fbpx

یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

نامەیەکى کراوە بۆ بەرپرسانى عێراقى و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى دادپەروەرى تاوانکارى

بڵاوکراوەتەوە لە ته‌مموز 17, 2021

بابەت: بەرپرسیارێتى سزایی تاوانە گەورەکانی دەرحەق بە خەڵکى مەدەنى لەماوەى ململانێکانی داعش لە عێراق

لە ڕۆژى جیهانى دادپەروەرى تاوانکاریدا، ڕیکخراوە ئەنداماکەانی هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە (C4JR) و هاوبەشەکانیان بە ڕێزەوە داوا لە دەسەڵاتدارانی عیراقی (حکومەتى فیدراڵ و هەرێم) و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەن کە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ دانانى میکانیزمی دیاریکردنی بەرپرسیارێتى تاوانی دادوەری لەبەرژەوەندی ڕزگاربووان، بۆ ئەو تاوانە نێو دەوڵەتیانەی لەلایەن بەناو دەوڵەتى خەلافەتى ئیسلامى لە عێراق (داعش) ئەنجام دراون.

لە ساڵى ٢٠٠٣ تاوەکو ئێستا، عێراق تووشى ململانێى ناوخۆیى بوەو و داڕمانى وڵاتەکەى لێکەوتۆتەوە، کە بۆتە مایەى لەکەدارکردنی بەهاى شارستانى دەوڵەمەند و دێرینى نەتەوەیى- ئاینى و کلتورى. لەماوەى ململانێى داعش لە عێراق، لانى کەم سى هەزار هاووڵاتىی مەدەنى کوژراون و پەنجاو پێنج هەزار کەس برینداربوونە و زیاتر لە سێ ملیون کەس تووشى ئاوارەبوون بوونەتەوە. بە تایبەت کۆمەڵگە نەتەوەییە – ئاییەنەکانى وەکو مەسیحی و ئێزدی و سائیبى مەندائى و تورکمان و کاکەیى و شەبەک کرابوونە ئامانج و ڕووبەڕووى هەڕەشەى سڕینەوە بوونەوە. داعش هەڵسا بە هەڵمەتى کۆمەڵکوژى دژى کەمینەکانى ناوچەى شەنگال و دەشتى نەینەوا بە ئامانجى سڕینەوەى تەواوەتیان لە عێراقدا.

ئێمە پێشوازى لەو هەوڵانەى پێشتر دەکەین کە دراون بۆ بەزاندنى داعش و ئەو هەنگاوانەى نران بۆ کۆکرنەوەى بەڵگە لە پێناو دادگایی کردنى گومانلێکراوانى داعش، کە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی گەورە لە عێراقدا، بەتایبەت ئەو هەوڵانەی کە لە لایەن تیمى لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى داعش (یونیتاد) ى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دراون بۆ پاڵپشتی کردنی دیاری کردنی بەرپرسیارەتی سزایی، کە بە بڕیارى ٢٣٧٩ ى ئەنجومەنى ئاسایش دامەزرا. هەروەها پێشوازى دەکەین لە پەسەندکردنى یاساى ژنانى ڕزگاربووى ئێزیدى کە ئەم یاسایە نەک تەنها دەبێتە مایەى ئاسوودەییەک بۆ ژنانى ئێزدی، کە دەمێکە چاوەڕوانن بەڵکو بۆ ڕزگاربوانى هەموو ئەو کۆمەڵگایانەش کە لەلایەن داعشەوە کراونەتە ئامانج .

یونیتاد گەیشتووە بە “بەڵگەى ڕوون و قایلکەر، کە کۆمەڵکوژى ڕوویداوە لەلایەن داعشەوە بەرامبەر ئێزیدیەکان وەک گروپێکى ئاینی“، هەروەها یاسا دانەرى عێراق ئەمەى جێگیرکردووە لە مادەى ١.٧ لە یاساى ژنانى ڕزگاربووى ئێزیدی، کە داعش کۆمەڵگوژى و تاوانى بەرامبەر مرۆڤایەتى ئەنجامداوە دژى کەمینەکانى ئێزیدی و تورکمان و مەسیحی و شەبەک.

سەەڕاى ئەو بەڵگانە، هیچ بەرەو پێشچونێکى دیار لە ماوەى حەوت ساڵى ڕابردوودا ڕووینەداوە لە دامەزراندنى دادگایەک لە عێراق بۆ دادگایی کردنى ئەو کەسانەى بەرپرسن لەو تاوانە ترسناکانە.

بڕیارى ئەم دواییەى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی عێراق کە ڕێگرى کرد لە دامەزراندنى دادگایەکى تایبەت بە تاوانەکانى داعش لە هەرێمى کوردستانى عێراق، کاریگەرى نەرێنى لەسەر ڕزگاربووان و خێزانەکانیان دروست کرد.

