سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە و کار دەکات بۆ چەسپاندنی پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ و بنیاتنانی کلتووری ناتوندوتیژی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە. ڕێکخراوەکە سێ ساڵ ئەزموونی لە بواری چاودێریکردندا هەیە لەگەڵ دەزگای ئێن ئی دی (NED) و ئەندامی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی مەدەنیی و بۆردی( ٣ پی 3P)یە. سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ کار دەکات بۆ بنیاتنانی دادپەروەری و یەکسانی، گەشەدان بە پرەنسیپەکانی دیموکراسی لەڕێی یاساوە، بەرەوپێشبردنی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەهێزکردنی دیموکراسی و پێکەوەژیان لەنێوان ئایین و ڕەگەز و پلە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا، هەموو ئەمانەش بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئارام.