fbpx

مۆزەخانەی یادگاریی هۆلۆکاستی ئەمریکا: سێیەم کورتکردنەوە لەسەر کردەوە دڕندەکانی داعش لە باکوری عێراق
تشرینی یه‌كه‌م 15, 2020

قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ڕزگاربووانی تاوانەکانی داعش لە باکوری عێراق لە نێوان ساڵەکانی 2014 بۆ 2017

زیاتر لە شەش ساڵە داعش هێرشی کردە سەر عێراق و سوریا و بە ئامانجگرتنی گروپە کەمینە ئاینییەکان بۆ کوشتن و توندوتیژی سێکسی و ڕفاندن و ئەشکەنجەدان ، لە نێو زیانەکانی تردا . لەکاتێکدا ئەو تاوانانەی کە لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراون بە سروشتی خۆیان چاک ناکرێتەوە و هیچ چارەسەرێک بەراورد بە زیانەکان نابێت، بەڵام قوربانیەکان مافی قەرەبوکردنەوەیەکی پێویست و کاریگەر هەیە. لە 9ی ئەیلولی 2020، سەنتەری سایمۆن سکودێت بۆ پێشگیری لە جینۆساید لە مۆزەخانەکەدا، لە کۆمینەکەدا تیشک خستە سەر قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ڕزگاربووانی ئەو تاوانانەی کە داعش لە عێراق لە نێوان ساڵەکانی 2014 بۆ 2017 ئەنجامیان داوە

دانیشتنەکە بە پشتیوانی ڕیان دوزە، دامەزرێنەری کەس گوێ نادا،کر=ە پرۆژە و پێشانگایەکی میدیاییە، کەساریتا ئەشرەف  بەڕێوە دەبات، کە ڕێگە بە قسەکەران و بەشداربووان دا کە بە زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی گفتوگۆ بکەن و ڕێگەیەکی گرنگ بوو بۆ هاندانی قسەکەران و بەشداربووانی عێراق بۆ ئەوەی بچنە ناو گفتوگۆکە، قسەکەرەکان ئەمانە بوون:

  • سەلوە، تۆڕی ڕزگاربووانی ئێزدی (ناو لەبەر هۆکاری ئەمنی هەڵگیراوە)
  • گولی پور پارێزەری تایبەتمەند بە دادوەری گواستنەوە
  • ساندرا ئۆرلۆڤیچ ڕێکخراوی کۆچی نێوده وڵه تی
  • حەسەن عەلی عومەر ، هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە
  • ئیگۆر کڤیتکۆڤسکی و خاتوو نادیە موراد و دکتۆر دێنیس موکویج سندوقی ڕزگاربووانی نێونەتەوەیی

لە کردنەوەی گفتوگۆکەدا ئەشرەف تیشکی خستە سەر ئەوەی کە گرنگە لە هەموو قۆناغێکی دیزاین و جێبەجێکردن و کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی قەرەبووکردنەوەدا، کۆمەڵگای قوربانی و قوربانیەکان بەشداریان پێبکرێت” ئەمەش بە بەشداری چالاکانەی ژنان و ئەو تاکانەی تێدایە کە تاوانبارن بە نوێنەرایەتی کردنی باشترین بەرژەوەندی منداڵان .

سەلوە جەختی کردەوە لەسەر ئەو زیانانەی کە بە ژن و پیاو و منداڵی ئێزدی گەیشتووە لە هەوڵدانی داعش بۆ دەربەدەرکردنی ئەو کۆمەڵگە ئاینییە بچووکە ئێزدییەکان و ڕزگاربووانی دیکە کە بەردەوام هەست بە کاریگەرییە بەردەوامەکانی هێرشی داعش دەکەن، لەوانە تراومایەکی قوڵ و ئاوارەکردن بۆ کامپەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ کە لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین. گەڕاوەکان بۆ شەنگال، لە باکوری عێراق، بەبێ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەژین، لە نێوان نائارامیی بەردەوامدا ئەمەش بەوەوە لێکدراوە کە زیاتر لە 2500 ژن و منداڵی ئێزدی تا ئێستا بێ سەروشوێنن ، وە هەروەها بە دادگا گەیاندنی تاوانەکان سەرکەوتنی کەمی بینیوە . وە شێوازەکانی تری دادوەری گواستنەوە وەک پارانەوە ، شایانی تەرکیزی زیاترە ، سالوە دەڵێت .

