fbpx

یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

بەشداربە

داواکارییە ئۆنلاینەکەمان واژۆ بکە

داواکردن لە دەسەڵاتدارانی عێراق تا قایل بن بە هاوپەیمانێتییەکە و پرۆگرامێکی قەرەبووکردنەوەی گشتگیر بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ هەموو قوربانییانی ململانێکانی سەردەمی داعش لە عێراقدا، ئەوەش بە سەردانکردنی لینکی نووسراوی ڕا و هەڵوێستەکان لەسەر قەرەبووکردنەوەکان دەبێت، کە نووسراوێکی سەرەکیی هاوپەیمانێتییەکەیە.

هاتنەناو هاوپەیمانێتییەکە

ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بۆ ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق کراوە دەبێت تا ببن بە ئەندام، بەو مەرجەی بەوپەڕی بڕواوەوە دۆکیومێنتە بنچینەییەکانی هاوپەیمانێتییەکە  قبووڵ بکەن.

بۆچی ببمە ئەندام لەم هاوپەیمانێتیە؟

ئەندامبوون لە ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دا کۆمەڵێک سوودی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدایە. بەڕوونتر، لەڕێگەی ئەندامبوونەوە لەم هاوپەیمانێتییەدا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی:

  • توانایان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتەکانی دادپەروەریی قۆناغ-بە-قۆناغ- و قەرەبووکردنەوەکان بەهێزتر دەکەن.
  • بەشێوەیەکی کاریگەرتر کار دەکەن، ئەمەش لەڕێگەی ئامادەکردنی داواکاریی و پێشنیاری هاوبەش بۆ پەرەدان بە مافی قوربانیان.
  • لەسەر ئاستی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی دیارتر دەبن.
  • دەرفەتی و هەماهەنگییکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنییدا، کە هەمان تێڕوانین و بۆچوونەکانی ئەمانیان هەیە زیاتر دەبێت.
  • دەستیان دەگات بە سەرچاوە و شارەزایی هاوبەش
  • پەیوەندی لەگەڵ چالاکوان و کەسانی کاریگەری دەوڵەتی و نێودەوڵەتییدا دروست دەکەن.
  • توانای کارکردنیان لەگەڵ ئەوانەی لە هەر ئاستێکدا خاوەن بڕیارن زیاتر دەبێت.
  • پێگەیان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی دەوڵەت بەهێزتر دەبێت.
  • لەکۆتاییدا، لەڕێی یەکدەنگییانەوە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانن پشتگیریی قوربانییان وەک تاک و خێزانەکانیان بکەن کە لەو کۆمەڵگانەوە هاتوون کە بۆ بەدەستهێنانی مافی قەرەبووکردنەوە کاریان لەگەلدا دەکەن. ئەمەش بۆ خۆی ئەو دابەشبوونە نەتەوەیی/ئاینییە کەم دەکاتەوە و ناوچە سیاسییەکان یەک دەخات و بناغەی بەردەوامیی ئاشتی لە عێراق دادەمەزرێنێت.

ئەگەر خوازیاریت ببیت بە ئەندام لە هاوپەیمانێتیی قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دا، نامەیەک بنێرە بۆ سکرتێری هاوپەیمانێتییەکە لەسەر ئیمەیڵ ئەدرێسی: join@C4JR.org

پشتگیری هاوپەیمانێتییەکە بکە

هەرچەندە تەنیا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی و ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون بۆیان هەیە ببن بە ئەندام، بەڵام هاوپەیمانیەتییەکە پێشوازیی لە هەر پشتگیرییەک دەکات و خوازیارە هەماهەنگیی لەگەڵ چەندین لایەنی دەوڵەتیی و نێودەوڵەتی و کەسانی چالاکدا بکات. پشتگیرییکردن دەکرێت چەندین شێوازی هەبێت وەک، نامەی پشتگیریی، هاوکاریی دارایی، دابینکردنی ڕاهێنان، ئەزموون و شارەزایی، کەلوپەل یان کاری خۆبەخش.

ئەگەر خوازیاریت پشتگیریی یان هەماهەنگیی لەگەڵ ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دا بکەیت، دەتوانیت نامەیەک بۆ سکرتێری هاوپەیمانێتییەکە بۆ ئەم ئیمەیل ئەدرێسە بنێریت: support@C4JR.org

پشتگیری هاوپەیمانێتییەکە بکە

هەرچەندە تەنیا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی و ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون بۆیان هەیە ببن بە ئەندام، بەڵام هاوپەیمانیەتییەکە پێشوازیی لە هەر پشتگیرییەک دەکات و خوازیارە هەماهەنگیی لەگەڵ چەندین لایەنی دەوڵەتیی و نێودەوڵەتی و کەسانی چالاکدا بکات. پشتگیرییکردن دەکرێت چەندین شێوازی هەبێت وەک، نامەی پشتگیریی، هاوکاریی دارایی، دابینکردنی ڕاهێنان، ئەزموون و شارەزایی، کەلوپەل یان کاری خۆبەخش.

ئەگەر خوازیاریت پشتگیریی یان هەماهەنگیی لەگەڵ ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دا بکەیت، دەتوانیت نامەیەک بۆ سکرتێری هاوپەیمانێتییەکەبۆ ئەم ئیمەیل ئەدرێسە بنێریت: support@C4JR.org