هەوڵی زیاتر پێویستە بۆ تێپەڕاندنی یاسای ئافرەتانی رزگاربووی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق

كانونی دووه‌م 28, 2021

لە 27 ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق نەیان توانی پرۆسەی دەنگدان لەسەر یاسای ئافرەتانی رزگاربوی ئێزیدی کۆتایی پێبهێنن. هەنگاوی سەرەتایی ئەم یاسایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پڕۆژە یاسا سەرەتاییەی کە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ دا سەرۆکایەتی عێراق پێشکەشی کردووە، هەروەها بەرهەمی گفتوگۆیەکی چڕە کە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا ئەنجام دراوە.

کۆمەڵگای مەدەنی عێراقی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) ، پێشەنگی بوژاندنەوەی دیبەیتی گشتی بوو لەسەر قەرەبوکردنەوەی رزگاربوانی ململانێکانی داعش لە عێراق وگفتوگۆی چڕی لەسەر پڕۆژە یاسا سەرەتاییەکە کرد بەمەبەستی پێشخستنی و بەڕێوە بردنی هەلمەتی داکۆکیردنی چڕ لێی.

بە پەسند کردنی ئەم یاسایە دەسەڵاتدارانی عێراق ئەو ئەرکانەی کە لە ڕاگەیاندنی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دا دیاریکراوە جێبەجێ دەکەن کە لە (٢٠١٦) واژو کراوە ، لەسەر رێگرتن لە توندوتیژی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێ و نواندنی کاردانەوەی پێویست. هەروەها نموونەیەکی جوان دەبێ بۆ وڵاتانی تر کە ململانێیان تێدا رویداوە ، لەسەر چۆنیەتی داننان بەو زیانانەی کە بەر ڕزگاربوان کەوتون لە تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانە قێزەونە بەکۆمەڵییەکانی تر وە ڕێزگرتن لێیان و قەرەبوکردنەوەیان . لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ئەم پڕۆژە یاسایە هەر تەنیا ڕێخۆشکەر نیە بۆ ڕزگاربووان کە ژیانێکی شکۆمەندانە لە نیشتمانەکەیان دا بە دەست بهینن ، بەڵکو کۆمەڵگای عێراق بە گشتی لەیەک نزیک دەکاتەوە.

ئەو قەیرانە تەندروستییە دەروونییە نالەبارەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی ڕزگاربووان بوەتەوە، بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ خراپتر بووە، وە بەم دواییانە ڕێژەی خۆکوشتن لەناو رزگاربوان زیادی کردووە، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە پێویستە دەستبەجێ ڕێکاری چارەسەری پێویست بگیرێتەبەربۆ چینە بێ هێزەکان.

بۆیە هاوپەیمانی قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بەڕێزەوە هانی پەرلەمانتارانی عێراق دەدات لە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان لە کایەی سیاسیدا، کە پێشەنگ بن لە پابەندبوون بە بنەما یاسایی و مۆرالیەکان بەرامبەر پەسەند کردنی یاسای ئافرەتانی رزگاربوی ئێزیدی.

Related posts

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

Verified by MonsterInsights