گولی پور پڕۆژە یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی شیکردەوە، کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە نیسانی 2019 پێشکەشی پەرلەمانی عێراقی کرد لە ژێر ڕەشنووسی سەرەتاییدا تەنها ژنانی ئێزدی کە لە دەستی داعش دا بوون مافی قەرەبوویان هەبوو ئەمەش دواتر درێژکرایەوە بۆ ژنانی مەسیحی و تورکمانی شیعە . پڕۆژە یاساکە ڕزگاربووەکان لە دیلی داعش لە کۆمەڵگاکانی تر ناگرێتەوە، یان ڕزگاربووانی تاوانەکانی تر هەروەها ڕزگاربووانەی پیاو دووردەخاتەوە – کە ڕزگاربووانی لەسێدارەدان، ئەشکەنجە و شێوازەکانی تری توندوتیژی جێندەری ی-یان تێدایە- هەروەها ئەو کوڕانەی کە بە زۆر ڕاهێنانیان پێکراوە و ناچارکراون لەگەڵ داعش شەڕ بکەن هەروەها کەسوکاری مردووان و بێسەروشوێنکراوەکان، شیاو نین بۆ قەرەبووکردنەوە، وەک ئێستا لە پرۆژە یاساکەدا هەیە هەرچەندە زۆرجار ئەو پڕۆژە یاسایە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ( هەندێک ) ڕزگاربووی توندوتیژی سێکسی ناگرێتەوە، بەڵام بور جەختی کردەوە کە تەنیا ئاماژە بە ڕفاندن دەکات ، کە ڕەنگدانەوەی تەواوی ئەو زیانانە نییە کە ژنان لە دیلییدا تووشی بوون . ئەمەش مەترسی هەیە لەسەر بێدەنگکردنی ڕزگاربوان و زیاترکردنی ئەو نەگبەتیەی کە لە دەوری توندوتیژی سێکسی یە

ساندرا ئۆرلۆڤیچ گوتی کاری IOM لەسەر کەیسی قەرەبوکردنەوە لە عێراق جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی دامەزراوە عێراقییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکاتەوە بۆ پێشخستنی پڕۆژە یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی . ئۆرلۆڤیتچ چوار ڕاسپاردەی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی داعش کرد : (١) بەشداریکردنی کۆمەلگای ڕزگاربووان ( ٢ ) پرۆسەیەک کە ل بیرۆکراتی نییە ( ٣ ) چەسپاندنی تێگەیشتنێکی گشتگیرتر لە چەمکی قەرەبووکردنەوە ( 4 ) لەخۆگرتنی توخمێکی ڕەمزی دیار کە لە ڕێگەیەوە حکومەت دان بەو کردەوانە دەدات کە ئەنجام دراون و بۆشایی بۆ یادکردنەوەی بە کۆمەڵ دروست دەکات .

حەسەن عەلی عومەر لە هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە کە هاوپەیمانی 25 ڕێکخراوی ناحکومی کۆمەلگەی مەدەنی عێراقییە داوای قەرەبووکردنەوەی گشتگیر دەکات بۆ قوربانیانی مەدەنی لە کردەوە دڕندەکانی داعش، وە هاوپەیمانیەتەکە سەکۆ بۆ هاوکاری نێوان کۆمەڵگا کاریگەرەکان دابین دەکات و بەدوای بەهێزکردنی دەنگی ئەواندایە. عومەر جەختی کردەوە، کە پێویستە ڕزگاربووان لە داڕشتنی پرۆژە یاسای قەرەبوودا بەشدار بن وە هەروەها حەسەن گوتی کە پێویستە چەمکی قەرەبووکردنەوە لە یاسای قەرەبووکردن بچێتە دەرەوە ، بۆ ئەوەی قەرەبووی ڕەمزی و چاکسازی و گۆڕینی بە کۆمەڵ لەخۆ بگرێت . ئەمە دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و یاسایی و دەرفەتی خوێندن و هەلی کارکردن دەگرێتەوە؛ چاکسازی یاسایی بە ئامانجی ڕێگرتن لە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر و مسۆگەرکردنی یەکسانی ڕەگەزی؛ گەرەنتی دووبارە نەبوونەوەی؛ ناسینەوە بە جینۆساید؛ و یادکردنەوە لەخۆ بگرێت.

