fbpx

بۆنە هاوبەشەکانی C4JR لە ماوەی ١٦ ڕۆژی چالاکیەکاندا : بە کەڵک وەرگرتن لە توانای گواستنەوەی قەرەبووکردنەوەکانی تووندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێکانی عێراق
كانونی یه‌كه‌م 8, 2023

.Thank you to Nwa Khalid for translating this text from the original post

لە پێنجەمین ڕۆژی ١٦ ڕۆژی چالاکی دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ، لە هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕەوا C4JR بە شانازیەوە میوانداری بۆنەیەکیان کرد لە هەولێر لەگەڵ دامەزراوەی ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ، پارێزەرانی مافەکانی ژنانی کوردستان (KWRW)، تۆڕی ژنان بۆ ئاشتی (WPN), نێردەی هاریکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (UNAMI) و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM). نوێنەرانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسوڵی ئەمریکا و بەرتانیا و هۆڵندا و ئەڵمانیا ئامادەی بۆنەکە بوون ، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتارانی پێشوو و ئێستا.

وتاردەرەکان بریتیبوون لە بەڕێز سەڵاح ئەحمەد ،دامەزرێنەر و سەرۆکی دامەزراوەی ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ ، دکتۆر دیندار زێباری ڕێکخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داکۆکیکردنی نێودەوڵەتی؛ خاتوو سەراب ئەلیاس، بەڕێوبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ڕزگاربووان؛ بەڕێز ڕیکاردۆ ڕۆدریگیز ، سەرۆکی نوسینگەی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ؛ خاتوو شۆخان ئەحمەد (KWRDA/C4JR)ئەندامی ئەنجوومەنی ڕزگاربووان و دکتۆر بۆیان گاڤریلۆڤیج سەرۆکی بەرنامەی ماف و دادوەری لە دامەزراوەی ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ و C4JR.

لەم چالاکیەدا گفتووگۆکان تیشکیان خستە سەر توانای گۆڕینی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی YSL لە بەهێزکردنی هەوڵەکانی گواستنەوە لە ئێراق، وە ڕەنگدانەوەی لەسەر ئەو دەرفەتانەی لەبەردەمدان بۆ بەرەوپێشبردنی حکومەتی عێراق و لیژنەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕیگریکردن و وەڵامدانەوەی توندوتیژی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێکان و ژنانی عێراق و ئەجێندای ئاشتی و ئاسایش. قسەکەران و ئامادەبووان وەڵامدانەوەی دەوڵەتیان بۆ تووندوتیژی سێکسی دژ بە ژنان و کچان بە شێوەیەکی فراوان و لەچوارچێوەی پابەندبوونی عێراق بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٣٢٥ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر (WPS) ڕەچاوکرد.

سەرەڕای ئەوەش، خاتوو دونیا ئەلشەمەریی، سەرۆکی لیژنەی ژنان ، منداڵان و خێزان لە پەرلەمانی عێراق ، ڕێکەوتنامەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان و ئاشتی و ئاسایش خستەڕوو لە ڕێگای پلانی کاری نیشتمانییەوە تاوتوێی جێبەجێکردنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. خاتوو شەمەری باسی لە جێبەجێکردنی یاساکەکرد و پێشوازیەکی گەرمی بۆ هاوکاری کردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد وە هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی بۆ باشترکردنی دۆخی ژنان و دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوو دەبنەوە کرد. 

خاتوو سەراب ئیلیاس باسی یاسادانان و جێبەجێکردنی YSL کرد و بۆچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەربارەی دەسکەوت و ئاستەنگەکان و پلانەکانی داهاتوو باسکرد. بە گوێرەی ووتەکانی خاتوو ئیلیاس ١٣٨١ ژن ، منداڵ و پیاو سوودمەند بوون لەو چوار قەرەبووانەی کە لە یاساکەدا ئاماژەی پێکراوە ، کە ٧٢٧یان ژنن؛ ٦٣٨مناڵ و ١٦ پیاون  . وە هەروەها خاتوو ئیلیاس ڕوونی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیەکە پشتیوانی لە گەڕانەوەی ٤٨ ڕزگاربوو کردووە بۆ پەروەردە و خوێندن وە بەردەوامە لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕەوانەکردنی ڕزگاربووان بۆ خزمەتگوزاریەکانی MHPSS. وە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە گفتوگۆکانی ئەم دواییانە لەگەڵ قەوارەکانی وەک وەزارەتی تەندروستی لەبەغدا و هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون سەبارەت بە دامەزراندنی سەنتەرەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پشتیوانی دەروونی و تەندروستی و ئەو شوێنانەی ناوەندەکانی لێدەبن . گوتی “ لە قۆناغی داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتیەکە تیشکی سەرەکی دەخاتە سەر دامەزراندنی سەنتەری پشتیوانی دەروونی “. 

