەجینۆساید ناساندن، گەڕان بەدوای ونبووەکان و دادپەروەری تاوانکاریش دەگرێتەوە.تەنانەت یاساکانیش باس لە نوێکردنەوەی بەرنامەی قوتابخانەکان دەکەن بۆ ڕەنگدانەوەی ڕاستی دڕندانەی داعش. ئەمە زۆر زیاتر لە چوارچێوەی دادپەروەری گواستنەوەدایە وەک لەوەی تەنها بەرنامەی قەرەبووکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی بێت.بەڵام شتێک هەیە. ئەی پرۆسەکە؟ لە ئەزموونی ئێمەدا، پێداچوونەوە، جێبەجێکردن، پێداچوونەوەی جێبەجێکردن و پرۆسەی گەیاندنی ڕاستەقینەی سوودەکان لانیکەم یەکسانە وەک ئەنجامەکە، وەک قەرەبووکردنەوەی دارایی خۆی. بە واتایەکی دیکە، چۆن دەتوانرێت پرۆسەکە زیاتر تیشک بکاتە  سەر ڕزگاربووان، ڕاپۆرتکردنی ترۆما  لەگەڵ ئەو بە کرێگیراوانەی کە ڕێنمایی پەیوەندی ئەخلاقی دەکەن لەگەڵ ڕزگاربووان؟

شێریزان: بەڕاستی دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ من کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەسەر ئەم پرۆسەیە، بۆ زیاتر لە دوو ساڵ. زۆرجار خەڵک زاراوەی ڕزگاربووان فڕێدەدەن. پێموانییە ئەوان بە تەواوی بزانن کە چۆن لە کرداردا جێبەجێ دەکرێت.لە چوارچێوەی داواکردنی قەرەبووکردنەوەدا، چەند پێکهاتەیەک هەن کە پێم وایە بەڕاستی گرنگن . یەکێکیان ئەوەیە کە بڕیاری جێبەجێکردن، بڕیاردەربارەی ئەوەی چ زانیاریەک پێشکەش بکات، یان چ بەڵگەیەک پێشکەش بکات، بەڕاستی پێویستە هەموو شتێک لەگەڵ ڕزگاربووەکەدا بێت. ئەوان لەوانەیە یان لەوانە نیە هەست بە ئاسوودەیی بکەن لە پێشکەشکردنی زانیاری دیاریکراو، و لەوانەیە کاریگەری لەسەر داواکارییەکەیان هەبێت، بەڵام پێویستە هەموو ئەو زانیارییانە بزانرێت بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن بڕیارێکی گونجاو بدەن.

قەرەبووکردنەوەکان، لەم چوارچێوەیەدا، بەڕاستی پێویستە ئاسان دەست بن، پێویستە بەپەلە بن، پێویست ناکات بارگرانی لەسەر ڕزگاربووان بکەن؛ ئەمانە هەموویان لایەنی سەرەکی ڕزگاربوون بۆ ڕیگای قەرەبووکردنەوەی توندوتیژی سێکسی.هەر لەبەر ئەوەشە کە بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگە بە ڕزگاربوو دەدات. لەبەر ئەوەی هەموو ئەو مەرجانە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن، جگە لە فاکتەرێکی زۆر گرنگ کە نهێنییە و هیچ زیانێکی نییە. زۆرێک لەو توخمانە لە دیزاینی  YSLدا  یاسای لاوەکی بوون، بەڵام دواتر ئەوە گۆڕا کاتێک داواکارییەکە زیادکرا؛ داواکاری زیادەی یاسایی کە هەموو ڕزگاربووان بە پرۆسەی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریدا تێدەپەڕن وەک مەرجی پێشوەختە بۆ  وەرگرتنت قەرەبووکردنەوە. ئەمە بەڕاستی شتەکانی بە ئاراستەیەکی جیاوازدا برد.

