HELPING SURVIVORS OF ISIS CONFLICT IN IRAQ REALIZE THEIR RIGHT TO REPARATIONS

بنیاتنانی هاوپەیمانێتییەکە

ئێمە کێین؟

دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوێکی ناحکومیی مافەکانی مرۆڤە و بنکەی لە کوردستانی عێراق و شاری بەرلینە. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە، دەزگای ژیان یارمەتی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە بوونەتە قوربانیی پێشێلکردنی مافەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. لە ئێستادا، دەزگای ژیان ١١ سەنتەری ڕاهێنانەوەی لە باکوری عێراقدا دامەزراندووە بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی تووشی زەبری دەروونیی بوون، هەروەها بەشی تایبەتیشی کردووەتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو ژن و منداڵانەی تووشی ئەزموونی ئەم جۆرە زەبرەیان کردووە. دەزگاکە نۆڕینگەیەکیشی هەیە بۆ ئەو ژنە یەزیدییانەی لە عێراق و سوریادا لەژێر دەستی دەوڵەتی بەناو ئیسلامیی داعش زیندانیی بوون و دواتر ڕزگاریان بووە. دەزگاکە خزمەتگوزاریی تایبەتیشی هەیە بۆ نەوجەوانانی دەستبەسەر و ژنانی زیندانیکراو، هەروەها پرۆگرامێکیشی هەیە بۆ هۆشیارکردنی خەڵک لەبەرامبەر مافەکانی مرۆڤدا. سەرەڕای ئەوەی لە دەزگای ژیاندا چەندین پزیشک و پسپۆڕیی دەروونی کار دەکەن و چارەسەری پزیشکی و دەروونیی بێبەرامبەر پێشکەش بە چارەخوازان دەکەن، دەزگاکە تیمێک پارێزەریشی هەیە کە ئامانجی سەرەکییان پێشکەشکردنی یارمەتیی یاساییە بە چارەخوازان. بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەربارەی دەزگای ژیان، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە.

ئێمە چیمان دەوێت؟

ئێمە ئامانجمانە تۆڕێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی سەر بە نەتەوە و ئایین و زمانە جیاوازەکانی عێراق دروست بکەین. تۆڕەکە (هاوپەیمانێتی قەرەبووکردنەوەیەکی دادپەروەرانە C4JR) دەست دەکات بە کارکردن و داکۆکییکردن و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی پرۆگرامێکی قەرەبووکردنەوەی گشتگیر، کە لەلایەن حکومەتەوە بودجەی بۆ دابین بکرێت، بۆ هەموو قوربانییانی (بەستەر)هەموو ئەو پێشێلکارییە قورسانەی مافەکانی مرۆڤ (بەستەر) کە لە ماوەی ململانێ چەکدارییەکانی دەوڵەتی ئیسلامیدا ڕوویان داوە (بەستەر). دوای ئەوەی هاوپەیمانێتییەکە جێگیر دەبێت، دەزگای ژیان لەسەر بنەمای یەکسانی وەک هەموو ئەندامانی تری ناو هاوپەیمانێتییەکە، بەشداری لە چالاکییەکاندا دەکات.

