Helping survivors of ISIS conflict in Iraq realize their right to reparations.

قۆناغەکانی دروستکردن

قۆناغی ١: بەستنی پەیوەندی

پەیوەندییکردن و سازدانی ئەو ئیڤێنتانەی زانیارییان تێدا بڵاو دەکرێتەوە بۆ ژمارەیەکی جیاواز لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی، کە دەکرێت ببن بە ئەندام لە C4JR. مەبەست لە سازدانی ئەم ئیڤێنتانە ئەمانەی خوارەوەیە:

پێشکەشکردنی دەستپێشخەرییەک بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپایمانییەک بۆ داواکردنی پرۆگرامێکی گشتگیر بۆ قەرەبووکردنەوەی هەموو قوربانییانی (بەستەر) ململانێ چەکدارییەکانی (بەستەر) نێوان داعش و عێراق.

ئەو میتۆدە ڕوون بکرێتەوە کە بۆ پێکهێنانی C4JR بەکار هاتووە.

دەرفەتی گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر لایەنە جیاوازەکانی دادپەروەرییەک کە قەرەبووکردنەوەی تێدایە (بەستەر قەرەبووەکان)

ئەوەی تا ئێستا بەدەست هاتووە:
سێ ئیڤێنت لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری ئامادە کراون و تیایاندا داوای هاوکاری لە زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق کراوە.

قۆناغی ٢: بەدەستهێنانی زانیاری

ڕاپرسی نێرداروە بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە ئیڤێنتی زانیارییەکاندا هەڵبژێردراون. ئەو ڕاپرسییە بەتایبەت وا ئامادە کراوە تا بۆچوونی ئەو کەسانە لەسەر ئەو بابەتە گرنگانە بزانرێت کە لە سێ دۆکیومێنتە سەرەکییەکەی C4JR دا دانراون.

نووسراوی ڕا و هەڵوێستەکان لەسەر قەرەبووکردنەوە: ئەم دۆکیومێنتە بنەما بنچینەییە هاوبەشەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوە (بەستەر) لە عێراقدا لە خۆ دەگرێت، کە وەک یەکێک لەو خوێندنەوانە دەبێت کە ڕەنگە هەوڵەکانی داهاتووی دەوڵەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی(بەستەر)  قوربانیانی (بەستەر) پێ بپێورێت.

لیستی چالاکییە چاوەڕوانکراوەکانی C4JR.

ئەوەی تا ئێستا بەدەست هاتووە
ڕاپرسییەکان نێردراون. وەڵامی ڕێکخراوەکان گەڕاوەتەوە و شیکارییان بۆ کراوە.

قۆناغی ٣: گەیشتنە ڕێکەوتن

وەڵامەکان بۆ دانانی ڕەشنووسی سەرەتایی سێ دۆکیومێنتە بنچینەییەکەی C4JR(کرتە لێرە بکە بۆ بینینی لیستی زاراوەکان) بەکار دەهێنرێن، کە دواتر گفتوگۆی زیاتریان لەسەر دەکرێت و بەپێی ئەوە دەستکاریی دەکرێت و بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە ناحکومییە بەشدارەکاندا پەرەی پێ دەدرێت.

کۆپی پێشکەوتووی ڕەشنووسی سێ دۆکیومێنتە بنچینەییەکەی C4JR (کرتە لێرە بکە بۆ بینینی لیستی زاراوەکان) گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و کۆپی کۆتایی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە ناحکومییە بەشدارەکاندا بڕیاری لەسەردەدرێت. پەسەندکردنی فەرمیی (لەڕێی واژۆکردنەوە) لەلایەن نوێنەری ڕێگەپێدراوی ڕێکخراوەکانەوە لە کۆنفرانسی دامەزراندندا دەکرێت، کاتێک C4JR بە فەرمی دادەمەزرێت و بە کۆمەڵانی خەڵک دەناسێنرێت.

ئەوەی تا ئێستا بەدەست هاتووە
پرۆسەی ڕاوێژکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوامە.

قۆناغی ٤: ئەنجامدانی چالاکیی بەناوی هاوپەیمانییەکەوە.

لە قۆناغی چوارەمدا، دەبێت کاری داکۆکییکردن/کەمپین-دانان لەگەڵ خاوەنبەرژەوەندییە پەیوەندیدارەکاندا لە ڕێی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکەوانە نێودەوڵەتییەکانی ناو عێراق (دیپلۆماتکار و UN و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هتد…) گفتوگۆ لەگەڵ سیاسەتمەدار و سەرکردە ناوچەییەکان و هتد… بکرێت. سروشتی و  گەورەیی چالاکییەکان لە دۆکیومێنتی تایبەتدا (بەستەر بۆ گەیاندنت بە لیستی زاراوەکان) ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.