جنێف، 16 ی ئەیلولی 2020
ئێمە لە ڕێگەی ئەم نامەیەوە دەمانەوێت پشتگیری خۆمان دەرببرین بۆ پڕۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێوە کە لە کاتی ململانێی داعش لە عێراق ئەنجام دراون کە لە لایەن هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە پێشنیاز کراوە.
ئێمە پێمان وایە ئەم پڕۆژە یاسایە کۆمەڵە سوودێک بۆ ڕزگاربووان دەگەیەنێت وە بنیاتنراوە لەسەر ستانداردە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و باشترین مەشقەکانیان، وە ئێمە وەک ڕێکخراوێک کە کار دەکەین بۆ سەرخستنی مافەکانی ئەو کەسانەی کە بەر ململانێی چەکداری زیانیان لێ کەوتووە تەنیا دەتوانین پشتگیری ئەم دەستپێشخەرییە بکەین.
هیوادارین لە پەرلەمانی عێراق کاریگەری ئەرێنی هەبێت و دواجار ڕزگاربووان لێی سوودمەند بن .
لەگەڵ ڕێزدا،
.
.
ئانکی سجۆبێرگ
هاوبەڕێوەبەر و دامەزرێنەر
Fight For Humanity