fbpx

بەیاننامەى هاوبەشى ڕێکخراوە ناحکومیەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەى ڕێژەى خۆکوژی و خراپتربوونى قەیرانى تەندروستى دەروونى لەنێو قوربانیانى تاوانی دڕندانە لە باکورى عێراق
كانونی دووه‌م 21, 2021

هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە – کە هاوپەیمانێتیەکە لە ٢٧ ڕێکخراوى ناحکومى عێراقى پێکهاتوون و داواى قەرەبووکردنەوەى گشتگیر دەکەن بۆ قوربانیانى تاوانى دڕندانە کە ئەنجام دراون لەماوەى ململانێى داعش لە عێراق، ئەم هاوپەیمانیە نیگەرانى قوڵى خۆى دەردەبڕیت سەبارەت بە قەیرانى بەردەوامى تەندروستى دەروونى لە هەرێمەکەدا کە بووەتە هۆى زیادبوونى حاڵەتەکانى خۆ کوشتن لە نێو کۆمەڵگەى ئێزدیدا. کۆى ژمارەى ئەو ئیزدیانەی کە کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە لە باکورى عێراق زیادى کردووە بۆ ١١ کەس تەنها لەماوەى مانگى ڕابردوودا، ئەمەش بەپێى بەیاننامەیەک کە هەفتەى ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە لەلایەن پەیمانگاى چارەسەرى دەروونى و زانستى زەبرى دەروونى (IPP) لە زانکۆى دهۆک، عێراق. هاوکات بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق مەترسیەکى دیکەیە و کاریگەرى دەروونى لەسەر ئەو کۆمەڵگایانە دروست کردووە کە لە مەترسیدان وەکو ئێزدیەکان و تورکمان و کریستیانەکان. تەنانەت پێش بڵاوبونەوەى کۆرۆنا، ڕێکخراوى پزیشکانى بێسنوور، هۆشدارى خۆیان خستبووە ڕوو سەبارەت بە خراپ بوونى زیاترى قەیرانى تەندروستى دەروونى لەنێو ئێزدیەکانی عێراقدا، بۆ نموونە زیاد بوونى ڕێژەى خۆکوژى. لە ئێستادا کۆى کۆمەڵگەى ئێزدی تووشى زەبرى دەروونى بۆتەوە بەهۆى تاوانەکانى جینۆسایدەوە، وە هەندێ هاوڵاتى ئێزدی گرفتى دەروونى قورسیان تێدا دەرکەوتووە. لەنێو ئەو کەسانەى لە مەترسى گەورەدان ژنان و کچانن کە ڕووبەڕووى توندوتیژى سێکسى پلان بۆ داڕێژراو بونەتەوە، لەگەڵ ئەو کوڕانەى کە داعش بە زۆر کردوونى بە چەکدار. ئێستا ئەنجامى تراژیدی گوێ نەدان بەو ئاگادارکردنەوانە دەبینین. کاریگەرى خۆ کۆشتن لەسەر خێزان و کۆمەڵگا وێرانکەر و ماوە درێژە. ئێمە پاڵپشتى پەیمانگاى چارەسەرى دەروونى و زانستى زەبرى دەروونى (IPP) دەکەین و داوا لە حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین پەلە بکەن لە داڕشتن و جێبەجێ کردنى ستراتیژى نیشتیمانی بۆ ڕێگرى کردن لە خۆکوشتن. هەروەها ئێمە پێشوزاى دەکەین لە هەوڵەکانى تیمى لێکۆڵینەوەى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاشترکردنى لێپرسینەوە لە ئەو تاوانانەى کە لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراون (UNITAD)، ئەمەش بە دابینکردنى پاڵپشتى دەروونى کۆمەڵایەتى بۆ ڕزگاربووانى جینۆساید و ڕێکخستنى خول بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان، وە ئێستاش داوا لە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى و نێردەى هاوکارى نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (یۆنامی) دەکەین دەستبەجێ کارى پێویست ئەنجام بدەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەى قەیرانى سەختى تەندروستى دەروونى بە جێبەجێ کردنى کەمپینى چڕی هۆشیارکردنەوە و ڕێگرى لە خۆکوشتن. دەبێت کار لەسەر ئەو هۆکارە شاراوانە بکرێت کە بوونەتە هۆى کارى خۆکوژى، وەکو دادگایى کردنى ئەندامانی داعش بۆ ئەو تاوانانەى کە ئەنجامیان داوە لەگەڵ دڵنیابوونەوە لەوەى کە ڕزگاربووان قەرەبوویەکى گشتگر وەردەگرن. ئەم جۆرە هەنگاوانە دەبنە هۆى تێکشکاندنى کلتورى پاراستنى تاوانباران و بەردەوامى دڕندایەتى کە بوونەتە مایەى وێرانکردنى چەندین نەوەى کۆمەڵگا نەتەوەییە ئایینیەکان لە عێراق. ئێمە بەرپرسیارێتیەکى ئەخلاقی هاوبەشمان لەسەرە کە دەبێت یارمەتى ڕزگاربووانى جینۆساید بدەین، ئەمەش بە پاڵپشتى کردنى ئەو کەسانەى دەناڵێنن بەدەست نەخۆشیە دەروونیەکانەوە وە هەروەها کارکردن بۆ ڕێگرى کردن لە خۆ کوشتن. هەموو ژیانێک جوانى هەیە، هەموو ژیانێک بەهادارە.

