لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی لە ٢٥، ٢٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا چالاکیی زانیاریبەخش بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێکخرا کە لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بوو لەنێوان ڕێخراوەکانی عێراقدا بە مەبەستی زامنکردنی مافی قوربانییانی عێراق
لەم چالاکییانەدا زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی کومەڵگەی مەدەنیی عێراقی بەشدار بوون و کۆک بوون لەسەر پشتگیریکردن و هاوکاریکردنی قوربانییانی پێشێلکارییە قورسەکانی مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا.
دەستپێشخەریی کرا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە، کە تێدەکۆشێت بۆ بنیاتنانی پرۆگرامێکی گشتگیری کە لەڕێگەیەوە هەموو قوربانییانی ئەم دواییە ململانێ چەکدارییەکانی عێراق قەرەبوو بکرێنەوە. سەرەڕای ئەمە، چالاکییەکە زەمینەیەکی زۆر لەباریش بوو بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکی تێروتەسەل بکرێت لەسەر لایەنە جیاوازەکانی قەرەبووکردنەوەکە.