ئیگۆر سڤێتکۆڤسکی، سەرۆکی داکۆکی لە سندوقی جیهانیی ڕزگاربووان، ڕایگەیاند، GSF لە تشرینی یەکەمی 2019 بە دەستپێشخەریی نادیە موراد و دەنیز موکویگ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 2018 دامەزراوە لە عێراق، دامەزراوەکە جەخت لەسەر بەشداریکردنی ڕزگاربووان دەکاتەوە لە دیزاینکردنی پرۆسەی دابینکردنی قەرەبووی کاتی بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارودۆخە خراپەی کە ڕووبەڕووی زۆرێک لە ڕزگاربووان بووەتەوە. سڤێتکۆڤسکی جەختی کردەوە کە خۆی و قسەکەرانی تر لەسەر کەموکورتییەکانی پڕۆژە یاساکە ( کە هەندێکیان لەم پۆستەدا زەقکراوەتەوە ) هاوڕابوون و تیشکیشی خستە سەر پێویستیی بەشدارکردنی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێبوون لە گفتوگۆکاندا لەسەر چوارچێوەی قەرەبووکردنەوەکە . سڤێتکۆڤسکی گوتی هەرچەندە پڕۆژە یاساکە دوورە لە جێبەجی کردنی داوای رزگاربوان، بەڵام هێشتا نوێنەرایەتی نیەتی حکومەتی عێراق دەکات بۆ داننان بە زیانەکان و دابینکردنی قەرەبوو – هەرچەندە سنووردارە . لە گفتوگۆ لەبارەی بەرنامەکانی قەرەبووکردنەوە، گرنگە ئاگاداری توانای سنوورداری حکومەت و ئەو دەرماڵانەی لەبەردەستدان بین.

ۆرتی مۆزەخانەکە ی تشرینی دووەمی 2015 “نەوەی ئێمە نەماوە: بە ئامانجگرتنی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ کەمینەکانی عێراق لە نەینەوا” سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئێزدی و مەسیحی و شەبەک و کاکەیی و شیعە و تورکمان و ئەوانی دیکە یەکێک لە دۆزینەوە سەرەکیەکانی ڕاپۆرتەکە ئەو مەترسییە گرتەوە کە بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی پێش بەرواری هاتنی داعش بوو.

تا ئێستا گفتوگۆکان دەربارەی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ تاوانەکانی داعش بە زۆری جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێگەیەک بۆ دادگایی کردنی تاوان دروست بکەن، پڕۆژە یاساکە کە لەئێستادا لەبەردەم پەرلەمانی عێراقدایە ، بواری ئەوە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابین دەکات ، لەوانە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بۆ ئەوەی زیاتر جەخت لەسەر ڕۆڵی کۆڵەکەکانی تری دادوەری گواستنەوە لەبەرەو پێشەوەبردنی دادپەروەری بۆ قوربانیانی تاوانەکانی داعش و کەمکردنەوەی مەترسی توندوتیژی لەئایندەدا بکاتەوە . بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە بەدەست پەراوێزخستنی گەمارۆدراوەوە دەناڵن ، بەرنامەی قەرەبوکردنەوە وەک هەنگاوێک بۆ ئاراستەکردنی نایەکسانییە بونیادییەکان و پێشبرکێی کۆمەڵگاکان خزمەت بکەن بە ئاراستەکردنی نەک هەر ئازارو مەینەتییە ڕاستەوخۆکانیان ، بەڵکو ئەو نایەکسانیانەی کە پێش ئێستا هەبوو کە ئازارەکانیان خراپتر بووە بە ئامانجی دروستکردنی کۆمەڵگەی دادپەروەرانەتر لە داهاتوودا . ئەگەر سەرکەوتوو بێت، قەرەبووکردنەوە نەک هەر دەتوانرێت شێوازی دادپەروەریی گواستنەوە بێت بەڵکو دادپەروەریی گواستنەوەش بێت: ئامێرێک لە گۆڕانی پێکهاتەیی کۆمەڵگە

سەرچاوە:

https://www.ushmm.org/genocide-prevention/blog/the-path-to-reparations-for-victims-of-is-crimes-in-iraq

پۆستی پەیوەندیدار
پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

خوێنەری نوێترین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بن دەربارەی یاسای رزگاربووانی ئێزدی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ، زنجیرە هەواڵنامەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاودەکاتەوە...

بۆنە هاوبەشەکانی C4JR لە ماوەی ١٦ ڕۆژی چالاکیەکاندا : بە کەڵک وەرگرتن لە توانای گواستنەوەی قەرەبووکردنەوەکانی تووندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێکانی عێراق

بۆنە هاوبەشەکانی C4JR لە ماوەی ١٦ ڕۆژی چالاکیەکاندا : بە کەڵک وەرگرتن لە توانای گواستنەوەی قەرەبووکردنەوەکانی تووندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێکانی عێراق

.Thank you to Nwa Khalid for translating this text from the original post لە پێنجەمین ڕۆژی ١٦ ڕۆژی چالاکی دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ، لە هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕەوا C4JR بە شانازیەوە میوانداری بۆنەیەکیان کرد لە هەولێر لەگەڵ...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.