سائیب خزر پەرلەمانتاری ئێزدی لە كۆنفرانسی نێوان یۆنامی و c4jr بابەتێكی یاسایی خێرای لەسەر پرۆژەیاسای ژنانی ئیزیدی ڕزگاربوو خستەروو

كانونی یه‌كه‌م 12, 2020

ئەو گرنگی بە یاساییكردنی ئەو بابەتەی باسكرد لە پێناو یارمەتیدانی رزگاربوان لە ھەموو بابەتە گرنگەكاندا وەك رەخساندنی دەرفەتی خوێندن، دەرھێنانی بەڵگەنامە یاساییەكان و ونبونی خزم و كەسوكاریان و ھتد. بەڵام ھۆشداریشیدا دژ بە ھەر پێشبینیەكی نا واقیعی لە كاتێكدا دەبێت ھەندێك قەرەبوی پێویست جێیبكرێتەوە لە ھەمواركردنەوەی یاساكەی ئێستادا. ھۆشداریدا كە جوڵەی یاسایی دەستبەجێ پێویستە لەبەر ئەوەی رەنگە پەرلەمانتارە تازەكانی خولی داھاتوو ھەمان ھەڵوێستی ھاوسۆزیان نەبێت بەرامبەر بە كەمینەكان. ھەروەھا داوایكرد فریاكەوتنی بە پەلە بكرێت بۆ دۆخی بە ئازاری رزگاربوان كە لە كەمپەكاندس لە دۆخێكی ترسناكدان. بە تێڕوانینی ژمارەیەك لەو رزگاربوانەی ژێردەستی دڕندەیی داعش، ئێزدییەكان شایانی ئەوەن بە ئاشكرا و راشكاوانە لە ناونیشانەكاندا باس بكرێن، بەڵام ئەوەی رونكردەوە كە ھەموو رزگاربوان كە ئەتوانن بیسەلمێنن كە گیراون و توندوتیژی سێكسیان بەرامبەر ئەنجامدراوە لە لایەن داعشەوە دەبێت قەرەبوكردنەوە بیانگرێتەوە. لە كۆتایشدا پەرلەمانتار سائیب خزر بانگھێشتی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە پاڵپشتی بكەن لە زیادكردنی ھەوڵەكانی پرۆسەی بە یاساییكردنی ئەو بابەتە لە رێگەی داواكردن لە فراكسیۆنی لایەنە سیاسییەكان لە پەرلەمان و سەرۆكی پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی یاساكە.

Related posts

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

Verified by MonsterInsights