fbpx

یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

ئەندامەکان

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ڕێخراوێکی ناحکومی، نەتەوەیی، مرۆیی، سەربەخۆی قازانجنەویستە. لە ساڵی ١٩٩٩دا دامەزراوە و لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان و لە حکومەتی فیدراڵیش لە بەغدا تۆمار کراوە. ئامانجی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی لە عێراقدا، ئەویش لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و برەودان بە دیموکراسی و هێنانەکایەی ئاشتی، باشترکردنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، زیادکردنی بەشداریی سیاسیی ژنان، دابینکردنی یارمەتیی یاسایی بۆ ئەو گرووپە لاوازەکان و داواکردنی مافەکان لەجیاتی کۆمەڵە ناوخۆییەکان. ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی کاریش دەکات بۆ بەدەمەوەچوونی ئاوارە سوورییەکان و ئەوانەش کە ئاوارەی ناوخۆی عێراق بوون.

ئێمە

ئێمە ناوی ڕێکخراوەکەمان پێناسەی ئێمە دەکات، لەبەرئەوەی پرەنسیپی کاری ئێمە ئەوەیە پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەین، بەبێ گوێدانە جیاوازیی باکگراوند و بیروباوەڕ. ڕێکخراوەکە هیی هەمووانە. ڕێکخراوی ئێمە لە ساڵی ٢٠١٣دا لەلایەن گرووپێک شارەزا و چالاکەوانی ژنەوە دامەزرا، کە شارەزا بوون لە چەندین بواری جیاجیادا وەک یەکسانی جێندەریی، یاسا، پەروەردە، تەندروستی و تەندروستیی دەروونی. ڕێکخراوەکە ڕێکخراوێکی قازانجنەویستە و پرۆگرامی هەیە بۆ هەموو کۆمەڵ بەگشتی، بەڵام بەتایبەتی بۆ ژنان و ئەو گرووپانەی کە لاوازن لە هەرێمی کوردستاندا. لەم بوارانەی خوارەوەدا کار دەکات: یەکسانیی جێندەری، ڕاهێنانەوە، بنیاتنانی تواناکان، گەشەپێدان

ئاسوودە

 ئاسوودە ڕێکخراوێکی ناحکومیی عێراقییە، لەڕێگەی شێوازێکی دەستووری و سیستماتیکییەوە تێدەکۆشێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان. ئامانج لەمەش بەرزکردنەوە پێگەی ژنان و بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنییە لەڕێی بەشداریپێکردنی ژنانەوە. ئامانجی ڕێکخراوەکە بەدیهێنانی دونیایەکە کە تیایدا ژنان و پیاوان لە مافدا یەکسانن و وەک یەکتری دەستیان دەگات بە سەرچاوە و بە دەرفەتەکان، دونیایەک کە تیایدا هیچ جۆر و شێوازێکی جیاکاری و پەراوێزخستن دژی ژنان و کەمینەکان نییە و توندوتیژیی هیچ ڕۆڵێکی لە ژیانی هیچ تاکێکدا ناگێڕێت. ڕێکخراوی ئاسوودە هەوڵ دەدات بۆ هێنانەکایەی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ژنان و کەمینەکان، کە خاڵی بێت لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەموو کەسێک تیایدا مافەکانی بەدی بێن.

دەزگای یەزیدیی ئازاد
دەزگای یەزیدیی ئازاد ڕێکخراوێکی ناسیاسییە و لەلایەن کۆمەڵێک ژنەوە بەڕێوە دەبرێت. بۆ یارمەتیدانی ئەو هاووڵاتییە یەزیدییانە دامەزراوە کە پێویستییان بە یارمەتییە. دەزگاکە بەماوەیەکی کەم دوای ئەو هەوڵانە دامەزرا کە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤دا دران بۆ سڕینەوەی یەزیدییەکان. دەزگای یەزیدیی ئازاد دەیەوێت کۆمەڵێک پرۆژە جێبەجێ بکات بۆ یارمەتیدان و پاراستنی لاوازترین ئەندامەکانی ناو کۆمەڵگەی یەزیدی، لەمەشدا گرنگیی تایبەت بدات بە مافەکانی ژنان و کەمینەکان.
دونیایەکی باشتر بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵ

دونیایەکی باشتر بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵ ڕێکخراوێکی ناحکومییە و لە ٢٤ی مایسی ساڵی ٢٠١٧ لە کورستانی عێراقدا دامەزراوە. ڕێکخراوەکە کار دەکات بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەدا، بەهێزکردن و پاراستنی ژنان و گەنجان، هەروەها بۆ باشترکردنی دۆخی سایکۆلۆژی و دارایی خەڵک. تیم و دەستەکانی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە پێک دێن لە ژنان و پیاوانی گەنج، بەڵام خاوەن ئەزموون لە بوارە مرۆییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنیدا. هەر ئەوانیش لە سەرەتا ڕێکخراوەکەیان بنیات نا وەک بەدەنگهاتنێک لەسەر مافەکانی ژنان و هێنانەکایەی ئاشتی، بەو ئامانجەی دونیا ببێتە شوێنێکی باشتر بۆ ژیان. ئۆفیسی ڕێکخراوەکە لە دهۆکە و ڕێکخراوەکەش لە لە ناوەوە و دەرەوەی کامپەکانی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆکدا کار دەکات.

