گروپە ناحکومییەکان دەڵێن ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی داعش بەردەوامن لە چاوەڕوانی یاسادانان.

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2020

سلێمانی – هاوپەیمانی بۆقەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕۆژی دووشەممە (13ی تەممووز) ڕایگەیاند، کە پێشکەوتنی یاسادانان پێویستە بکریت لەسەر یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی کە لە ساڵی 2019 دا لەلایەن سەرۆکایەتی عێراقەوە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، ئەوەش باس دەکات کە خێزانی ڕزگاربووان ناتوانن چیتر چاوەڕێ بکەن

لە بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییکەدا هاوپەیمانی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە ئاماژەی دا کە”زیاتر لە ساڵێک بەسەر ئەو یاسایەدا تێدەپەڕێت کە سەرۆکایەتی عێراق یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردنی،  ئەمە هەنگاوێکی زۆر باش بوو، بەڵام پێشکەوتنی زیاتر پێویستە،

سەرۆکایەتی لە 28ی ئازاری 2019 دا ئەو یاسادانانەی گواستووەتەوە

ئەم پڕۆژە یاسایەی ئێستا بەسەر ژنانی ئێزدیدا پەسند دەکرێت کە لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون و کراون بە کۆیلە و دواتر هەڵهاتون یان لە دیلی ڕزگارکراون و قەرەبووی مادیی ئەو ڕزگاربووانە دەدەن بۆ ئەوەی ژیان و ماڵیان ئاوەدان بکەن . هەروەها ئامانجیش لە ئاسانکاری تەواوی بووژانەوە و تێکەڵبوونەوەیان لە کۆمەڵگا و بەگەڕخستنەوەیان بۆ ژیان بە کەرامەت و خۆشگوزەرانی

یاساکە هێشتا دەرنەکراوە C4JR داوای لە یاسادانەران کرد کە ئەو هەلە بقۆزنەوە بۆ فراوانکردنی زمانی یاساکە بۆ ئەوەی هەموو عێراقییەکان بگرێتەوە لە هەموو گرووپ و ئایین و ڕەگەزێک کە دوچاری توندوتیژی سێکسی بوون لە دەست چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) دا ،

لە کۆتایی ئەو پرۆژە یاسایەدا هاتووە:”پرۆژە یاساکە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی لانادات بەڵکو لە چوارچێوەی ئاودا بنیات نراوە” و باسی ئەوەش کراوە کە هەموارکردنە پێشنیارکراوەکان ئەو بەندانە دەهێلێتەوە کە باسی قەرەبووکردنەوە و ناساندنی کۆمەڵکوژی دژی ئێزیدیەکان و قەدەغەکردنی لێبوردنی تاوانکار و یادکردنەوە و چەندین برگەی تر.

لە مانگی ئابی 2014 دا کە ئەو گروپە لە کردەوەیەکی کۆمەڵکوژیدا هێرشیان کردە سەر قەزای شەنگال، هەزاران ژن و کچی ئێزدی یان رفاند و بە کۆیلەی سێکسی فرۆشران بەپێی ئامارە فەرمیەکان زیاتر لە سێ هەزار ئێزدی بێ سەروشوێن بوون.

ئێزدیەکان بەدیاریکراوی هەرەشەی توندوتیژی سێکسیان لێ کراوە چونکە پێیان وایە دەبێت هەردوو دایک و باوک لە گروپە ئاینیەکە بن بۆ ئەوەی بە ئێزدی بن

C4JR هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە پێکدێت لە 25 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی و کار دەکات بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر پێویستییە بەردەوامەکانی ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێکانی داعش .

Source:
https://www.nrttv.com/En/News.aspx?id=22491&MapID=2

Related posts

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئامرازنامەیەک بۆ مامەڵەکردنێکی ئەخلاقی لەگەڵ ڕزگاربووان

ئەم ئامرازنامەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) پەرەی پێدراوە، کە پڕۆژەیەکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ-ە. ئەم هەوڵە گوزارشتە لە فراوانکردنی کارەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ چەسپاندنی شێوازێکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی...

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

Verified by MonsterInsights