fbpx

پرسیارە باوەکان

حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم چییان کردووە لەم بابەتەدا؟
لە ڕێکەوتی ١ی ئازار، ٢٠٢١، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان بۆ یاسای ئافرەتە ئێزیدییە رزگاربووەکان. ئەم یاسایە پشت بەستوو بە پێشنیاری یاسا کە نێردرا بۆ سەرۆکایەتی عێراق لە مانگی ئازاری ٢٠١٩، ئازار و ناخۆشی نەک تەنها ئافرەتانی ئێزیدی کەم دەکاتەوە بەڵکو رزگاربووەکانی تریش کە سەربە گروپ و پێکهاتەکانی ترن کە لە لایەن داعشەوە کرانە ئامانج (ئافرەتی مەسیحی، تورکمان، و شەبەك، منداڵی ئێزیدی نێر و مێ، رزگاربووی نێر و مێ لە کوشتنی بەکۆمەڵ لە پێکهاتانەی کە ئاماژەیان پێکراوە). ئەم یاسایە ئاماژە بە هاوکاری دارایی بۆ رزگاربووان، رێکارەکان بۆ دووبارە نیشتەجێبوونەوە و دابین کردنی پارچە زەوی، ماڵ، خوێندن و مافی دامەزراندن لە کەرتی حکومی بەپێی سیستەمی کۆتا دەکات. سەرەڕای ئەمەش، یاساکە بە روونی جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایەتی، دژی پێکهاتەکانی وەکو ئێزیدییەکان، تورکمان، مەسیحی و شەبەك لەلایەن داعشەوە دەناسێنێت. یاسای ئافرەتە ئێزیدییە رزگاربووەکان ئاماژەیەکی زۆر گرنگ دەگەیەنێت نەک تەنها ناساندن و دابین کردنی چارەسەری بۆ ئەو نەهامەتییەی کە ئێزیدییەکان و دەستەبەسەرەکانی تر لەلایەن داعشەوە روبەرووی بونەوە، بەڵکو هەروەها یەکێك بوو لەو رووداوە زۆر دەگمەنانەی دەوڵەتەکان کە ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی بە دیاریکراوی ئاماژە بە پێویستی و مافی رزگاربووانی دەستی توندوتیژی سێکسی پەیوەند بە جەنگەوە بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، هەر یاسایەك تەنها ئەو کاتە باشە کە کە جێبەجێ دەکرێت. لەبەر ئەوە پێویستە کە کار بکرێت بۆ ئەوەی یاسای ئافرەتە ئێزیدییە رزگاربووەکان جێبەجێ بکرێت، هەروەها بۆ ژێرخانی دامو دەزگایی پێویست، توانست و هەماهەنگی و ئەو رێگایانەی کە دڵنیایی کاریگەریی و هەستپێکراو و دارایی کردنو پابەندبوون بە رێکارەکان و باشترین کارپێکردنەکان.
ئایا هیچ یاسای دیکە هەن تایبەت بن بە قەرەبوکردنەوە؟
یاسای ژمارە ٢٠، قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ٢٠٠٩، بۆ ئەوە دانراوە تا قەرەبووی ئەو عێراقییانە بکاتەوە کە کاریگەریی تیرۆریان لەسەرە. ئەوانەی سوودمەند دەبن لەم یاسایە قوربانییە مەدەنییەکانی جەنگن (بەستەر) یان ئەندامانی خێزانەکانیان، ئەمە لە حاڵەتێکدا کە خودی قوربانییەکان چیتر لە ژیاندا نەمابن. سەرەڕای ئەوەی پرۆژەکە ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنی چەند قەرەبوویەکی مادیی پێشکەش بە قوربانییانی دەستی ململانێکانی داعش پێشکەش دەکات (بەستەر)، بەڵام چەند کەموکورتییەکی دیاری هەن:
پرۆژەکە تەرکیزی لەسەر قەرەبووکردنەوەی مادییە (بەستەر) و کار لەسەر خزمەتگوزارییەکانی ڕاهێنانەوە ناکات (بەستەر). دڵدانەوە و قایلکردنیشی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە (بەستەر) وەک گوتنی ڕاستییەکان و یادکردنەوەی کارەساتەکان و گرنتیکردنی دووبارە نەبوونەوەیان (بەستەر).
