fbpx

دەستپێشخەری نادیە دەچێتە پاڵ هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە
تشرینی یه‌كه‌م 4, 2020
“Help us leave a better, safer, and just world to future generations”  ~ Nadia Murad

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە پێشوازی لەدەستپێشخەری نادیە دەکات وەک 26ەمین ئەندامی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، دەستپێشخەری نادیە پێکەوە کار دەکات لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تری ئەندام بۆ داواکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییە مەدەنییەکان لەو تاوانە سامناکەی کە لەکاتی ململانێی داعش لەعێراق ئەنجامدراون . ئەندامانی هاوپەیمانی خۆشحالن بە کارکردن لەگەل دەستپێشخەری نادیە بۆ ناسین و بەرزراگرتن و چاکسازی کردنی ئەو زیانانەی کە بەر ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی پەیوەند بە ململانێ لە عێراق کەوتوون .

“یارمەتیمان بدەن بۆ باشترکردن و سەلامەتتر و دادپەروەرانەتر کردنی جیهان بۆ نەوەکانی داهاتوو” – نادیە موراد

دەستپێشخەری نادیە ( NI ) تایبەتە بە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەکان لە قەیراندا و دابینکردنی پشتیوانی جیهانی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی . دەستپێشخەری نادیە لەگەڵ کۆمەڵگەی ناوخۆیی و هاوبەشی جۆراوجۆر لەسەر زەوی لە شەنگالی عێراق کاردەکات، بۆ دیزاین کردن و پاڵپشتیکردنی ئەو پرۆژانەی کە پەروەردە و چاودێری تەندروستی و بژێوی و ئاو و پاکژکردنەوە و پاکوخاوێنی و توانای ژنان لە ناوچەکەدا دەگەڕێننەوە، هەموو بەرنامەکانی NI بە ڕابەرایەتی کۆمەڵگا بەرێوەدەبردرێن ، وە لە لایەن ڕزگاربووەکانەوە سەرنجیان لەسەر دەدرێ و کار دەکەن بۆ بنیاتنانی ئاشتی درێژخایەن، دەستپێشخەری نادیە داوا لە حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کە پشتگیری هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی شەنگال بکەن، داوای دادپەروەری بۆ ئێزدییەکان بکەن، ئاسایش لە ناوچەکە باشتر بکەن و پشتگیری ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی بکەن لە سەرتاسەری جیهاندا

تۆ دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی دەستپێشخەری نادیە لە ماڵپەڕەکەیان بدۆزیتەوە: www.nadiasinitiative.org

پۆستی پەیوەندیدار
زیاتر لە ڕەنگ لەسەر کاغەز پۆدکاست لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شێرین خێدیدا: وەشانی بەزمانی ئینگلیزی

زیاتر لە ڕەنگ لەسەر کاغەز پۆدکاست لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شێرین خێدیدا: وەشانی بەزمانی ئینگلیزی

جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی: هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە لە گفتوگۆ لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شیرین خودیدە https://open.spotify.com/episode/3fjMBScNwtmsNhfBkds9ar?si=e8079c3313cd4f8f وەسفکردنی ئەڵقەکە: لەم ئەڵقەی زەحمەتکێشەی پۆدکاستی یاسای...

بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

 چاوپێکەوتن لەگەڵ شێریزان مینواڵا، نیسانی ۲۰۲۴ https://open.spotify.com/episode/0KxCmVRgI2ojzetBdFZAI1?si=Hji430xkTA-YNCOrJm4W3g&nd=1&dlsi=e0bd705b22754e41 پێشەکی : ئالانا تراڤێرس: بەخێربێن بۆ زنجیرە بۆدکاستی C4JR بە ناونیشانی زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز:...

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.