fbpx

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

كانونی یه‌كه‌م 30, 2023

خوێنەری نوێترین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بن دەربارەی یاسای رزگاربووانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ، زنجیرە هەواڵنامەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاودەکاتەوە . لێرەوە هەواڵنامەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (کرمانجی و سۆرانی).

یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی چوارچێوەیەکی دادپەروەری ئینتقالییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دڕندەییانەی کە لەلایەن داعشەوە لە عێراق ئەنجامدراوە. لە زنجیرەی چوارەمدا ، هەواڵنامەکەمان دوایین زانیاری دەربارەی جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگەکەمان ئەبنەوە لە جێبەجێکردنیان .

چوارەمین هەواڵنامەی C4JR ئەم بابەتانە ئەگرێتەخۆ :

  • داتای لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان لەسەر بنەمای ڕاپرسیەکان بۆ زانینی تێڕوانینی ڕزگاربووان دەربارەی پرۆسەی داواکاری YSL لەوانەش وەڵامدراوەکانی ئێزیدی ، شەبەک، تورکمان و مەسیحیەکانی هەریەک لە پارێزگاکانی نەینەوا ، دهۆک و هەولێر دەژین .
  • جێبەجێکردنی YSL ئامارەکانی پرۆسەی تۆمارکردن و بەرپرسیارێتی هەوڵەکان .
  • بۆنەکانی ئەم دوایانە، وۆرک شۆپەکان، کۆبوونەوەکان و یەکەم زنجیرەی بۆدکاستی C4JR.
  • کردنەوەی ماڵپەڕی نوێی C4JR کە تایبەتە بە برەودان بە پێویستی میکانیزمی بەرپرسیارێتی تاوانکاری دۆستانەی ڕزگاربووان لە عێراق بە پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری لەسەر ئەو تاوانانەی کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون.

  • ئاشنابوون بە ئەندامانی C4JR

کرتە بکە  لەسەر ئەم بەستەرە بۆ وردەکاری تەواو لە دوایین زنجیرەی هەواڵنامەکەمان ئێستا لەگەڵمان بن لەم گەشتەدا بۆ پشتگیریکردنی ڕزگاربووان بۆ بەدیهێنانی مافی قەرەبووکردنەوەیان.

Related posts

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە بەردەوامی هەواڵنامە و نوێکاری لەبارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی  بڵاو دەکاتەوە، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی، لەگەڵ بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنانەی کە...

Verified by MonsterInsights