fbpx

ڕزگاربوویەکی ئێزدی لەبری تەواوی ڕزگاربووانی دڕندەییەکانی داعش دەدوێت: “توانیمان لەدەستی داعش ڕزگارمان بێت و بڕیارمان داوە هیوا لەدەست نەدەین. ئێستاش داوای مافەکانمان دەکەین.”

كانونی یه‌كه‌م 9, 2020

چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی دامەزرێنەری تۆڕی ڕزگاربووانی ئێزدی زینە خەڵات سولەیمان وتارێکی بەهێزی لە کۆنفرانسی UNAMI C4JRدا پێشکەش کرد کە لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا بەڕێوەچوو. پەیامەکەی لە خوارەوە بخوێنەرەوە:

داعش پلانی ستراتیژی هەبوو بۆ لەناوبردنی شکۆمان. ئامانجیان تەنیا هێرش کردنە سەر ئێزدییەکان نەبوو، بەڵکو شەبەک و تورکمانی شیعە و کریستیان و کاکەیی و کەمینەکانی دیکەی عێراقیش لە دڕندەییەکانی داعش بێبەش نەبوون.

بۆ ئەوەی برینی ئەم کارەساتە جەرگبڕە ساڕێژبێتەوە، جیا لە پاڵپشتیی دارایی و تەندروستی و دەروونی، ڕزگاربووان پێویستیان بە پاڵپشتیی ئاکاریش هەیە. لە هەمووشی گرنگتر، ئەوان پێویستیان بە سەلامەتی و ئاسایش هەیە کە دەستەبەری دووبارەنەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە بکات.

ئەمانە بە تەواوی مافی ڕزگاربووانن بێ جیاوازیی نەژادی و ئاینی، پێویستە بە شکۆوە بژین.

خاتوو سولەیمان ئاماژەی بەمانەی خوارەوەش کرد:

– ڕزگاربووان لە گفتوگۆکانی دادپەروەری تاوان و ڕاگوزەردا بەشدارییان پێبکرێت تاکو دادپەروەری بەدەست بهێنرێت.

– پێویستە لە لێکۆڵینەوە وهەوڵە یاساییەکاندا ڕزگاربووەکان لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتییشدا وەک خۆیان نمایندە بکرێن.

پێویستە شەڕکەرانی داعش دادگایی بکرێن.

دۆزینەوە و ئازادکردنی هەزاران منداڵ و ژنی ئێزدی کە تاکو ئێستا ونن

– داننان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا

– ڕێگا بدرێت ئێزدییەکان بڕۆنەوە سەر زێدی خۆیان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Related posts

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە بەردەوامی هەواڵنامە و نوێکاری لەبارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی  بڵاو دەکاتەوە، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی، لەگەڵ بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنانەی کە...

نۆیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی

نۆیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، بە هاوکاریی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) لە عێراق، بەبەردەوامی هەواڵنامە دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە: ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و کرمانجی). بەخێربێن بۆ نۆهەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ...

زیاتر لە ڕەنگ لەسەر کاغەز پۆدکاست لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شێرین خێدیدا: وەشانی بەزمانی ئینگلیزی

زیاتر لە ڕەنگ لەسەر کاغەز پۆدکاست لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شێرین خێدیدا: وەشانی بەزمانی ئینگلیزی

جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی: هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە لە گفتوگۆ لەگەڵ کلارا ساندۆڤاڵ و شیرین خودیدە https://open.spotify.com/episode/3fjMBScNwtmsNhfBkds9ar?si=e8079c3313cd4f8f وەسفکردنی ئەڵقەکە: لەم ئەڵقەی زەحمەتکێشەی پۆدکاستی یاسای...

Verified by MonsterInsights