fbpx

یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

دەربارە

قۆناغەکانی بنیاتنانی هاوپەیمانێتییەکە

ئەم هاوپەیمانێتییە، کە کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆ کردەوە بۆ پشتگیریکردنی قوربانیانی ململانێکانی سەردەمی داعش لە عێراقدا، ساڵی ٢٠١٩ دروست کرا و دروستکردنەکەشی بە چوار قۆناغدا تێپەڕی. ١. بنیاتنانی پەیوەندییەکان، ٢. وەرگرتنی زانیارییەکان، ٣. گەیشتنە ڕێککەوتن، ٤. ئەنجامدانی چالاکیی بەناوی هاوپەیمانێتییەکەوە.

قۆناغی ١: بنیاتنانی پەیوەندییەکان

پەیوەندییکردن و سازدانی ئەو ئیڤێنتانەی زانیارییان تێدا بڵاو دەکرێتەوە بۆ ژمارەیەکی جیاواز لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی، کە دەکرێت ببن بە ئەندام لە C4JR. مەبەست لە سازدانی ئەم ئیڤێنتانە ئەمانەی خوارەوەیە:

پەیوەندییکردن و سازدانی ئەو ئیڤێنتانەی زانیارییان تێدا بڵاو دەکرێتەوە بۆ ژمارەیەکی جیاواز لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی، کە دەکرێت ببن بە ئەندام لە C4JR. مەبەست لە سازدانی ئەم ئیڤێنتانە ئەمانەی خوارەوەیە:

  • پێشکەشکردنی دەستپێشخەرییەک بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپایمانییەک بۆ داواکردنی پرۆگرامێکی گشتگیر بۆ قەرەبووکردنەوەی هەموو قوربانییانی ململانێ چەکداریەکانی نێوان داعش و عێراق.
  • ئەو میتۆدە ڕوون بکرێتەوە کە بۆ پێکهێنانی C4JR بەکار هاتووە.
  • دەرفەتی گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر لایەنە جیاوازەکانی قەرەبووکردنەوەکان.

تا ئێستا چی بەدەست هاتووە؟

سێ کۆبوونەوە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری ئامادە کراون و تیایاندا داوای هاوکاری لە زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق کراوە.

قۆناغی ٢: وەرگرتنی زانیارییەکان

ڕاپرسی نێرداروە بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە ئیڤێنتی زانیارییەکاندا هەڵبژێردراون. ئەو ڕاپرسییە بەتایبەت وا ئامادە کراوە تا بۆچوونی ئەو کەسانە لەسەر ئەو بابەتە گرنگانە بزانرێت کە لە سێ دۆکیومێنتە سەرەکییەکەی هاوپەیمانێتییەکەدا دا دانراون.

  • نووسراوی ڕا و هەڵوێستەکان لەسەر قەرەبووکردنەوە: ئەم دۆکیومێنتە بنەما بنچینەییە هاوبەشەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەکان لە عێراقدا لە خۆ دەگرێت، کە وەک یەکێک لەو خوێندنەوانە دەبێت کە ڕەنگە هەوڵەکانی داهاتووی دەوڵەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی  قوربانییان پێ بپێورێت.
  • پەیماننامەی دامەزرێنەران: ئەم دۆکۆمێنتە پێکهاتەی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانێتییەکەی تێدا ڕوون کراوەتەوە (ماف و ئەرکی ئەندانەکان و پرۆسەی بڕیاران و بەڕێوەبردنی ڕۆژانەی هاوپەیمانیەتییەکە، میکانیزمەکانی جڵەوکردن و هتد…)
  • لیستی چالاکییە چاوەڕوانکراوەکانی هاوپەیمانێتییەکە.

تا ئێستا چی بەدەست هاتووە؟

ڕاپرسییەکان نێردراون. وەڵامی ڕێکخراوەکان گەڕاوەتەوە و شیکارییان بۆ کراوە.

قۆناغی ٣: گەیشتنە ڕێکەوتن

وەڵامەکان بۆ دانانی ڕەشنووسی سەرەتایی سێ دۆکیومێنتە بنچینەییەکەی هاوپەیمانێتییەکە بەکار دەهێنرێن، کە دواتر گفتوگۆی زیاتریان لەسەر دەکرێت و بەپێی ئەوە دەستکاریی دەکرێت و بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە ناحکومییە بەشدارەکاندا پەرەی پێ دەدرێت.

کۆپی پێشکەوتووی ڕەشنووسی سێ دۆکیومێنتە بنچینەییەکەی هاوپەیمانێتییەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و کۆپی کۆتایی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە ناحکومییە بەشدارەکاندا بڕیاری لەسەردەدرێت. پەسەندکردنی فەرمیی (لەڕێی واژۆکردنەوە) لەلایەن نوێنەری ڕێگەپێدراوی ڕێکخراوەکانەوە لە کۆنفرانسی دامەزراندندا دەکرێت، کاتێک هاوپەیمانێتییەکە بە فەرمی دادەمەزرێت و بە کۆمەڵانی خەڵک دەناسێنرێت.

تا ئێستا چی بەدەست هاتووە؟

پرۆسەی ڕاوێژکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تەواو بووە. کۆبوونەوەکان بەسەرکەوتوویی تەواو بوون، لەسەر سێ دۆکۆمێنتە سەرەکییەکەی هاوپەیمانێتییەکە ڕێککەوتن هەیە. لە کۆنفراسێکدا کە لە ڕۆژانی ٥ و ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بەسترا، دۆکۆمێنتە سەرەکییەکانی هاوپەیمانێتییەکە لەلایەن ٢٥ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە قبووڵ کران و بەفەرمی هاوپەیمانێتییەکە ڕاگەیەندرا.

قۆناغی ٤: ئەنجامدانی چالاکیی بەناوی هاوپەیمانێتییەکەوە

لە قۆناغی چوارەمدا، دەبێت کاری داکۆکییکردن/کەمپین-دانان لەگەڵ خاوەنبەرژەوەندییە پەیوەندیدارەکاندا لە ڕێی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکەوانە نێودەوڵەتییەکانی ناو عێراق (دیپلۆماتکار و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هتد…) گفتوگۆ لەگەڵ سیاسەتمەدار و سەرکردە ناوچەییەکان و هتد… بکرێت. سروشتی و گەورەیی چالاکییەکان لە دۆکیومێنتی تایبەتدا ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.

شێوازی کاری ئێمە

شێوازەکانی کارکردنی هاوپەیمانێتییەکە بەم شێوەیەن:

قوربانی لەپێشینەیە

بیروبۆچوونەکانی قوربانییان لەسەروو هەموو کارەکانمانەوەن.

جیاکاریی تێدا نییە

ئێمە پابەندین بەوەوەی جیاوازیی نەکەین لە نێوان قوربانییاندا . بۆیە دەبێت هەموو قوربانییان بەبێ گوێدانە پێشینەی نەتەوەیی یان ئاینی یان هەر جۆرێکی دیکە، دانیان پێدا بنرێت. نابێت ئەمە وا لێک بدرێتەوە کە وای دادەنێین هەموو تاک و گروپ و کۆمەڵگە بچووکەکان بەهەمان شێوە ئازاریان چەشتووە. بەپێچەوانەوە، ئێمە دان بەوەدا دەنیین کە ئەندامانی هەندێک گروپ (ئێزیدی، تورکمان و هتد…) بەمەبەست کراونەتە ئامانج و جگە لە زەبری دەروونیی تاکەکەسی، دووچاری زەبری دەروونیی بەکۆمەڵیش بوونەتەوە.

هەستیاریی ڕەگەز لەبەرچاو دەگرێت

ئێمە لەو فاکتەرە کلتوورییە فراوانترانە دەبینین کە بوونەتە هۆکار بۆ جیاکاریی جێندەریی و دەبێت ئەمەش کاری لەسەر بکرێت.

گشتگیرە

ئێمە دەمانەوێت بەشداریی بە هەموو ئەو تاک و کۆمەڵگە بچووکانە بکەین کە زەرەرمەند بوون و بە یەکسانی دەرفەتی گەیاندنی دەنگی خۆیان بە هەموویان بدەین.

بۆ کۆمەڵگەیە

گۆڕانکاریی درێژخایەن تەنیا بە تەرکیزخستنە سەر ئاستی کۆمەڵگە بەدی دێت. ئەمە شێوازێکی کارکردنە کە لە خوارەوە دەست پێ دەکات بۆ سەرەوە و بەو شێوەیە دیزاین کراوە کە هێز بە کۆمەڵگەکان بدات بۆ ئەوەی ئیدی خۆیان بتوانن هەوڵی دروستکردنی گۆڕانکاریی بدەن و کاریگەرییان هەبێت. ئەمەش بۆ خۆی ڕێگە بە یاسەتە ناوخۆییەکان دەدات بەپێی پێویستییە تایبەتەکانی هەر کۆمەڵگەیەک دابنرێن، نەک سەرتاسەری وڵات هەموو وەک یەک هەمان شتیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت.

