fbpx

یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

ئێمە چیمان دەوێت؟

ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە هاوپەیمانێتیی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە کە سەر بە زمان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی ناو عێراقن. هاوپەیمانێتییەکە پشتگیریی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و قوربانییانی دیکەی ئەو تاوانانە دەکات کە لە ماوەی ململانیی چەکداری سەردەمی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێڕاق و سووریادا ڕوویان داوە.

زۆرتر

دوایین هەواڵەکان

هەوڵی زیاتر پێویستە بۆ تێپەڕاندنی یاسای ئافرەتانی رزگاربووی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق

لە 27 ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق نەیان توانی پرۆسەی دەنگدان لەسەر یاسای ئافرەتانی رزگاربوی ئێزیدی کۆتایی پێبهێنن. هەنگاوی سەرەتایی ئەم یاسایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پڕۆژە یاسا […]

زۆرتر
بەیاننامەى هاوبەشى ڕێکخراوە ناحکومیەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەى ڕێژەى خۆکوژی و خراپتربوونى قەیرانى تەندروستى دەروونى لەنێو قوربانیانى تاوانی دڕندانە لە باکورى عێراق

هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە – کە هاوپەیمانێتیەکە لە ٢٧ ڕێکخراوى ناحکومى عێراقى پێکهاتوون و داواى قەرەبووکردنەوەى گشتگیر دەکەن بۆ قوربانیانى تاوانى دڕندانە کە ئەنجام دراون لەماوەى ململانێى داعش لە عێراق، […]

زۆرتر
C4JR پێشنیازەکانی خۆی سەبارەت بە هه‌موواركردنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسای کچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی IOM له‌ هه‌ولێرخستە روو

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تەكنیكیی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاسای کچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمی پاڵپشتیی ته‌كنیكیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM و به‌ ئاماده‌بوونی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) […]

زۆرتر

مەڵتیمیدیا

دیداری پارێزەر حەسەن عەلی لەگەڵ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لەسەر هاوپەیمانییەکە و پڕۆژە یاساکە

هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە کاریان کردووە لەسەر داڕشتنی ڕەشنووسی یاسای تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی ئەو توندوتیژییە سێکسییانەی پەیوەندییان بە ململانێکانەوە هەبووە و لەماوەی ململانێکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێراقدا ڕوویان داوە. ئامانجیشیان لەمە ئەوە بووە تیشک بخەنەسەر پێداویستییەکانی ڕزگاربووان. بۆ پاراستنی مافی ڕزگاربووان بۆ قەرەبوکردنەوە و بنیاتنانی شوێنێکی ئارامتر بۆ نەوەکانی داهاتوو کە تێیدا بژین .

          

Featured Video Play Icon

Featured Video Play Icon
راپۆرت لەسەر هاوپەیمانی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە
Featured Video Play Icon
ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR)