ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە هاوپەیمانێتیی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە کە سەر بە زمان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی ناو عێراقن. هاوپەیمانێتییەکە پشتگیریی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و قوربانییانی دیکەی ئەو تاوانانە دەکات کە لە ماوەی ململانیی چەکداری سەردەمی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێڕاق و سووریادا ڕوویان داوە.
زۆرتركۆبوونهوهیهكی تەكنیكیی بۆ تهواوكردنی پڕۆژهیاسای کچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی به هاوبهشی لهگهڵ تیمی پاڵپشتیی تهكنیكیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM و به ئامادهبوونی نێردهی نهتهوه یهكگرتوهكان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) […]
زۆرترنوێنەرانی C4JR پڕۆژە یاسای ڕێکخراوەکەیان بۆ ئەندامانی لیژنەی ژنان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق د. بەهار مەحمود و ڕێزان شێخ دلێر پێشکەش کرد. هەردوو پەرلەمانتارەکە لە بەرواری ١٤ی کانوونی یەکەمی […]
زۆرترهاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە کاریان کردووە لەسەر داڕشتنی ڕەشنووسی یاسای تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی ئەو توندوتیژییە سێکسییانەی پەیوەندییان بە ململانێکانەوە هەبووە و لەماوەی ململانێکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێراقدا ڕوویان داوە. ئامانجیشیان لەمە ئەوە بووە تیشک بخەنەسەر پێداویستییەکانی ڕزگاربووان. بۆ پاراستنی مافی ڕزگاربووان بۆ قەرەبوکردنەوە و بنیاتنانی شوێنێکی ئارامتر بۆ نەوەکانی داهاتوو کە تێیدا بژین .