C4JR بەردەوامە لە بانگەشەکردن بۆ باشترکردن و چالاککردنی پڕۆژەیاسای ژنانی ئێزدیی ڕزگاربوو

كانونی یه‌كه‌م 16, 2020

نوێنەرانی C4JR پڕۆژە یاسای ڕێکخراوەکەیان بۆ ئەندامانی لیژنەی ژنان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق د. بەهار مەحمود و ڕێزان شێخ دلێر پێشکەش کرد. هەردوو پەرلەمانتارەکە لە بەرواری ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا پێشوازییان لە نوێنەرانی C4JR کرد لە ئۆفیسی خۆیان لە سلێمانی.

دوای ئەوەی بە گرنگیپێدانەوە گوێیان بۆ نوێنەرانی C4JR گرت، پەرلەمانتارەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوەی لە توانایاندا بێت ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی پێشنیارەکانی C4JR لە یاسای داهاتوودا جێگای بکرێتەوە.

هەروەها ئاماژەشیان بە هەوڵەکانی لەم دواییانەی لیژنەی کاروباری ژنان و منداڵاندا بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسایەک کە چارەسەری دۆخی ناهەمواری ڕزگاربووانی داعش دەکات. لە کۆتاییشدا بەڵێنی ئەوەیان دا کە لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لە هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانییەتییەکە.

Related posts

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

Verified by MonsterInsights