ئالانا: پرسیار ئەوەیە کە ئایا ئەم داواکارییە یاساییە نوێیە (بۆ ڕزگاربووان بۆ پێشکەشکردنی سکاڵای تاوانکاری و لکاندنی کاغەزی لێکۆڵینەوە بۆ داواکاری YSLبە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراوناساندنی بۆکراوە لەلایەن لیژنەکەوە) تا چەند پرۆسەی داواکاری و پيداچونەوە پیس دەکرێت؟ بەو مانایەی کە سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ئەکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و C4JR و هەموو ئەندامانی ئێمە بە گشتی و بە زۆری بۆ لابردنی ئەم داواکاریە بوو بەڵام پێناچێت ئەمە ڕووبدات ،ئایا ئەتوانین باسی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بکەین وەکو یاسایەکەی پێشکەوتوو لەگەڵ ئەم لایەنە تاوانکارییە زۆر قورسە لەسەر ڕزگاربووان؟

شێریزان: پرسیارەکەی سەرەتات دەربارەی ئەوەی کە پرۆسەکە چەندە گرنگە بە بەراورد بە ئەنجامەکە، پێموایە هەردووکیان یەکسانن. ڕێگەم بدە ئەمە بڵێم: ئەمە ڕێگایەکی ڕۆتینییە کە شتەکان لە عێراق ئەنجام دەدرێن. ئەو شێوازەی کە یاساکە لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێت هاوتایە لەگەڵ ڕێوشوێنە بیرۆکراتی و لێکۆڵینەوەییەکان کە هەن، بۆ نموونە لەژێر یاسای ۲۰ (قەرەبووکردنەوەی نیشتەجێبوون، زەوی و موڵک). ئەوەی ئێمە چاوەڕوانی دەکەین ئەوە بوو کە دەرچوونێک لە نۆرمەکە بوو بۆ ئەوەی ئەم ڕزگاربووانە جێگیر کرێن بکەین، بەڵام من دەتوانم ببینم کە گۆڕانکارییەکی لەم شێوەیە چەند قورسە. لەوانەیە ئێمە لە بیرکردنەوەی ئەوەدا ناڕاستەقینە بین کە ڕەنگە ڕووبدات. لە سەرەتادا بەڕێوەبەرایەتییەکە پشتگیری ئەوەی کردبوو، و ئەو کەسانەی کە پڕۆژە یاساکەیان داڕشتبوو و یاساکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە نابێت ئەمە لەخۆبگیرێت، بەڵام پێموایە کاتێک دەستی بە جێبەجێکردن کرد، خەڵک گەڕانەوە بۆ ئەوەی کە پێی ئاشنا بوون.ئەم هەستە هەیە کە بە تێپەڕین بەو پرۆسەی لێکۆڵینەوەیەدا، ئەم جۆرە بافەرێکی دیکەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە کەسێک بەڕاستی ڕزگاربووە، بۆیە بەشێک لە بارگرانییەکە لەگەڵ لیژنەکەدا لە پرۆسەی بڕیارداندا هاوبەشە، بەڵام ئەوەی کردوویەتی ئەوەیە بارگرانی گواستراوەتەوە بۆ سەر ڕزگاربووەکە.سەرەتا دەبوو ڕزگاربووان بتوانن لە دوورەوە داواکاری پێشکەش بکەن بە بەکارهێنانی پۆرتاڵی ئۆنلاین، و ئەوەش بەڕاستی ڕزگاربووانی دەرەوەی عێراقیشی لەخۆگرتبوو، کە نەدەبوو گەشت بکەنەوە بۆ وڵات بۆ ئەوەی بەم پرۆسەیەدا تێپەڕن. بەڵام کاتێک مەرجی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوە بەو مانایە بوو کە هەمووان دەبوو لە عێراقدا خۆیان ئامادەبن، پاشان دەبوو بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان، کە لە بنەڕەتدا لەوێ ڕفێندراون و لە خێزانەکانیان جیاکراونەتەوە و سکاڵای تاوانکاری تۆمار بکەن لەگەڵ پۆلیس و پاشان بەو پرۆسەیەدا تێپەڕن پێش ئەوەی داواکارییەکەیان بۆ قەرەبووکردنەوە لەبەرچاو بگیرێت.کەواتە ئەوە تەواو قورسە چونکە ئێستا چاوپێکەوتنی زیادە دەکەیت، گەشتێکی زۆر زیاتر دەکەیت، گرانە، لە ڕووی سۆزدارییەوە قورسە، خەڵک دەبێت نەک تەنها بچنە شوێنی ڕەسەنی خۆیان، بەڵکو موسڵیش کە زۆرێکیان لەوێ بە دیل ڕاگیراون.