” ئاشکرایە کە بەرپرسانى حکومى و بڕیار بە دەستان گوێ بە هەستەکانى ئێمە نادەن، تێناگەن ئێمە وەکو ڕزگاربووان چەندە پێویستمان بە کەمێک هیوایە بۆ گەیشتن بە دادپەروەرى، ئەو دادپەروەرییەى کە ئێمە شایستەین و دەمانەوێت. بیستمان کە پرۆژە یاساىەک لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادە کراوە بۆ لێپێچینەوەى تاوانەکانى داعش کە دژ بە زۆرێک لە خەڵکى بێتاوانى ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دراون لە ناویشیاندا ئێمەی ڕزگاربووانى ئێزیدی. پاش ماوەیەکى کەم بیستمان کە حکومەتى عێراقى فیدراڵ ڕەش نووسەکەى ڕەت کردۆتەوە. ئەمڕۆ ئێمە وەک ڕزگاربووان هیچ شتێک نازانین دەربارەى نیازى هەردوو حکومەت وە نازانین ئاخۆ چۆن پرۆسەى دادپەروەرى بەرەو پێش دەبەن. تەنها شتێک دەیزانین ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێت هیچ بڕیارێک بدرێت دەربارەى ڕزگاربووان بەبێ ئەوەى سەرەتا ڕاوێژ بە ئێمە بکرێت وە نامانەوێت گرژییە سیاسیەکان کاریگەرى هەبێت لەسەر چانسى گەیشتن بە دادپەروەرى بۆ هەموو ڕزگاربووانى دەستی داعش “

ئەندامانى تۆڕى ڕزگاربوانى ئێزیدی کە پرۆگرامێکە یەزدا بەڕێوەى دەبات بۆ بەهێزکردنى ڕزگاربووانى داعش

هەرچەندە کۆمەڵگەى مەدەنى عێراقى ئاگادارى ئەزموونى خراپی عێراقن لەگەڵ دادگاى تایبەتەکاندا کە لە ماددەى ٩٥ ى دەستوردا ئاماژەى بۆ کراوە، بەڵام کۆمەڵگەى مەدەنى دووپاتى دەکاتەوە کە کارکردن لەسەر ڕابردوو گرنگە بۆ ئاشتەوایی داهاتووى عێراق. ناکرێت تاوانە قێزەونەکانی داعش لەماوەى دەسەڵاتی دڕندانەیدا لە عێراق مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بەبێ لێپێچینەوەی ئەنجامدەران. کاتێک کە ڕزگاربووان و خێزانەکانیان دادپەروەریان بەدى کرد، تەنها ئەوکاتە چارەسەری بەدی دەکەن.

لە کۆتایدا ئێمەى ڕیکخراوەکان کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە، تکا دەکەین لە بەرپرسانى عێراقى کە هەرچی زووە دەست پێشخەری بکەن لە بەدوا داچون و دۆزینەوەى ڕێگایەک بۆ دامەزراندنى دادگایەک لە عێراق، بە ڕاوێژ کردن لەگەڵ ڕزگاربووان و کۆمەڵگەى مەدەنى کە بە هۆیەوە دادپەروەرى بەدى دێت بۆ ڕزگاربووان لە ڕێگای ناوزەد کردنی ئەوەی رویدا بەناوى خۆیانەوە کە بریتین لە: ئەشکەنجە، تاوانى جەنگ، تاوان دژى مرۆڤایەتى و کۆمەڵکوژى.

لەگەڵ ڕێزدا،

ڕێکخراوە ئەندام و هاوبەشەکانى هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە

  1. ئاسودە
  2. دونیایەکی باشتر بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵ (BWO)
  3. ڕێکخراوی بیشکۆرین
  4. پرۆگرامى هاریکارى مەسیحى لە باکورى عێراق (CAPNI)
  5. ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO
  6. ڕێکخراوى داک
  7. ڕێکخراوى ئێمە
  8. ڕێکخراوى ئێزیدى بۆ دۆکومێنت کردن
  9. غیسن ئەلزەیتوون
  10. ڕێکخراوی حامووڕابی بۆ مافەکانی مرۆڤ
  11. هاریکار
  12. هاوار هێڵپ
  13. کۆمەڵەى پەروەردەیی عێراقى، بەسرە
  14. پەیمانگاى عێراقى بۆ گەشەپێدان (IID)
  15. ڕێکخراوى ژیندا
  16. ڕێکخراوى دادپەروەرى بۆ مافى کەمینەکان (JOMR)
  17. ڕێکخراوى میثرا
  18. دەستپێشخەرى نادیە (NI)
  19. سەنتەرى نیشتیمانی بۆ مافەکانى مرۆڤ (NHCR)
  20. ڕێکخراوى نیشا
  21. ڕێکخراوى ئاشتى و ئازادى(PFO)
  22. ڕێکخراوى ئێزیدى ئازاد (FYF)
  23. دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ
  24. گوڵی لۆتوس
  25. سەنتەرى چاودێرى بۆ مافەکانى مرۆڤ (OHRC)
  26. ڕێکخراوى بۆ ئاشتەوایی (TRO)
  27. دەزگاى هاریکارى تورکمان (TRF)
  28. پەیمانگاى ژنانى ڕابەر(WLI)
  29. ڕێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان (WOLA)
  30. یەزدا بە (تۆڕى ڕزگاربووانى یەزیدی) ەوە (YSN)

ڕێکخراوی عێراقیی دیکە

  1. دەزگای ئەلرەکیزە

هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان

  1. Fight for Humanity
  2. Genocide Watch
  3. Global Centre for the Responsibility to Protect
  4. Peace Winds Japan -Iraq Mission
  5. Center for Victims of Torture (CVT)