fbpx

پێویستە ئێزدییەکان هاوکاری بکرێن لە گەڕانەوەی بۆ سەر خاکی خۆیان
تشرینی یه‌كه‌م 13, 2020
Statement of Jiyan Foundation

بەیاننامەیەک کە لە لایەن دوو دامەزراوەی مافی مرۆڤەوە دەرچووە، هاوپەیمانی قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بەشەکە لێی

دەزگای ژیان بۆ مافی مرۆڤ بەبۆنەی یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان، سەرەخۆشی لە کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکات. شەش ساڵ لەمەوبەر، ئەمڕۆ جارێکی دیکە خەڵکی ئێزدی شەنگال بوونە قوربانی چەوسانەوەی ئایینی ئەو کۆمەڵکوژییە کە هەزاران کەسی دەکردە قوربانی و کارەساتی کۆیلایەتی و توندوتیژی سێکسی و وێرانی کلتوری بە جێ هێشت، بووە هۆی ئەوەی کە نزیکەی 400 هەزار کەس لە ماڵەکانیان دووربکەونەوە

ئەمڕۆ دوای شەش ساڵ، لە کاتێکدا هێشتا داعش و زۆربەی تاوانکارانی لە ئاستێکی نزمدان، بەڵام هێشتا وەک پێویست ڕووی لەو کارەساتە مرۆییە نەکراوە و دادپەروەری لە هیچ شوێنێک بەدی نەکراوە ئەمڕۆ زیاتر لە سێیەکی قوربانییەکان هێشتا لە کەمپەکان و لە دۆخی نائارامدا دەژین ئەمڕۆ نابێت تەنها ڕۆژی یادکردنەوەی ئێزدییەکان بێت، ئەمڕۆ یش دەبێت ڕۆژی پابەندبوون بێت بە پێشخستنی ئێستا و داهاتووی خۆیان

سەربازە مندالەکان بە لاوازی دەمێننەوە و پێویستە پشتگیریان بکرێت و دووبارە بهێنرێنە ناو کۆمەلگا

ئێمە بە هاوکاری نێودەوڵەتی لە دەزگای ژیان هەموو هەوڵێکمان بۆ یارمەتیدانی ڕزگاربووان داوە بە دابینکردنی چارەسەری دەروونی و خزمەتگوزاری تر وەکو دامەزراندنی کلینیکی تەندروستی بۆ ڕفێنراوەکانی پێشوو و ڕزگاربووانی کۆیلایەتی و بەتایبەت ژنان، دەستیان بە چارەسەری دەروونی کردووە و چارەسەری بەردەواممان لە سەنتەرەکانمان لە ناوچەی ئەلقوش، دۆهوک و سلێمانی کردووە لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا زۆر کەم وکورتی هەیە، بەتایبەتی لەو منداڵە بەکرێگیرکراوانەی کە پێویستە پشتگیریان بکرێت و دووبارە بهیننەوە ناو کۆمەلگا. ئێمەداوا لە حکومەتی هەرێمی و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە دووبارە هەوڵەکانی خۆیان دوو هێندە بکەن . چەندین ساڵی دیکەی خزمەتگەزاری کۆمەڵایەتی، پزیشکی، دەروونی و یاسایی پێویستە، بەڵام بە هەمان شێوە پێویستە هاوکاری ئێزدییەکان بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر خاکی خۆیان، دڵنیابوون لە سەلامەتیان و باشتربوونی دەستگەیشتنیان بە چارەسەری یاسایی

هیوادارین ئەم ڕۆژە بۆ یادکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بەرامبەر بە ئێزدییەکان کراوە، ببێتە هۆی بەهێزکردنی پابەندبوون بەرامبەر ڕزگاربووان، بەدیهێنانی دادپەروەری و ئایندەیەک کە تێیدا کەمینەکان لەو جۆرە دڕندەیە بپارێزرێن

پۆستی پەیوەندیدار
زیاتر لە ڕەنگ لەسەر کاغەز پۆدکاست لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شێرین خێدیدا: وەشانی بەزمانی ئینگلیزی

زیاتر لە ڕەنگ لەسەر کاغەز پۆدکاست لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شێرین خێدیدا: وەشانی بەزمانی ئینگلیزی

جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی: هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە لە گفتوگۆ لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شیرین خودیدە https://open.spotify.com/episode/3fjMBScNwtmsNhfBkds9ar?si=e8079c3313cd4f8f وەسفکردنی ئەڵقەکە: لەم ئەڵقەی زەحمەتکێشەی پۆدکاستی یاسای...

بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

 چاوپێکەوتن لەگەڵ شێریزان مینواڵا، نیسانی ۲۰۲۴ https://open.spotify.com/episode/0KxCmVRgI2ojzetBdFZAI1?si=Hji430xkTA-YNCOrJm4W3g&nd=1&dlsi=e0bd705b22754e41 پێشەکی : ئالانا تراڤێرس: بەخێربێن بۆ زنجیرە بۆدکاستی C4JR بە ناونیشانی زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز:...

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.