fbpx

کۆنفرانسێکی ئۆنڵاین کە ڕێگای بەرەوپێشچوون بۆ قەرەبووکردنەوەی توندوتیژی سێکسی لەسەروەختی جەنگدا لە عێراق دەستنیشان دەکات

كانونی یه‌كه‌م 8, 2020

لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا،  C4JR و UNAMI هەستان بە ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی ئۆنڵاین لە ژێر ناوی “قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێکانەوە لە عێراق – ڕێگای بەرەوپێشچوون” ئەم کۆنفرانسە ئەو کەسانەی کۆکردبوویەوە کە خاوەن بەرژەوندی هەمەجۆرن و خواستیان لەسەر چالاککردنی پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی لەلایەن داعشەوە لە عێراقە. بەشداربووانی کۆنفرانسەکە کۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەی کە تەواوی ڕزگاربووان پێویستە سوودمەند بن لە پڕۆژە یاساکە، قەرەبووەکانیش پێویستە جگە لە قەرەبووی ماددی، چەندین خزمەتگوزاری گرنگی دیکە بگرنەوە لەوانە، دانپێدانانی سیمبولی کە دەستەبەری دووبارەنەبوونەوە دەکات. هەروەها، ڕزگاربووەکان و پێویستییەکانیان دەبێت ببنە ناوەندی کاروباری قەرەبووکردنەوەکان کە بڕیارە ئەنجام بدرێن. هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە داوا لە یاسادانەرانی عێراقی دەکات، سەرکردایەتی نیشان بدەن و لە ئاست چاوەڕوانیی ڕزگاربووەکاندا بن، ئەمەش لەڕێی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەوە بەشێوەیەک کە لەگەڵ داخوازییەکانیان و باشترین مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا یەکانگیر بێت.

Related posts

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە بەردەوامی هەواڵنامە و نوێکاری لەبارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی  بڵاو دەکاتەوە، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی، لەگەڵ بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنانەی کە...

نۆیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی

نۆیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە هاوکاریی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) لە عێراق، بەبەردەوامی هەواڵنامە دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە: ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و کرمانجی). بەخێربێن بۆ نۆهەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ...

Verified by MonsterInsights