کەواتە، ئێستا باس لە سیستەمێک دەکەیت کە کەمتر و کەمتر سەنتەری ڕزگاربوو دەردەکەوێت و زیاتر بارگرانییە بۆ ئەوانەی کە پێشتر بەرگەی ئەزموونە زەبربەخشەکانیان گرتووە. دەتوانیت بیهێنیتە بەرچاوت کە ئەوە چەندە قورسە بۆ خەڵک کە جارێکی تر بەو پرۆسەیەدا تێپەڕن، لەسەر حیسابی خۆیان و زۆرجار بەبێ پشتیوانییەکی بەرچاو. من دەزانم کە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی چالاک هەیە، بەڵام پێموانییە کە بەڕاستی بینیبێتم ڕێکخراوەکان لە سەرەتاوە ڕزگاربووان ببەن و نوێنەرایەتیان بکەن،

لە کاتی داواکارییەکەوە، بە درێژایی پرۆسەکە، پشتگیریکردنیان لە گواستنەوە، ئامادەبوون، کاتێک چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت، دەزانی، نوێنەرایەتی تەواو. من تەنها پێموایە کە ئەوان سەرچاوەیان نییە، وە بودجەیان نییە بۆ پێشکەشکردنی ئەو ئاستە لە پشتگیرییە. ڕزگاربووان تا ڕادەیەکی زۆربە تەنهان کاتێک دەست دەکەن بە تێپەڕاندنی  بەم پرۆسەیە.

ئالانا: ئەوە خاڵێکی باشە. من قسەم لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی ناحکومی کردووە،ئەو ئەندامانەی C4JR، کە ئامۆژگاری یاسایی پێشکەش دەکەن، و دەڵێن زۆرجار دەبێت بەرنامەی دیکەی وەک بەرنامەکانی هاوکاری فریاگوزاری بەکاربهێنن، کە لە ڕژێمێکی دارایی تەواو جیاوازەوە هاتوون، بۆ ئەوەی پشتگیریان بکەن تا گەشت بکەن بۆ ناوچەکانی خۆیان. دیارە کە بەڕێوەبەرایەتییەکە لە نەینەوایە، بۆیە ئێوە ئەم پرۆسەیە تەواو قورسەتان هەیە، وەک ئەوەی دەڵێن C4JR سەرقاڵی گفتوگۆ بووە سەبارەت بە کردنەوەی ئۆفیس لەو ناوچانەی کە ڕزگاربووان لێیبوونە و بە هۆکاری جیاواز لە ئێستادا ئەوە ڕوونادات. کەواتە، بە ڕوونی دەتوانرێت هەموو پرۆسەکە زۆر بەرەو پێشتر بچێت.هەروەها ئاماژەتبەوە کرد کە ڕزگاربووان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەن، و ئەوەش شتێکە کە C4JR لەم دواییانەدا لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە، چەند ڕاوێژێکی لەگەڵ ئەندامەکانی دەرەوەی وڵات کردووە. هەرچەندە ئێستا زیاتر لە هەزار ڕزگاربوو لە عێراق قەرەبوو وەردەگرن، ئەمەش شتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، بەڵام تەواو ڕوون نییە بە وردی ژمارەی ئەو ڕزگاربووانەی شایستەن کە هێشتا داواکاری پێشکەش دەکەن یان پشتگیری وەربگرن، ئەوە یەکێکە لە کێشەکان، بەڵام بە دڵنیاییەوە چەندین ڕزگاربووی دیکە لە دەرەوەی وڵات هەن، بە تایبەتی لە ئەڵمانیا، هەروەها زۆرێک لە کەنەدا و ئوسترالیا دەناسین، کە هێشتا داواکارییان پێشکەش نەکردووە و شایستەی ئەوەن.لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەی یارمەتیدانیان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەڕاستی ئاڵۆزە، و حاڵەت و نموونە هەیە کە خەڵک لە کەنەدا بە فڕۆکە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنن. شتەکان لە ڕووی هەموو ئەو پشتگیرییە جیاوازانەی کە لە ڕێکخراوە جیاوازەکانەوە هەیە، یەک ناگرنەوە. کە هەمووی شێوازێکی درێژخایەنە بۆ وتن، هەموو ئەو شتانەی لەوێ وتت بە تەواوی پڕمانایە.