ڕێکخراوی یەزیدی بۆ بەدۆکۆمێنتکردن

ڕێکخراوی یەزیدی بۆ بەدۆکۆمێنتکردن ڕێکخراوێکی مەدەنیی سەربەخۆیە، بەبێ جیاکاری خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هەموو هاووڵاتییان دەکات و کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی گشتی لەبەرانبەر چەمکەکانی مافەکانی مرۆڤدا، ئەمەش لەڕێگەی ناساندنی چەمکەکانی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە، یارمەتیدان لە هەموو کەیسەکانی توندوتیژیدا ئەویش لەڕێگە دۆکۆمێنتکردنی هەموو کەیسەکانەوە، ئەمە سەرەڕای بەرزکردنەوەی هۆشیاریی ئەندامانی کۆمەڵ لەبەرانبەر مافەکانی خۆیاندا و چۆن خەڵک بتوانن فشار دروست بکەن تا بتوانن ئەو مافانەیان بۆ دابین بکرێت. دید و ئامانجی ئێمە: هێنانەکایەی کۆمەڵگەیەک کە ڕێز لە مافەکان دەگرێت و کار دەکات بۆ چارەسەکردنی توندوتیژی. کار دەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی کە کاریگەریی توندوتیژییان لەسەرە و هەوڵی هێنانە کایەی سەقامگیریی کۆمەڵایەتیی بۆ تاکەکان دەدەین.

ڕێکخراوی بیشکۆرین

بیشکۆرین ڕێکخراوێکی قازانجنەویستە و بنکەکەی لە شاری دهۆکە. ڕێکخراوەکە کار دەکات بۆ پاراستنی ژنان، یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان. سیاسەت و سیستمی ڕێکخراوەکە لەسەر بنەمای پەیوەندیکردن و کاری پێکەوەیی بنیات نراون. بیشۆرین هەر لەسەرەتاوە پەیوەندییەکی باشی دروست کرد لەگەڵ ڕێکخراوە پەیوەندیدارە نێوەدەوڵەتی و ناوخۆییەکان. توانی هەماهەنگی بکات لەگەڵ دەزگای ڕاوێژکاری کامبریج بۆ سەرچاوە مرۆییەکان، دەنگی شارەزایان و خێزان، کۆمیتەی هاریکاری بۆ بەرەوپێشچوون (DAC)، ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتیی کۆچ (IOM) و ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگیی نێودەوڵەتی (GIZ). بیشکۆرین جەخت لەسەر سێ بواری سەرەکی دەکاتەوە: شێوازی ژیان، پاراستن (cp، gbv، mhpss، بنیاتنانی ئاشتی و پێکەوەگونجانی کۆمەڵایەتی) و پەروەردە.

ڕێکخراوی غەسین ئەلزەیتوون

غەسین ئەلزەیتوون ڕێکخراوێکی قازانجنەویستە و ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە. هەمان ساڵ لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بەغداد تۆمار کراوە و ساڵی ٢٠١٤ش لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە. لەو کاتەوە تا ئێستا، ڕێکخراوەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی ناخۆیی و نێودەوڵەتی، کە کاریان کردووە بۆ بنیاتنانی ئاشتی و گەشەپێدانێکی بەهێز لە عێراقدا، چەندین پرۆژەی جێبەجێ کردووە. ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکە ئەمانەن: پشتگیریکردنی لاوازەکان، هەوڵدان بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەهێزکردنی ژنان و نەهێشتنی توندوتیژیی ڕەگەزی.

ڕێکخراوی حامووڕابی بۆ مافەکانی مرۆڤ

ڕێکخراوی حامووڕابی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، لە ١ی نیسانی ٢٠٠٥ دامەزراوە. بە هاوبەشی لەگەڵ ١٢٠ چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کاردەکات لە بیروباوەڕ و پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکانی عێراق. چالاکوانەکانی ڕێکخراوەکە بەرگری لە ماف و شکۆی عێراقیەکانی دەکەن بەبێ گوێدانە ئایین، نەتەوە، ڕەگەز و بیروباوەڕ. ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوەکە لە شاری بەغدایە، هەروەها دوو بنکەی دیکەشی هەیە لە هەولێر و نەینەوا. ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوی حاموڕابی بریتییە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی.

هاریکار
هاریکار ڕێکخراوێکی ناحکومی، بێلایەن، سەربەخۆ و قازانجنەویستی مرۆییە و بنکەکەی لە پارێزگای دهۆکە. هاریکار لە ڕێکەوتی ٣٠ی مایسی ٢٠٠٤ دامەزراوە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکەوانی کۆمەڵایەتییەوە. ڕێکخراوەکە تێدەکۆشێت بۆ بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافەکانی ژنان و منداڵان لە عێراقدا، وەک ئەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە. ڕێخراوەکە بە ئامانجی گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی دروست بووە، ئەویش لەڕێگەی فەراهەمکردنی زەمینەیەکی کراوە و ئازاد بۆ هەموو گرووپە نەتەوەییەکانی ناو وڵاتەکە  بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تری نێودەوڵەتی و ناحکومی.
پەیمانگای عێراقی بۆ گەشەپێدان

پەیمانگای عێراقی بۆ گەشەپێدان ڕێکخراوێکی گەنجانە. لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لەڕێگەی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و پرۆگرامی پەروەردەیی. بنکەی سەرەکی ڕێکخراوەکە لە شاری موسڵە، هەروەها دوو لقی دیکەشی هەیە لە شاری هەولێر و بەسڕە.