هاریکار ڕێکخراوێکی ناحکومی، بێلایەن، سەربەخۆ و قازانجنەویستی مرۆییە و بنکەکەی لە پارێزگای دهۆکە. هاریکار لە ڕێکەوتی ٣٠ی مایسی ٢٠٠٤ دامەزراوە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکەوانی کۆمەڵایەتییەوە. ڕێکخراوەکە تێدەکۆشێت بۆ بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافەکانی ژنان و منداڵان لە عێراقدا، وەک ئەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە. ڕێخراوەکە بە ئامانجی گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی دروست بووە، ئەویش لەڕێگەی فەراهەمکردنی زەمینەیەکی کراوە و ئازاد بۆ هەموو گرووپە نەتەوەییەکانی ناو وڵاتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تری نێودەوڵەتی و ناحکومی.