شاندی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە پڕۆژە یاسای هاوپەیمانێتییەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێکانەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد

كانونی یه‌كه‌م 1, 2020

ئەو هەوڵانەی بڕیاربەدەستانی عێراق دەیدەن لەپێناو تێپەڕاندنی یاساکانی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێکانەوە بە شێوەیەکی باش بەرەوپێش دەچێت. ٢٧ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی عێراقی، کە هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێناوە بەناوی (هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە). ئەم هاوپەیمانییە پرۆژەیاسایەکی ئامادە کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسیی سەردەمی ململلانێکانی داعش لە عێراق. ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژە یاسایە پاڵپشتی و بەدەستهێنانی قەرەبووی گشتگیرە بۆ ڕزگاربووان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێوەرە نێودەڵەتییەکانی مافیەکانی مرۆڤ و بەباشترین شێوە بگونجێت. لەبەر ئەوە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا و لە پەرلەمانی عێراق لە بەغداد، نوێنەرانی هاوپەیمانی یەکە پڕۆژە یاساکە و پەڕەی سیاسییان پێشکەش بە سائیب خزر نایف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کرد. بەڕێز سائیب خزر، کە پاڵپشتێکی بێمەرجی دادپەروەریی قەرەبووکردنەوەیە، لەگەڵ نوێنەرانی هاوپەیماییەکەدا هاوڕابوو لەسەر ئەوەی ماوەی داهاتوو یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ داڕشتنەوەی پلانی قەرەبووکردنەوەیەکی گشتگیر، بە شێوەیەک کە قابیلی جێبەجێکردن بێت. لە سەروو ئەمانەشەوە، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی و دەسەڵاتدارانی وڵات هەماهەنگییەکانیان چڕتر بکەنەوە بە مەبەستی ڕێکخستنی یاساکانی داهاتوو بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێویستییەکانی ڕزگاربوواندا بگونجێت.

Related posts

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

Verified by MonsterInsights