شێریزان: ئەوە تەنیا پرۆسەی لێکۆڵینەوە نییە؛ ڕێکخراوە حکومییەکانی عێراق مەیلیان هەیە بە شێوەی کەسی کاربکەن. بەگشتی ڕێکارەکان بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام نادرێن. ئەگەر دەتەوێت نامەکەت لە فەرمانگەی جینۆساید لە دهۆک وەربگریت، دەبێت بە شێوەیەکی شەخسی بچیت. ئەگەر لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوویت، ڕەنگە پێویستت بە لانیکەم دوو مانگ لە ناوخۆی وڵاتدا هەیە بۆ ئەوەی هەموو شتێک ئەنجام بدەیت. هەموو کەسێک توانای کڕینی بلیت یان ئەو کاتەی نییە کە پێویستە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.

ئالانا: زۆر سوپاس و لە ژێر ڕۆشنایی هەموو ئەوانە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەمڕۆ باسمان کرد، لام پرسیارە ئایا چاوەڕوانی بەردەوامی جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بم، کە پێتوایە ئەکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەن  و چالاکوانان و حکومەت دەبێ بەڕاستی تەرکیزبەکەن  و کاربکەن بە بەردەوامی لە پشتگیریکردنی ئەم پرۆسەیە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی هەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەیەکی گرنگ  باست کردووە سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەخلاقی و هێشتنەوەی ڕزگاربووان لە ناوەندی ئەوە ڕوونە کە پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز و زەبربەخشیشە.

شێریزان: پێموایە ڕزگاربووان پێویستە لە ناوەندی پرۆسەکەدا بن؛ پێداویستییەکانیان، و نیگەرانییەکانیان، و پێویستە بە کەرامەت و ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. زۆر شت بەدەست هاتووە؛ زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ داواکاری پەسەند کراون. ئەوەش لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا، بۆیە ئەوە بەدەسهاتی بچووک نییە. تەنها پارەدانی مووچە بەڕاستی گۆڕانکارییە بۆ ئەو کەسانەی کە دەستیان بە کار و بژێوی ژیان ناگات، ڕەنگە لە خوێندنیان لەدەستدابێت، و گەڕانەوە بۆ خێزانە تێکشکاوەکانیان. زۆرێک لە ژنان مێردەکانیان لەدەستداوە. ئەمەش شتێکی گرنگە. وە ئامانجەکەش بێگومان ئەوەیە کە دڵنیا بین لەوەی کە هەموو کەسێک کە شایستە بێت دەستی بەم یارمەتییانە بگات چونکە دەزانین کە زۆر یارمەتیدەرن.

بە تێڕوانین بۆ داهاتوو، لەگەڵ بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، لەگەڵ بەردەوامبوونی هەوڵی حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ باشترکردنی شێوازی پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ ڕزگاربووان، پێموایە پێویستە بەڕاستی بەردەوام بین لە هێشتنەوەی ئەم یاسایە و بەرنامەی قەرەبووکردنەوە و دادپەروەری ئینتقالی لە سەرەوەی کارنامەکەدا. چونکە نامانەوێت لەبیرمان بچێت کە ئەم خەڵکە هێشتا زۆر ئازاردەچێژن  و ئەم جینۆسایدە کۆتایی نەهاتووە و بەڕاستی پێویستیان بەو پشتیوانییە هەیە.

من ڕەنگە لە بەخشەرەکانەوە دەست پێبکەم، چونکە دەزانم وڵاتانی دیکە هەن کە زۆر وەبەرهێنانیان کردووە لە بینینی ئەم یاسایە بە سەرکەوتوویی. بەڕاستی هانی بەخشەرەکان دەدەم کە پشتگیری لە نوێنەرایەتیکردنی ڕزگاربووان بکەن، بۆ ئەوەی کەسانێکیان هەبێت کە داکۆکی لە مافەکانیان بکەن بە درێژایی پرۆسەکە، لەنێویاندا لە تانەدان. ئەگەر دۆسیەکەت پەسەند نەکرا، دەتوانیت تانە لە لیژنەکە بدەیت و دواتر دەتوانیت تانە بدەیت لە دادگای پلە یەک. بەڕاستی ناتوانیت بە هەنگاوە کۆتاییەکاندا تێپەڕیت ئەگەر پارێزەرت نەبێت، بەڵام ئەگەر پارێزەرێکت هەبێت لە سەرەتای پرۆسەکەدا، ئەوا پێموایە چانسی سەرکەوتنت بە شێوەیەکی ڕیزبەندی زیاد دەکات، و دواتر هەمان شت بۆڕزگاربووان کە لە دەرەوەی وڵاتن.

بێگومان پێشنیاری سەرەکی من ئەوە دەبێت کە مەرجەکانی لێکۆڵینەوە لاببرێت و بارگرانییەکە نەخرێتە سەر ڕزگاربووان بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەی زیاتر، بەڵکو بارگرانییەکە بخرێتەوە سەر حکومەت بۆ دانانی ڕێکارەکانی سکرینکردنی ڕوون لە ڕێبازێکی سەنتەری ڕزگاربووەوە و ڕێبازی ئاگادارکراوی تراوما، بۆ پێداچوونەوە بە بەڵگەکان. و زۆرجار بەڵگە بەرفراوانەکان، تەنانەت باسمان لەوە نەکردووە کە چەند شایەتحاڵی پێشتر لە ڕزگاربووان دۆکیۆمێنت کراوە، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا. پاشان کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ داکۆکیکردن لەو سەرچاوانەی کە پێویستیانە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە ڕزگاربووان بە درێژایی تەواوی پرۆسەکە پشتگیری دەکرێن، بەشێکی زۆری ئەم خەرجیانە دەگرێتەوە. هەرزان نییە لە کەمپەکانەوە بۆ شەنگال، و گەڕانەوە و چەندین جار گەشت بکەیت. ئەمەش زۆر گرانە بۆ ئەو کەسانەی کە هیچ کارێکیان نییە.

بێگومان پێشنیاری سەرەکی من ئەوە دەبێت کە مەرجەکانی لێکۆڵینەوە لاببرێت و بارگرانییەکە نەخرێتە سەر ڕزگاربووان بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەی زیاتر، بەڵکو بارگرانییەکە بخرێتەوە سەر حکومەت بۆ دانانی ڕێکارەکانی سکرینکردنی ڕوون لە ڕێبازێکی سەنتەری ڕزگاربووەوە و ئا ڕێبازی ئاگادارکراوی زەبر، بۆ پێداچوونەوە بە بەڵگەکان. و زۆرجار بەڵگە بەرفراوانەکان، تەنانەت باسمان لەوە نەکردووە کە چەند شایەتحاڵی پێشتر لە ڕزگاربووان بەڵگەدار کراوە، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا. پاشان کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ داکۆکیکردن لەو سەرچاوانەی کە پێویستیانە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە ڕزگاربووان بە درێژایی تەواوی پرۆسەکە پشتگیری دەکرێن، بەشێکی زۆری ئەم خەرجیانە دەگرێتەوە. هەرزان نییە لە کەمپەکانەوە بۆ شەنگال، بۆ پێش و دواوە، چەندین جار گەشت بکەیت. ئەمەش زۆر گرانە بۆ ئەو کەسانەی کە هیچ کارێکیان نییە.

