بەڕێز کەریم خان، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانە خوێنڕێژانەکان کە لەلایەن داعشەوە لە عێراق ئەنجامدراون، لە میانەی بەشداریکردنی لە دیدارێکی ساڵانەی UNITAD-NGOدا پاڵپشتی خۆی بۆ کارەکانی C4JR دەربڕی. لە دیدارەکەدا، کە لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە ئەنجامدرابوو، بەڕێز کەریم خان باسی لەوە کرد کە بە گرنگییەوە لە بابەتی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان دەڕوانێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا بەردەوام ئەم بابەتە دەخاتە بەر باس.
ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان
ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...



