fbpx

C4JR پێشنیازەکانی خۆی سەبارەت بە هه‌موواركردنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسای کچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی IOM له‌ هه‌ولێرخستە روو
كانونی یه‌كه‌م 22, 2020

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تەكنیكیی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاسای کچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمی پاڵپشتیی ته‌كنیكیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM و به‌ ئاماده‌بوونی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) بەڕێوەچوو. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر له‌ ڕێكه‌وتی 20 تا 22 ی دیسێمبه‌ر 2020 به‌ڕدەوام بوو.

له‌ 21ی دیسێمبه‌ر، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێژنەی كاروباری یاسایی، لێژنه‌ی مافی مرۆڤ، لێژنه‌ی مافی ئافره‌ت، لێژنه‌ی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌نابه‌ران، لێژنه‌ی شه‌هیدان، قوربانیان و زیندانیه‌ سیاسیه‌كان، هه‌ڵسان به‌ خستنە رووی پێشنیاره‌كانیان به‌ ئامانجی باشتر كردنی پڕۆژه‌ یاسای ئێزیدیەکان سەرەڕای C4JR ، پێشنیاری تر پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان،دامەزراوەی ده‌ستپێشخه‌ریی سەروەری یاسا، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی‌ ئه‌مریكی وه‌ په‌یمانگای یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ.

نوێنەرى هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە، بەرێز حسن علی عمر تیشکى خستە سەر بڕگە سەرەکیەکانى پرۆژە یاساى قەرەبووکردنەوەى ڕزگاربوانى ململانێى پەیوەندیدار بە توندوتیژى سێکسى کە ئەنجام دراوە لەماوەى ململانێی داعش لە عێراق تاوەکو ڕەشنوسى سەرەتایی پڕۆژه‌یاسای کچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی هاوتا بکرێت لەگەڵ ستانداردە نیێودەوڵەتیەکاندا. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکى گونجاو و قۆناغێکى هەستیاردا سازکرا بۆ ئامادەکردنى ڕەشنووسى دووەمى پرۆژە یاساى ئێزیدیەکان لە پەرلەمانى عێراق. هەر بۆیە هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە هیوا خوازە ئەمە ببێتە خاڵێکى وەرچەرخان بۆ تێپەڕاندنى یاساى قەرەبوو کردنەوە کە لە ئاست ویست و خواستى ڕزگاربوان بێ و لەگەڵ پەسەندترین ڕێکارى نێودەوڵەتیدا یەکبگرێتەوە.

پۆستی پەیوەندیدار
دووەمین هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

دووەمین هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەواڵنامەی بەردەوام لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە زمانەکانی: کوردی(کرمانجی و سۆرانی)، عەرەبی، ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە. بفەرموون بە خوێندنەوەی هەواڵنامەکە بە زمانەکانی کوردی...

ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە چییە و بۆچی گرنگە؟

ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە چییە و بۆچی گرنگە؟

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لەگەڵ پرۆفیسۆر نیمیشا پاتەل کرد سەبارەت بە ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە، بۆچی گرنگە و چی پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی ڕزگاربووان بتوانن مافی ڕاهێنانەوە بەدەست بهێنن، کە بەپێی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی...

یەکەم هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

یەکەم هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەواڵنامەی بەردەوام لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی (YSL) بە سێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی، و کوردی (سۆرانی و کرمانجی) بڵاودەکاتەوە. ئامانجمان بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست و نوێیە...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.