fbpx

پەیامی رۆژنامەوانی هاوپەیمانی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە: راوێژکردن لەگەڵ ژنان و کچانی ئێزیدی هەنگاوێکە بەرەو پێشەوە بەمەبەستی بناغە دانان بۆ قەرەبوکردنەوەیەکی گونجاو
ئاب 25, 2020

هاوپەیمانی بۆ قەرەبوکرنەوەی دادپەروەرانە پێشوازی لە هەوڵەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی بەلگەکان CIGE دەکا بۆ توێژینەوەی  دەربارەی ئەنجامدانی راوێژکردن بۆ قەرەبوکردنەوە سەبارەت بە : بەهێز کردنی رۆڵی قوربانیان لە پەرەپێدانی بەرنامەی قەرەبو کردنەوەی گشگیر.

راوێژ کردن لەگەڵ ئافرەتانی رزگاربووی ئێزیدی لە تاوانەکانی دا‌‌عش دەربارەی بەرنامەی قەرەبوکردنەوە یارمەتیان دەدات بۆ دروستکردنی داهاتویان وە پرکردنەوەی کەلێنەکانی ئەم بەرنامەیە وە دەبێتە هۆکاری بەرزکردنەوی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە یاسای ژنان و کچانی ڕزگاربووی ئێزیدی کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقی گفتو گۆی لەسەر دەکرێ. ئەم راوێژکردنە سەکۆیەکە بۆ رزگاربوان و بواری رەخساندوە بۆ دەربرینی راو و بۆچونیان وە دلنیایان دەکاتەوە کە دەنگیان بیستراوە.

هاوپەیمانی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە راوێژی پێکراوە سەبارەت بەم لێکۆلینەوەیە وەو بەشدار بووە لە سەردانی مەیدانی وە پێداچونەوەی دەرئەنجامە کۆتاییەکەی. بە دڵنیاییەوە بلاوکردنەوەی ئەم لێکۆلینەوەیە یارمەتی هێنانە کایەوەی گفتوگۆیەکی گشتگیر دەدات لەسەر قەرەبو کردنەوەی قوربانیان وە گەیاندنی داواکاریان بۆ بریار بەدەستان.

هێشتا زۆر ماوە بکرێ بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانەکان و یارمەتی بەرجەستە بۆ رزگاربوان و قوربانیانی دیکە. حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە هەموو هەولێک بدات بۆ گەراندنەوەی متمانەی رزگاربوان بە حکومەت بە هەموو ڕێگایەک لەوانە پەسندکردنی یاسای گونجاو و پڕبەپێست بۆ قەرەبوکردنەوەیان.

هاوپەیمانی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بەپەرۆشەوە دەروانێتە کارکردن لەگەل CIGE لە داهاتوودا، پێمان وایە راوێژکردنی زیاتر لەگەڵ رزگاربوان لە کۆمەلگا زیان لێکەوتوەکانی تر وقوربانیانی تاوانە گەورەکان سەرەڕای قوربانیانی توندو تیژی پەیوەست بە ململانێوە پێویستە کاری لە پێشینە بن. وە ئێمە پشتگیری هەر هەوڵێک دەکەین بۆ ئەم مەبەستە.

پۆستی پەیوەندیدار
دووەمین هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

دووەمین هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەواڵنامەی بەردەوام لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە زمانەکانی: کوردی(کرمانجی و سۆرانی)، عەرەبی، ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە. بفەرموون بە خوێندنەوەی هەواڵنامەکە بە زمانەکانی کوردی...

ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە چییە و بۆچی گرنگە؟

ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە چییە و بۆچی گرنگە؟

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لەگەڵ پرۆفیسۆر نیمیشا پاتەل کرد سەبارەت بە ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە، بۆچی گرنگە و چی پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی ڕزگاربووان بتوانن مافی ڕاهێنانەوە بەدەست بهێنن، کە بەپێی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی...

یەکەم هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

یەکەم هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەواڵنامەی بەردەوام لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی (YSL) بە سێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی، و کوردی (سۆرانی و کرمانجی) بڵاودەکاتەوە. ئامانجمان بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست و نوێیە...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.