ژمارەى هێڵى هاوکارى/ئیمەڵى ڕێکخراوە ناحکومیەکان کە کار دەکەن بۆ ڕێگرى لە خۆکوژى:

ڕێکخراوی ئاسوودە (سلێمانی – دهوک) تەلەفون : سلێمانی 07708682009، دهوک 07512078968 ئیمەیل: [email protected]

ڕێکخراوى بێتەر وێڵد (دهۆک) کاردەکات لەسەر تەندروستى دەروونى و پاڵپشتى دەروونى کۆمەڵایەتى لە کەبەرتو لە کەمپەکانى ١ و ٢ لەگەڵ IOM، ژمارەى تەلەفۆن: ٠٧٥١٤٠٣٥٨٣٢ ئیمەیڵ: [email protected]

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مرۆیی (سلێمانی – هەڵەبجە) ژمارە تەلەفۆنی بەشی خزمەتگوزاریی یاسایی: 7721519120 / 07511921107 ئیمەیل: – [email protected]

ڕێکخراوی ئێمە (هەولێر، دهۆک، شێخان) تەلەفۆن: هەولێر 07516380440 – دهۆک 07501837191 – شێخان 07501464565

ڕێکخراوی ئێزدی ئازاد (دهۆک) یارمەتیخوازان دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی سەنتەرەکەیان بکەن لە خانکێ و شێخان بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی

ڕێکخراوی حاموڕابی بۆ مافەکانی مرۆڤ (بەغدا، هەولێر، نەینەوا) تەلەفۆن: 07512086931 – 07512021857

ڕێکخراوی هاریکار (دهۆک) تەلەفۆن: 07508515964 – 07507071179 ئیمەیل: بەشی یاسایی [email protected] – پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی [email protected]

دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ (کەرکوک، هەولێر، سلێمانی، دهۆک، چەمچەماڵ، موسڵ، ئەلقۆش، کەمپی خانکێ، کەمپی دۆمیز) پالپشتی دەروونی، کۆمەڵایەتی، یاسایی تەلەفۆن: 0750 8920079 ئیمەیل: [email protected]

ڕێکخراوی دادپەروەری بۆ مافی کەمینەکان (موسڵ) تەلەفۆن: 07508194265 ئیمەیل: [email protected]

ڕێکخراوی لوتز فلاوەر (دهۆک) پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و هۆشیاری لە کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا تەلەفۆن: 0751 019 52 56 ئیمەیل: [email protected][email protected]

سەنتەری نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ (سلێمانی) تەلەفۆن: 07703507540 ئیمەیل: [email protected]

تەجدید عێراق (بەغدا، ئەنبار، سەڵاحەدین، دیالە، بابل، نەجەف) پاڵپشتی کۆمەڵەیەتی تەلەفۆن: بەغدا 7709284488 – ئەنبار 7723157872 – سەڵاحەدین 7721312125 – دیالە 7707272654 – بابل 7726573645 – نەجەف 7801433287 ئیمەیل: [email protected]

دەزگای ڕزگاریی تورکومانی (سەجەم عێراق) تەلەفۆن: +964 772 214 5462 ئیمەیل: : [email protected]

یەزدا (دهۆک، شنگال) پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی تەلەفۆن: 07503919719 ئیمەیل: [email protected]

پۆستی پەیوەندیدار
بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

بودكاست – زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز: جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی

 چاوپێکەوتن لەگەڵ شێریزان مینواڵا، نیسانی ۲۰۲۴ https://open.spotify.com/episode/0KxCmVRgI2ojzetBdFZAI1?si=Hji430xkTA-YNCOrJm4W3g&nd=1&dlsi=e0bd705b22754e41 پێشەکی : ئالانا تراڤێرس: بەخێربێن بۆ زنجیرە بۆدکاستی C4JR بە ناونیشانی زیاتر لە مەرەکەب لەسەر کاغەز:...

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

خوێنەری نوێترین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بن دەربارەی یاسای رزگاربووانی ئێزدی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ، زنجیرە هەواڵنامەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاودەکاتەوە...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.