بۆچی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی ئاوا شتێکی پێویستە؟

ململانێی چەکداری (بەستەر)، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا و  لەگەڵ دروستبوونی داعش لە عێراقدا سەری هەڵدا، بووە هۆی ئەوەی توندوتیژی زۆر بەخێرایی بۆ ئاستێک بەرز ببێتەوە کە پێشتر نەبینرابوو. لە ئەنجامی ئەوەشدا، لای کەم ٣٠٠٠٠ هاووڵاتیی مەدەنی کوژران، ٥٥٠٠٠ هاووڵاتیی بریندار بوون و زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠٠ هاووڵاتیش ناچار بوون ماڵەکانیان جێ بهێڵن. لە ئێستادا، ئەوەی کراوەتە کاری لەپێشینە- دەشبێت لەپێشینە بێت- ئەوەیە کە کار بکرێت بۆ ئەوەی تاوانکارییەکانی داعش بهێنرێنە بەردەم دادگا و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە یەکلا بکرێنەوە. بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵک (بەستەر) بوونەتە قوربانیی دەستی ئەو تاوانانەی لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە ناتوانرێت هەرگیز بهێنرێنە بەردەم دادگا و دادپەروەریی لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە یان مردوون یان نەناسراون. خاڵێکی تریش ئەوەیە کە دادگاکانی تاوان بەشێوەیەکی گشتی ناگونجێن بۆ دابینکردنی قەرەبووکردنەوە بۆ ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانیی ململانێ چەکدارییەکان. هەرچەندە سزادانی تاوانباران ڕەنگە وەک شێوازێک لە ئاسوودەبوون تەماشا بکرێت (بەستەر)، بەڵام ئەو دادپەروەرییە لە باشترین حاڵەتدا تەنیا دەتوانێت قەرەبووی ماددی (بەستەر) بۆ قوربانییان دەستەبەر بکات.  تەنانەت ئەگەر وایش بێت، بەلەبەرچاوگرتنی گەورەیی کارەساتەکان و ئەوەیش کە زۆربەی ئەو کەسانەی تاوانەکانیان کردووە توانای داراییان کەمە، چاوەڕوانییەکانی قوربانییان (بەستەر) بۆ قەرەبووکردنەوە (بەستەر) لە ڕێگەی یاساوە زۆر سنووردار و نزمن. جێی قبووڵ نییە کە دەوڵەت تەنیا بە بەخشینی بڕێکی کەم پارە بە ڕزگاربووان یان خێزانی قوربانییەکان ئەرکی قەرەبووکردنەوە لەسەر خۆی لادەبات (بەستەر). دەبێت کاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بکرێت و پێویستە پەیوەندیی نزیک و ڕێکخراو و لەگەڵ خودی قوربانییەکاندا دروست بکرێت. سەرەڕای قەرەبووکردنەوەی مادی (بەستەر)، گەڕانەوەی قوربانییەکان بۆ دۆخی پێش ڕووداوەکان (بەستەر) ڕاهێنانەوە (بەستەر)، قایلکردن و دڵدانەوە (بەستەر)، هەروەها گرەنتیکردنی ئەوەی دووبارە ئەوە کارەساتانە ڕوو نادەنەوە دەبێت بەڕوونی و ڕاستەوخۆ باس بکرێن.

وەک هاوپەیمانێتییەک، هیوادارین بتوانین وا بکەین گرنگیی زیاتر بدرێت بە قوربانییە مەدەنییەکانی ململانێ چەکدارییەکان و مافی قەرەبووکردنەوەیان. بۆ ئەوەی دەنگی قوربانییان بگاتە جێی خۆی، پێویستە کاری هەمەلایەنە بکرێت، ئەویش بە دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک لەنێوان ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانەی کار دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی کۆمەڵگە و نەتەوە جیاوازەکانی عێراق. بەلەبەرچاوگرتنی ئەو تیشکەی لە ئێستادا میدیا خستوویەتیە سەر ئەم بابەتە، ئێستا لە هەموو کاتێک لەبارترە ئەم بابەتە قسەی لێ بکرێت و کاری بۆ بکرێت.

هەندێک ڕاستیی گرنگ دەربارەی ئەوەی لە ململانێکانی داعش جێ ماوە
١. 5625000 شوێن و ماڵی خۆیان جێ هێشتووە (IOM، ئایاری ٢٠١٩)
٢. زیانە مادییەکان ٤٥.٧ بلیۆن دۆلارن (WSJ، ٢٠١٨)
٣. ٢٩٠٠٠ کەسی مەدەنی کوژراون، ٥٤٠٠٠ مەدەنی بریندار بوون (UNI، ئەیلوولی ٢٠١٩)
٤. لای کەم ٧٦٠٠ ژن و کچ ڕفێنراون (بە یەزیدی و شیعە و تورکمان و ئاشووری و مەسیحییەوە)
٥. چاندنی مین و تەقەمەنی بەشێوەیەکی چڕ لە زۆر ناوچەدا (Landmine and Cluster Munition Monitor 2018)
٦. هەندێک گروپی دیارییکراو دەکرێنە ئامانج: ئێزیدی و مەسیحی و تورکمان و شیعە.