لە گفتوگۆیەکدا کە لەلایەن خاتوو ڕێزان شێخ دلێر سەرپەرشتی کرا لەسەر ئەوەی چۆن YSL دەتوانێت وەڵامدانەوەکانی عێراق بگۆڕێت بۆ توندوتیژی دژی ژنان و کچان ، خاتوو ساراب ئەلیاس لەگەڵ خاتوو سوزان عەریف، سەرۆکی تۆڕی ژنان بۆ ئاشتی، خاتوو ناتیا ناڤرۆزۆڤ، بەڕێوەبەری داکۆکیکردنی یاسایی لە یەزدا، خاتوو ساندرا ئۆرلۆڤیک، سەرۆکی تیمی قەرەبووکردنەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق و خاتوو بەهار عەلی (KWRDA/C4JR).ناتیا ناڤرۆزۆڤ باسی لە چوارچێوەی یاسای فراوان کرد بۆ دادپەروەری گواستنەوە کە YSL دابینی دەکات بۆ عێراق ، وەک قەرەبووکردنەوەیەک و ڕێگایەک بۆ گێڕانەوەی ڕاستی و شوێنی یادکردنەوە و مۆزەخانەکان. لەگەڵ نەبوونی مسۆگەری دووبارە نەبوونەوەی، گۆڕانکاری ڕاستەقینە هێشتا چاوەڕوان کراوە ، ناتیا هەروەها باسی لە کێشەی بەرپرسیارێتی تاوانکاری کرد لە YSL دا ،لێرەدا ئەرکێک هەیە کە دەوڵەتی عێراق گرتیەبەر لە داننان بە تاوانەکانی دژ بە ئێزیدی و شەبەک و تورکمان و ڕزگاربووانی مەسیحی دەربارەی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، بەڵام هەنگاوی داهاتوو بریتییە لە تێپەڕاندنی یاسایەک کە چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ ئەمە دابین بکات.

لە وتارەکەیدا سەبارەت بە چەمکی گواستنەوەی قەرەبووکردنەوەکان، دکتۆر بۆیان گوتی گواستنەوەی قەرەبووەکان ئەو پێوانانەن کە هەوڵ دەدەن بارودۆخی نایەکسانی [قوربانییەکان] بگۆڕن بە بەرزکردنەوەی پێگەی یاسایی یان کۆمەڵایەتییان (مافەکان و پاراستنیان) بە گشتی واتە پەیوەندی نییە (یان بەلایەنی کەمەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی نییە) بەو پێشێلکاریانەی کە هەن. د. گاڤریلۆڤیج” با بیرلە YSL بکەینەوە وەک پەنجەرەیەکی جیاوازی دەرفەت ،پەنجەرەیەک کە دەتوانێت ڕێگا نیشاندەر بێت بەرەو جێبەجێکردنی پلانی کرداری نیشتمانی لەسەر ژنان و ئاشتی و ئاسایش لە عێراق”.

هەروەها پانێڵەکان و قسەکەران ڕەنگدانەوەیان هەبوو لەسەر جێبەجێکردنی کرداری YSL و شێوەکانی پشتیوانی پێویست بۆ بەدیهێنانی توانای گۆڕانکاری و گفتوگۆکردن لەسەر توانایYSL بۆ پەرەپێدانی سیستەمە جۆراوجۆرەکانی یارمەتی ڕزگاربووان لە ئاسانکردنی بەدەستهێنانی دادپەروەری تاوانکاری و پەرەپێدانی چوارچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی و پرۆسەی بەرپرسیارێتی بۆ دابینکردنی بوژانەوەی تەواو و گشتگیر بۆ ڕزگاربووان. بەشی کۆتای گفتوگۆکە تیشکی خستە سەر پێویستی هەماهەنگی ئاستە جیاوازەکانی ئەوانەی ئامادە بوون، کۆکردنەوەی وەزارەتە جیاوازەکانی حکومەت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە پشتیوانی ڕزگاربووان بە شێوەیەکی گشتیگر و ناوەندی ئەنجام دەدرێت.

دەستکەوتە سەرەکیەکانی گفتوگۆی ڕۆژەکە ئەوە بوو کە پێویستە هەولی زیاتر بدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری و دڵنیابوونەوە لە دادپەروەری تاوانکاری دۆستانە بە ڕزگاربووان بە شێوەیەکی گشتی و برەودان بە ڕێبازێکی ناوەندی ڕزگاربووان تایبەت بە هەموو لایەنەکانی مامەڵە کردن لەگەڵ ڕزگاربووان و دامەزراندنی سیستەمێکی گونجاو کە لەلایەن دەوڵەتەوە پشتگیری بکرێت بۆ دابینکردنی بوژانەوەی گشتگیر ، هاوبەشی کردنی کرداری باش و دڵنیابوون لە هەماهەنگی باشتر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگای ڕاوێژکردنی بەردەوام.

The Coalition for Just Reparations (C4JR), an alliance of Iraqi NGOs calling for comprehensive reparations for survivors of atrocity crimes perpetrated during the ISIL conflict in Iraq

For more information, contact: Alannah Travers: [email protected], or Saber Saeed: [email protected]

پۆستی پەیوەندیدار
بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

 چاوپێکەوتن لەگەڵ شێریزان مینواڵا، نیسانی ۲۰۲۴ https://open.spotify.com/episode/0KxCmVRgI2ojzetBdFZAI1?si=Hji430xkTA-YNCOrJm4W3g&nd=1&dlsi=e0bd705b22754e41 پێشەکی : ئالانا تراڤێرس: بەخێربێن بۆ زنجیرە بۆدکاستی C4JR بە ناونیشانی زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز:...

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

خوێنەری نوێترین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بن دەربارەی یاسای رزگاربووانی ئێزدی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ، زنجیرە هەواڵنامەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاودەکاتەوە...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.