قەرەبووکردنەوەی مادی (بەستەر) لە حاڵەتی مردن، دیارنەمان/ونکردنی بەزۆر، کەمئەندامی، لەناوچوونی ماڵ و سامان و ئەو زیانەنەی پەیوەندیدارن بە کار و پەروەردە و خوێندنەوە. لەبەر ئەوە، بڵاوترین پێشێلکارییەکان و دەرئەنجامە تێکشکێنەرەکانیان وەک توندوتیژیی سێکسیی پەیوەندیدار بە ململانێوە، بەکۆیلەکردن، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز و تەنانەت جینۆسایدش لە یاسای ژمارە ٢٠دا باس نەکراون.
پێویستە قوربانییان بڕێکی زۆر دۆکۆمێنت پێشکەش بکەن و پارەی زۆر خەرج بکەن تا قەرەبووەکە وەردەگرن (بەستەر). ئەمە بۆ ئەو قوربانییانەی ئاوارە بوون کێشەیەکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی ئەوان ئەو دۆکۆمێنتانەیان لەبەردەستدا نییە یان ڕەنگە لە ماوەی ململانێ چەکدارییەکاندا دۆکۆمێنتەکانیان لەدەست دابێت.
لەکۆتاییشدا، کەمی بڕی ئەو یارمەتییە داراییەوە وەک قەرەبوو دانراوە و ساڵانە دەدرێت، کەمی ستافی کارامە و شارەزا، نەبوونی لقی لاوەکی بۆ پێدانی قەرەبووکردنەوەکە، خستنەدەرەوەی چەند گرووپێکی دیاریکراو لە قوربانییان بەهۆی ئەوەی وا دانراوە کە گوایە لایەنگری داعش بوون، پرۆسەی ماوەدرێژ و ناڕوون وا دەکەن نەتوانرێت جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەشێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدرێت. هەموو ئەم کەموکووڕییانە پێکەوە لەمپەرێکی گەورەن بۆ ئەو قوربانییانەی نیشتەجێی کامپەکانن و دەیانەوێت فایلی قەرەبووکردنەوە پێشکەش بکەن.
بۆچی پرۆگرامەکە تەنیا قوربانییەکانی ئەم دواییە دەگرێتەوە؟
زۆر جار لە دۆخەکانی دوای ململانێدا، پێویستییەکانی قوربانییان فەرامۆش دەکرێن. دوای ئەو تاوانە گەورانەی لە ململانێکانی بەلقان و ڕواندادا کران، گرنگییەکی زۆر دەدرا بەوەی دیاری بکرێت کێ تاوانبارە و کێ تاوانبار نییە و گرنگیی تەواو نەدەدرا بە قوربانییان و یارمەتیدانیان و بنیاتنانەوەی ژیانیان. لە ئەزموونی پێشووەوە دەزانین کە دوای ململانێکان کڵاوڕۆژنەیەکی بچووک هەیە تا لێوەی گرنگیی بدرێت بە قوربانییان و یارمەتیی بدرێن. تەنیا لەڕێی پەیامێکی ڕوون و یەکگرتووەوە دەتوانین ئەمە بگەیەنینە دونیا.
ئایا کارەساتەکانی تر چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بۆ نموونە کارەساتی ئەنفال؟
بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بارە گرانەی ململانێ چەکدارییەکانی دژی داعش خستوویانەتە سەر کەم نەتەوایەتییەکانی عێراق و تەواوی کۆمەڵگە، وەک هاوپەیمانێتییەک پێویستە لەسەرمان بایەخی لەپێشترمان بۆ ئەم ململانێیە بێت. لە ئێستادا، کاریگەرییەکانی دوای داعش لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە گرنگییەکی زۆریان پێ دەدرێت، ئەمەش هەلێکی گەورەیە تا کار لەسەر کلتووری قەرەبووکردنەوە بکرێت لە عێراقدا . هەر کە ئەمە بنیات نرا، ئیدی دەتوانین ئاسانتر و سەرکەوتووانەتر داوای دادپەروەرییی بکەیەن لەو تاوانانەی لە ململانێی تردا کراون.