fbpx

ئەندامانی C4JR پلانی کاری داهاتوو و بەرپرسیارێتییەکانیان نوێکتردەوە

تەممووز 6, 2021
C4JR-Group-Picture

ڕێکەوتی ٣ی تەموزی ٢٠٢١ ئەندامانی هاوپەیمانیی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی لەشاری هەولێر ئەنجام دا. ئەمەش دوای ئەودۆخە دێت کە ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسی کۆرۆنا درووستی کردبوو، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانە لەپاش مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەیەک هؤڵدا و بەبەشداربوونی بەشێکی دیکەی ئەندامان بەشێوازی سەرهێڵ.

لەکۆبوونەوەی ئەمساڵی هاوپەیمانێتییەکەدا، دەرفەت بۆ هەر ٣٢ ڕێکخراوە ئەندامەکە ڕەخسێنرا، کە ڕووبەڕوو باس لەو بەرەوپێشچوونانە بکەن کە پەیوەستن بە قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی دەستی داعش لە عێراق. ئەوەی جێی باسە لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەرپرسیارێتییەکانی و ئامانجی سەرەکی هاوپەیمانێتییەکە کرایەوە، کە بریتییە لە؛ یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە.

لە دوا نیوەڕۆ کۆبونەوەکەدا، ئەندامانی هاوپەیمانییەکە کفتوگۆیەکی کراوەیان لەبارەی ئەو ڕێکارانە کرد کە ڕۆڵی کاریگەریان دەبێت لە نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی، بەئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو سەراب ئەلیاس، بەڕێوەبەری کاروباری ژنانی ئێزدی و هەریەک لە نوێنەرەکانی UNAMI و IOM.

The C4JR is supported with funding by USAID & GIZ

Related posts

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

وەشانی ١٢ی هەواڵنامەی هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە بڵاوکرایەوە (ئەیلولی ٢٠٢٥)

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردەوەی دادپەروەرانە، بە بەردەوامی هەواڵنامە بڵاو دەکاتەوە بە مەبەستی هاوبەشکردنی زانیاریی درووست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی. هەروەها بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنە کارایانەی لە جێبەجێکردنیدا بەشدارن دەخاتە ڕوو. ئەمەش...

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

بەیاننامەی هاوبەش لە یازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا

هەولێر، هەرێمی کوردستان - عێراق - ٣ی ئابی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە داعش دژی ئێزدییەکان و کەمینەکانی دیکەی عێراق ئەنجامی دا. ڕۆژێکە بۆ ماتەمینی، ڕێزگرتن لە قوربانییان و گەیاندنی دەنگی ڕزگاربووان، هەروەها بیرهێنانەوەیەکە بۆ خستنە سەر ڕێی ماف و...

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

 ژمارەی دەیەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەربارەی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی— ئێستا بەردەستە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە بەردەوامی هەواڵنامە و نوێکاری لەبارەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی  بڵاو دەکاتەوە، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و نوێکراوە لەسەر یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی، لەگەڵ بۆچوون و ئەزموونەکانی هەموو ئەو لایەنانەی کە...

Verified by MonsterInsights