جەخت لەسەر ڕێگرییکردن دەکات

دەمانەوێت لە قۆناغەکانی سەرەتادا خۆمان بۆ کێشەکان ئامادە بکەین، پێش ئەوەی ناکۆکییەکان ببنە هۆی پشێوی.

بەهێزکەرە

هەوڵدان بۆ بەهێزکردن نەک بینینی ڕۆڵی باوک لەگەڵ قوربانییان و کۆمەڵگەکانیاندا.

ئەم هاوپەیمانێتییە بۆچی؟

ململانێی چەکداری، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا و  لەگەڵ دروستبوونی داعش لە عێراقدا سەری هەڵدا، بووە هۆی ئەوەی توندوتیژی زۆر بەخێرایی بۆ ئاستێک بەرز ببێتەوە کە پێشتر نەبینرابوو. لە ئەنجامی ئەوەشدا، بەلای کەمەوە ٣٠ هەزار هاووڵاتیی مەدەنی کوژران، ٥٥ هەزار هاووڵاتیی بریندار بوون و زیاتر لە ٣ ملیۆن هاووڵاتیش ناچار بوون ماڵەکانیان جێ بهێڵن.

ئێستا، ئەوەی کراوەتە کاری لەپێشینە- دەشبێت لەپێشینە بێت- ئەوەیە کە کار بکرێت بۆ ئەوەی تاوانکارییەکانی داعش بهێنرێنە بەردەم دادگا. بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییان بوونەتە قوربانیی دەستی ئەو تاوانانەی لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە ناتوانرێت هەرگیز بهێنرێنە بەردەم دادگا لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە یان مردوون یان نەناسراون. خاڵێکی تریش ئەوەیە کە دادگاکانی تاوان بەشێوەیەکی گشتی ناگونجێن بۆ دابینکردنی قەرەبووکردنەوەکان بۆ ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانیی ململانێ چەکدارییەکان.

هەرچەندە سزادانی تاوانباران ڕەنگە وەک شێوازێک لە قایلکردن/ دڵدانەوە تەماشا بکرێت، بەڵام ئەو دادپەروەرییە لە باشترین حاڵەتدا تەنیا دەتوانێت قەرەبووکردنەوەی مادی بۆ قوربانییان دەستەبەر بکات.  تەنانەت ئەگەر وایش بێت، بەلەبەرچاوگرتنی گەورەیی کارەساتەکان و ئەوەیش کە زۆربەی ئەو کەسانەی تاوانەکانیان کردووە توانای داراییان کەمە، چاوەڕوانییەکانی قوربانییان بۆ قەرەبووکردنەوەکان لە ڕێگەی یاساوە زۆر سنووردار و نزمن. جێی قبووڵ نییە کە دەوڵەت تەنیا بە بەخشینی بڕێکی کەم پارە بە ڕزگاربووان یان خێزانی قوربانییەکان ئەرکی قەرەبووکردنەوەکان لەسەر خۆی لادەبات. دەبێت کاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بکرێت و پێویستە پەیوەندیی نزیک و ڕێکخراو و لەگەڵ خودی قوربانییەکاندا دروست بکرێت. سەرەڕای قەرەبووکردنەوەی مادی، گەڕاندنەوەی بۆ دۆخی پێشووی ڕاهێنانەوە، قایلکردن/ دڵدانەوە، هەروەها گرەنتیکردنی گرنتیکردنی دووبارەنەبوونەوە دەبێت بەڕوونی و ڕاستەوخۆ باس بکرێن.

وەک هاوپەیمانێتییەک، هیوادارین بتوانین وا بکەین گرنگیی زیاتر بدرێت بە قوربانییان مەدەنییەکانی ململانیی چەکداری و مافی قەرەبووکردنەوەکانیان. بۆ ئەوەی دەنگی قوربانییان بگاتە جێی خۆی، پێویستە کاری هەمەلایەنە بکرێت، ئەویش بە دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک لەنێوان ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانەی کار دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی کۆمەڵگە و نەتەوە جیاوازەکانی عێراق. بەلەبەرچاوگرتنی ئەو تیشکەی لە ئێستادا میدیا خستوویەتیە سەر ئەم بابەتە، ئێستا لە هەموو کاتێک لەبارترە ئەم بابەتە قسەی لێ بکرێت و کاری بۆ بکرێت.

