fbpx

هاوپەیمانێتیی لەپێناو قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بەفەرمی ڕاگەیەندرا
تشرینی دووه‌م 6, 2019
COALITION FOR JUST REPARATIONS OFFICIALLY LAUNCHED ON NOVEMBER 6TH, 2019.

٢٥ ڕێکخراوی عێراقی هەوڵەکانیان یەک خست بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی لەپێناو قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە. ئەندامانی دامەزرێنەری هاوپەیمانێتییەکە ئەمانەن: ڕێکخراوی ئاسوودە، ڕێکخراوی دونیایەکی باشتر، ڕێکخراوی بیشکۆرین، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی، ڕێکخراوی ئێمە، ڕێکخراوی غەسین ئەلزەیتوون بۆ گەنجان، ڕێکخراوی حامووڕابی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوی هاریکار، دەزگای عێراقی بۆ گەشەپێدان، ڕێکخراوی ژیندا، دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوی داد بۆ مافی کەمایەتییەکان، ڕێکخراوی گوڵی لۆتوس، ڕێکخراوی ميثرا بۆ پەرەپێدان و ڕؤشنبیریی یارسانی، سەنتەری نەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوی نیشا، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، ڕێکخراوی شلۆمۆ بۆ بەدۆکۆمێنتکردن، ڕێکخراوی تەجدید عێراق، ڕێکخراوی ئاشتەوایی، دەزگای هاوکاریی تورکمانی، پەیمانگەی ژنانی ڕابەر، ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان، ڕێکخراوی یەزدا، ڕێکخراوی یەزیدی بۆ بەدۆکۆمێنتکردن.

هاوپەیمانێتیی قەرەبووی دادپەروەرانە هاوپەیمانێتییەکی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە کە سەر بە زمان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی ناو عێراقن. هاوپەیمانێتییەکە پشتگیریی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و قوربانییانی دیکەی ئەو تاوانانە دەکات کە لە ماوەی ململانێکانی سەردەمی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێڕاق و سووریادا ڕوویان داوە.

سەرەڕای ناسانی هاوپەیمانێتییەکە و دۆکۆمێنتە سەرەکییەکانی کە هەموو هەوڵە مەدەنییەکانیان تێدا باس کراوە بۆ زامنکردنی قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی ململانێکان، ئەم چالاکییە سەکۆیەکی گرنگیش بوو بۆ قوربانییان تا لەڕێگەیەوە ئاشکرای بکەن پێویستییان بە چ جۆرە قەرەبوویەکە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بیریان لێ بکەنەوە و دابینیان بکەن.

پۆستی پەیوەندیدار
ڕێگە خۆشکردن بەرەو دادپەروەری ناوخۆیی بۆ ڕزگاربووان لە عێراق

ڕێگە خۆشکردن بەرەو دادپەروەری ناوخۆیی بۆ ڕزگاربووان لە عێراق

بەڕێز حەسەن جەمیل، ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە، لە کۆنفرانسی لالش بۆ یەکگرتوویی و ئاشتی لە هەولێر لە ۱۵ی ئایاری ۲۰۲۳ قسەی کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئیما بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە ڕێکخرا. حەسەن بەشداری لە گفتوگۆکەدا کرد بە...

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە ئیدانەی قسەی کینەیی و تۆمەتبارکردنی کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکات لە عێراق بە تۆمەتی سوتاندنی مزگەوتێک لە شەنگال.

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە ئیدانەی قسەی کینەیی و تۆمەتبارکردنی کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکات لە عێراق بە تۆمەتی سوتاندنی مزگەوتێک لە شەنگال.

Photo: REUTERS/Azad Lashkari هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە توندی سەرکۆنەی قسەی کینەیی ئەم دواییە و تۆمەتی هەڵە دەکات دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە عێراق بە تۆمەتی سوتاندنی مزگەوتێک لە شەنگال لە 27 نیسانی 2023. C4JR هاوکاری ئێزیدییەکان دەکات و داوا...

ئەنجوومەنی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان  تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گرنگی قەرەبووکردنەوە کردنی قوربانیانی ونبووانی زۆرەملێ له عێراق

ئەنجوومەنی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گرنگی قەرەبووکردنەوە کردنی قوربانیانی ونبووانی زۆرەملێ له عێراق

عێراق لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن کەسی بێسەروشوێن کردووە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی کێشەی ونبوونی بەزۆرەوە. کۆمسیۆنی ونبوونی بەزۆر،کە دەستەیەکی سەربەخۆیە کە چاودێری جێبەجێکردنی پەیماننامەی پاراستنی هەموو کەسێک دەکات...

Verified by MonsterInsights