بۆیە، پێموایە کۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە بەردەوام بێت لە  گەیاندن، هۆشیارکردنەوە، دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە بەزەحمەت پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان هەبووە، و پشتگیریکردنیان، و دواتر بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنی حکومەت. ئەگەر ئەم کاغەزانەی لێکۆڵینەوە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە، ئەوا پێموایە بەڕاستی گرنگە دڵنیا بین لەوەی کە پۆلیس و دادوەرەکانی لێکۆڵینەوە، و هەموو ئەوانەی بەشدارن لە پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕزگاربووان، ڕاهێنراون لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی دروست، شوێنی تایبەت دابین دەکەن، دڵنیابن لەوەی کەڕاهێنراون بۆ بەشێک لەو چاوپێکەوتنانە، بە تایبەتی لەگەڵ ژنان. بۆیە تەنانەت ئەگەر ژنانت نەبێت کە وەک دادوەری لێکۆڵینەوە و پۆلیس کاربکەن، ئەوا ستافی ژنت هەیە لەم فەرمانگانەدا کە دەتوانن ئامادەبن بۆ ئەوەی یارمەتی ژنان بدەن هەست بە ئاسوودەیی زیاتر بکەن، دڵنیابن لەوەی کە ئەم کارانە بەپێی باشترین پراکتیزەکان ئەنجام دەدرێن، بەڵام لە چوارچێوەی… بەڕێوەبەرایەتی. بۆ نموونە، بەڕێوەبەرایەتی ڕزگاربووان یارمەتی ڕزگاربووان دەدات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری. بەڕاستی گرنگە ئەو کەسانەی کە ئەو کارە دەکەن بە شێوەیەکی بەردەوام ڕاهێنراو کاربکەن، و ئەم چاوپێکەوتنانە و ئەم کەیسانە بە شێوەیەکی تایبەت لە شوێنە نهێنییەکاندا دابنرێن، چونکە نهێنی لەناو یاسادا بنیات نراوە. بەڕاستی گرنگە خەڵک بێنە پێشەوە و هەست بە سەلامەتی بکەن و هەست بە ئاسوودەیی بکەن و هەست بکەن زانیارییەکانیان بەبێ مۆڵەتی ئەوان بە ئاشکرا بڵاوناکرێتەوە.

ئالانا: زۆر سوپاس شێریزان، بۆ کات و شارەزایی و گرنگیدان و زانیاری سەرنجڕاکێشەکانت لەسەر ئەم بابەتە. هیوادارم گوێگران شتێکیان لەم گفتوگۆیە وەرگرتبێت، و بە دڵنیایەوە بەستەری هەموو ئەو بابەتانەی کە باسمان کرد دادەنێم. زۆر سوپاس.

شێریزان: زۆر سوپاس بۆ میوانداری کردنی من .

پۆستی پەیوەندیدار
پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

خوێنەری نوێترین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بن دەربارەی یاسای رزگاربووانی ئێزدی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ، زنجیرە هەواڵنامەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاودەکاتەوە...

بۆنە هاوبەشەکانی C4JR لە ماوەی ١٦ ڕۆژی چالاکیەکاندا : بە کەڵک وەرگرتن لە توانای گواستنەوەی قەرەبووکردنەوەکانی تووندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێکانی عێراق

بۆنە هاوبەشەکانی C4JR لە ماوەی ١٦ ڕۆژی چالاکیەکاندا : بە کەڵک وەرگرتن لە توانای گواستنەوەی قەرەبووکردنەوەکانی تووندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێکانی عێراق

.Thank you to Nwa Khalid for translating this text from the original post لە پێنجەمین ڕۆژی ١٦ ڕۆژی چالاکی دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ، لە هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕەوا C4JR بە شانازیەوە میوانداری بۆنەیەکیان کرد لە هەولێر لەگەڵ...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.