هەندێک ڕاستیی گرنگ لەسەر لێکەوتەی ململانێکانی سەردەمی داعش

  • ١. 5625000 کەس شوێن و ماڵی خۆیان جێ هێشتووە (سەرچاوە IOM، ئایاری ٢٠١٩)
  • زیانە مادییەکان ٤٥.٧ بلیۆن دۆلارن (سەرچاوە WSJ، ٢٠١٨)
  • ٢٩٠٠٠ کەسی مەدەنی کوژراون، ٥٤٠٠٠ کەسی مەدەنی بریندار بوون (سەرچاوە UNI، ئەیلوولی ٢٠١٩)
  • بەلای کەمەوە ٧٦٠٠ ژن و کچ ڕفێنراون (بە یەزیدی و شیعە و تورکمان و ئاشووری و مەسیحییەوە)
  • چاندنی مین و تەقەمەنی بەشێوەیەکی چڕ لە زۆر ناوچەدا (Landmine and Cluster Munition Monitor 2018)
  • هەندێک گروپی دیارییکراوی وەک ئێزیدی و مەسیحی و شەبەک و تورکمان و شیعە و کاکەیی و
ئامانجمان

ئامانجی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بنیاتنانی پرۆگرامێکی گشتگیری قەرەبووکردنەوەیە کە دەوڵەت پشتگیریی دارایی بکات و بۆ هەموو قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ بێت، کە لە ماوەی ململانیی چەکداری سەردەمی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە عێراقدا ڕوویان داوە. هەروەها دەمانەوێت دڵنیا ببین لەوەی کە قەرەبووکردنەوەکان دەگەنە دەستە ئەوانەی مەبەستمانن و شایەنیانە، ئەوەیش لەڕێی چاودێریکرنی جێبەجێکردنی یاساکانی ئێستا و داهاتووەوە دەکەین کە تایبەتن بەم بوارە.

بۆیە، ئامانجە لەپێشینەکانمان ئەمانەن:

  • یەکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقی لەسەر بابەتی قەرەبووکردنەوە،
  • سازدانی دیالۆگ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەم قەرەبووکردنەوەیەوە لە عێراقدا،
  • فەراهەمکردنی چوارچێوەیەک بۆ دیبەیت و گفتوگۆ لەسەر قەرەبووکردنەوەکان لەسەر بنەمای یاسای مافەکانی مرۆڤ،
  • ئاسانکردنی هاتنەناوەوەی قوربانییان بۆ ناو گفتوگۆکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەکان، جا گفتوگۆکان لە هەر قۆناغێکدا بن،
  • ڕوونکردنەوەی گرنگیی قەرەبووکردنەوەکان بۆ ڕای گشتی.
ئێمە کێین؟

ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) هاوپەیمانێتیی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە کە سەر بە زمان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی ناو عێراقن. هاوپەیمانێتییەکە پشتگیریی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و قوربانییانی دیکەی ئەو تاوانانە دەکات کە لە ماوەی ململانیی چەکداری سەردەمی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێڕاق و سووریادا ڕوویان داوە.

بیروباوەڕە بنەڕەتییەکانمان ئەمانەن:

  • ڕێزگرتنی تەواو لە یاسای مافە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان،
  • بڕوای تەواو بە شكۆی خۆڕسکی مرۆڤ،
  • پابەندبوون بە یەکسانیی ڕەگەزی
  • هەموو قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ مافی ڕەوای خۆیانە قەرەبوو بکرێنەوە.
  • کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی بەهێز مەرجی لەپێشینەیە بۆ سەرکەوتنی دادپەروەریی قۆناغ-بە-قۆناغ-.
  • ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە قۆناغی دوای ململانێکاندا دەتوانن بەبێ گوێدانە جیاوازییە تایەفی، ئایینی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتیی، ئایدۆلۆژی و جیاکارییەکانی دیکە یاسای نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی قوربانییەکان بەکار بهێنن.
  • پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕێزگرتنی هاوبەش زۆر گرنگن و پێویستە پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگە و گرووپە جیاجیاکانیان لەسەر بەند بێت.
  • پێویستە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی تووشی قوربانییان بوون بەهۆی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤەوە کاری هەرەلەپێشینە بێت نەک هەر تەنیا بۆ ئەو دەوڵەتانەی پێشێلکارییەکان تیایاندا ڕوویان داوە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکی جیهانیش.
  • پێویستە هەر پرۆگرامێک کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی زیانەکانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤە قوربانییانی لێ ئاگادار بکرێتەوە و لەلایەن ئەوانیشەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و قوربانییان خۆیان لە کات و شێوازێکی گونجاودا ڕازەمەندی لەسەر بدەن.