یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

٢٥ ڕێکخراوی ناحکومیی عێراقی ڕێک دەکەون لەسەر نووسراوە سەرەکییەکانی هاوپەیمانێتییەک

25 IRAQI GRASSROOT NGOS AGREE ON CORE DOCUMENTS OF THE PROSPECTIVE ALLIANCE ON OCTOBER 6TH, 2019.

بڵاوکراوەتەوە لە تشرینی یه‌كه‌م 6, 2019

نووسراوی ڕا و هەڵوێستەکان لەسەر قەرەبووکردنەوە: ئەم دۆکیومێنتە بنەما بنچینەییە هاوبەشەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوە لە عێراقدا لە خۆ دەگرێت. نووسراوێکە کە دەشێت لە داهاتوودا هەوڵەکانی دەوڵەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیان پێ بپێورێت.

پەیماننامەی دامەزرێنەران: ئەم دۆکۆمێنتە پێکهاتەی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانێتییەکە و یاسا ناوخۆییەکانی و ئەرک و مافی ئەندامان و هتد. تێدا ڕوون کراوەتەوە.

پلانی چالاکییەکان: ئەو کارانەی تێدا باس کراوە کە زۆر گرنگ و لە داهاتوودا لەلایەن ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکەوە جێبەجێ دەکرێن.