ئەندامانی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە لەسەر ستراتیجی پلانی کار ڕێکەوتن

تەممووز 23, 2020

لە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی تەمموز ٢٠٢٠، هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بۆ مەبەستی تاوتوێ کردنی ستراتیجیەت و پلانی کاری دوو ساڵی داهاتووی، کۆبوونەویەکی بەشێوازی سەرهێڵ ئەنجام دا.

بە پاڵپشتیی دەزگای ئەڵمانی بۆ هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی GIZ و هاوکارانی لە خزمەتگوزاریی ئاشتیی مەدەنی، ئەندامانی هاوپەیمەنێتییەکە بە چوار گروپ بابەتەکانی پەیوەندیدار بە قەرەبووکردنەوەیان تاوتوێ کرد. بابەتەکان پێکهاتبوون لەمانەی خوارەوە:

  • قەرەبووکردنەوە و مافەکانی ژنان/ پرۆژەیاسایەک بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی دەستی داعش
  • خزمەتگوزاریی ڕاهێنانەوەی تەواو بۆ ڕزگاربووان، وەک بەشێک لە قەرەبوو کردنەوە
  • قەرەبووکردنەوە و مافاکانی کەمینەکان / بە یەکسانیی هاونیشتیمانیان و بەبێ تیرەگەری
  • چاکسازی لە یاسای ژمارە ٢٠

خێراکردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردن لەناو گرووپەکاندا لەماوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی “ڕەنگدانەوە ئاشتەوایی”، کە ئامرازێکە بۆ بەرەوپێشبردنی ستراتیجیەت و بەرنامە و پرۆژەی بنیاتنانی ئاشتی.

دوو ساڵی ستراتیجی و پلانی کار لەسەر بنەمای ڕا و بۆچوونی هەموو بەشداربووانی هاوپەیمانێتییەکە داڕێژراوە، بۆ گەیشتن بە ئامانی سەرەکی هاوپەیمانییەکە، کە بریتییە لە: یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە.

Related posts

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

Verified by MonsterInsights