fbpx

– بەرزراگرتنی مافی قوربانیانی داعش : یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ڕێکخراوە ناحکومییە عێراقی و سورییەکان .
تشرینی یه‌كه‌م 12, 2020

ڕۆژی 18 ی ئابی 2020 ، Fight For Humanity بە هاوکاری هاوپەیمانی بۆقەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە ، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ڕێکخست لەسەر مافەکانی قوربانیانی داعش لە عێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا . 24 بەشداربوو ئامادەی ئاڵوگۆڕی نێوان ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکانی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بوون .

ئامانجی کۆبوونەوەکە ئالوگۆری ئەزموونەکانی نێوان ڕێکخراوە ناحکومییە عێراقی و سورییەکان بوو لەسەر بابەتی پرۆسەی دادوەری دژی گیراوەکانی داعش لە سوریا، عێراق یان هەر وڵاتێکی دیکە، هەروەها گەڕان بە دوای ئەگەرەکانی زیاترکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا

ڕێکخراوەکان کاروئاستەنگی بەردەمیان و ڕاسپاردەیان بۆ زیادکردنی هاوکاری یەکان پێشکەش کرد ، لەوانە دانانی میکانیزمی هاوبەش بۆ ئاڵوگۆڕ و هاوکاری . بەشداربوویەک لە عێراق دەڵێت:”ئەو تاوانانەی داعش کردی سنوری (نێوان دوو وڵات)ی سڕیوە” ئەو گوتی ” ئەزمونی نێودەوڵەتی ئەوە دەردەخات کە دادپەروەری تاوان کاتێکی زۆری دەوێت ، بەڵام دەبێت ئەو ئامانجانەمان هەبێت کە دەبێت کاری لەسەر بکەین بۆ بەدیهێنانی ئەو کارە . بەشداربوویەکی ناحکومی سوری ئەوەشی خستەڕوو، کە پێویستە بزانین چۆن دەتوانین پێکەوە کار بکەین و کارەکە بگوازرێتەوە بۆ سەر جەستەی نێودەوڵەتی

ئەم جۆرە هاوکاریانە ئاسانکاری دەکات بۆ داکۆکیکردنی هاوبەشی ناوخۆ و هەروەها قسەکردنی گشتی نێودەوڵەتی بەسوود دەبێت بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی کە هەردوو هەرێم تێیدابەشدارە

ئانکی سجۆبێرگ، هاوسەرۆکی Fight For Humanity دەڵێت: یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان لە عێراق و سوریا و چەند شوێنێکی تر، بەلای دادپەروەرییەوە دەچێت لەسەر بنەمای یاساکانی دژە تیرۆر و تۆمەتبارکردنی ئەندامانی داعش بە سادەیی چونکە سەر بەو گروپەن، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی مافی قوربانیان بکەن لە ڕاستی و دادپەروەری و پاداشتدا

محەمەد بەڵسی، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری “Fight For Humanity” ئەوەشی وت هەزاران قوربانی و ڕزگاربووی داعش کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و عێراق دەژین، هیوای دووبارە ژیان و دادپەروەری دەخوازن هەرچەندە بارودۆخی عێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆر جیاوازە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هاوکاری و دیالۆگی نێوان هەردوولا زیاتر دەبێت”

هەوڵەکانی Fight For Humanity بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی کارئاسانی زیاتر بکرێت بۆ قوربانیان بۆ ئەوەی باشتر بەشداری گفتوگۆ بکرێت لەسەر گیراوەکانی داعش .

سەرچاوە : 

https://www.fightforhumanity.org/post/promoting-the-rights-of-victims-of-isis-a-first-meeting-between-iraqi-and-syrian-ngos

پۆستی پەیوەندیدار
دووەمین هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

دووەمین هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەواڵنامەی بەردەوام لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە زمانەکانی: کوردی(کرمانجی و سۆرانی)، عەرەبی، ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە. بفەرموون بە خوێندنەوەی هەواڵنامەکە بە زمانەکانی کوردی...

ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە چییە و بۆچی گرنگە؟

ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە چییە و بۆچی گرنگە؟

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لەگەڵ پرۆفیسۆر نیمیشا پاتەل کرد سەبارەت بە ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە، بۆچی گرنگە و چی پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی ڕزگاربووان بتوانن مافی ڕاهێنانەوە بەدەست بهێنن، کە بەپێی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی...

یەکەم هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

یەکەم هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەواڵنامەی بەردەوام لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی (YSL) بە سێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی، و کوردی (سۆرانی و کرمانجی) بڵاودەکاتەوە. ئامانجمان بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست و نوێیە...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.