fbpx

حکومەتى هەرێمى کوردستان هەنگاوێکى گرنگ دەنێت بەرەو لێپێچینەوە و قەرەبوو کردنەوەى تاوانەکانى داعش
ئایار 10, 2021

حکومەتى هەرێمى کوردستان هەنگاوێکى گرنگ دەنێت بەرەو لێپێچینەوە و قەرەبوو کردنەوەى تاوانەکانى داعش

هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە پێشوازى دەکات لەو پرۆژە یاسایەى کە لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە ئامادەکراوە و تایبەتمەندە بە پێکهێنانى دادگایەک بۆ تاوانەکانى داعش. ئەم دادگایە هاوشێوەى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى کۆمەک و هاوکارى کۆدەکاتەوە لە پێناو ساڕیژبوونى برینەکان و گەیشتن بە دادپەروەرى. ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتى فیدراڵیش یاساى ڕزگاربوانى (ژنانى) یەزیدى تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا کارکردن بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانى ڕزگاربووانى دەستى داعش تەواو نەبووە. یاساى ڕزگاربووانى (ژنانى) یەزیدى تەنها بەشێکى ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە زەرەرمەندبوون، بۆیە بە هیواین کۆمەک کردنى ڕزگاربووان لە چوارچێوەى میکانیزمى دادپەروەرى تاوان لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە و پرۆسەى دادپەروەرى گوازراوە و قەرەبووکردنەوە بەرەو پێشتر ببات.

هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە – کە هاوپەیمانێتیەکە و لە سى و یەک ڕێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى عێراقى پێکهاتووە، ئامادەیى خۆى دەردەبڕیت بەو پەڕى تواناى خۆى هاوکارى ئەم یاسایەى داهاتوو بکات کە پێوەرە نێودەوڵەتیەکان و باشترین پەیڕەوەکانى تێدا جێبەجێ بکرێت. هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە داوا دەکات لە بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەندامانى پەرلەمان کە بەشدارى بە ڕزگاربووان بکەن لە هەموو قۆناغەکانى داڕشتن و جێ بەجێ کردنى یاسایەکى ئاوا مەودا فراواندا.

https://twitter.com/masrour_barzani/status/1387479608229089288
پۆستی پەیوەندیدار
دووەمین هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

دووەمین هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەواڵنامەی بەردەوام لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە زمانەکانی: کوردی(کرمانجی و سۆرانی)، عەرەبی، ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە. بفەرموون بە خوێندنەوەی هەواڵنامەکە بە زمانەکانی کوردی...

ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە چییە و بۆچی گرنگە؟

ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە چییە و بۆچی گرنگە؟

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لەگەڵ پرۆفیسۆر نیمیشا پاتەل کرد سەبارەت بە ڕاهێنانەوە وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە، بۆچی گرنگە و چی پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی ڕزگاربووان بتوانن مافی ڕاهێنانەوە بەدەست بهێنن، کە بەپێی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی...

یەکەم هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

یەکەم هەواڵنامەی تایبەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەواڵنامەی بەردەوام لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی (YSL) بە سێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی، و کوردی (سۆرانی و کرمانجی) بڵاودەکاتەوە. ئامانجمان بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست و نوێیە...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.