بڵاوکراوەتەوە لە كانونی یهكهم 16, 2020
دوای ئەوەی بە گرنگیپێدانەوە گوێیان بۆ نوێنەرانی C4JR گرت، پەرلەمانتارەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوەی لە توانایاندا بێت ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی پێشنیارەکانی C4JR لە یاسای داهاتوودا جێگای بکرێتەوە.
هەروەها ئاماژەشیان بە هەوڵەکانی لەم دواییانەی لیژنەی کاروباری ژنان و منداڵاندا بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسایەک کە چارەسەری دۆخی ناهەمواری ڕزگاربووانی داعش دەکات. لە کۆتاییشدا بەڵێنی ئەوەیان دا کە لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لە هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانییەتییەکە.