HELPING SURVIVORS OF ISIS CONFLICT IN IRAQ REALIZE THEIR RIGHT TO REPARATIONS

ڕێباز و تێڕوانین بۆ داهاتوو

ڕێباز و تێڕوانین بۆ داهاتوو:

دەمانەوێت هاوپەیمانییەک لە چالاکوانەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق دروست بکەین – C4JR مافە نێودەوڵەتییەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی بۆ بەرەوپێشپردنی مافی قەرەبووکردنەوە (بەستەر) بۆ هەموو قوربانییانی (بەستەر) داعش و ململانێی سەربازیی (بەستەر) لە عێراق بەکار دەهێنێت.

بیروباوەڕە بنچینەییەکانمان:

• ڕێزی تەواو بۆ یاسای مافە نێودەوڵەتییەکانی مرۆڤ.

• باوەڕ بە  شکۆی مرۆڤ.

• هەموو قوربانییەکی پێشێلکاری گەورە دژ بە مافەکانی مرۆڤ (بەستەر) وەک تاکێک مافی قەرەبووکردنەوەی (بەستەر) هەیە و ئەو مافەش دەتوانرێت بسەپێنرێت.

• کۆمەڵگەیەکی شارستانی بەهێز مەرجێکی پێشوەختەی گەورەی سەرگرتنی پرۆسەکانی دادپەروەریی قۆناغ بە قۆناغ (بەستەر)

• لە دۆخەکانی دوای ململانێدا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانن بەسەر دابەشبوونە سێکتەری و ئاینیکی و نەتەوەیی و چینایەتی و ئایدۆلۆژیی و دابەشبوونەکانی دیکەدا زاڵ ببن و یاسای نێودەوڵەتی بۆ بەرژەوەندیی قوربانییان بەکار بهێنن.

• پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانە و ڕێزی هاوبەش ئەو شتە سەرەکییانەن کە دەبێت پەیوەندیی نێوان گروپ و کۆمەڵگە بچووکەکان بەڕێوە بەرن.

• قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانەی بە قوربانییانی (بەستەر) پێشێلکارییە گەورەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ (بەستەر) گەیشتووە دەبێت گرنگییەکی گەورەی هەبێت، نەک تەنیا بۆ ئەو دەوڵەتانەی پێشێلکارییەکانیان تێدا کراوە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکی هەموو جیهان.

• هەر پرۆگرامێک ئامانج لێی ڕاستکردنەوەی پێشێلکارییە گەورەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ (بەستەر) بێت، دەبێت لە کاتی خۆیدا بگەیەندرێت و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و قوربانییەکان ڕەزامەندیان لەسەری هەبێت.

ڕێبازی ئێمە:

بایەخی یەکەمی بۆ قوربانییە:
بۆچوونەکانی قوربانیی لە پێش هەموو ئەو شتانەوەن کە دەیانکەین.

بێ جیاکارییە:
ئێمە پابەندین بەوەوەی جیاوازیی نەکەین لە نێوان قوربانیاندا (بەستەر). بۆیە هەموو قوربانییان (بەستەر) دەبێت بێ گوێدانە پێشینەی نەتەوەیی یان ئاینی یان هەر جۆرێکی دیکە، دانیان پێدا بنرێت. نابێت ئەمە وا لێک بدرێتەوە کە وای دادەنێین هەموو تاک و گروپ و کۆمەڵگە بچووکەکان بەهەمان شێوە ئازاریان چەشتووە. بەپێچەوانەوە، ئێمە دان بەوەدا دەنیین کە ئەندامانی هەندێک گروپ (ئێزیدی، تورکمان و هتد…) بەمەبەست کراونەتە ئامانج و جگە لە زەبری دەروونیی تاکەکەسی، دووچاری زەبری دەروونیی بەکۆمەڵیش بوونەتەوە.

هەستیاریی جێندەری
ئێمە لەو فاکتەرە کلتوورییە فراوانترانە دەگەین کە بوونەتە هۆکار بۆ جیاکاریی جێندەریی و دەبێت ئەمەش چارەسەر بکرێت.

گشتگیر
ئێمە دەمانەوێت بەشداریی بە هەموو ئەو تاک و کۆمەڵگە بچووکانە بکەین کە زەرەرمەند بوون و بە یەکسانی دەرفەتی گەیاندنی دەنگی خۆیان بە هەموویان بدەین.

گرنگیی بە کۆمەڵگە دەدات
گۆڕانکاریی درێژخایەن تەنیا بە تەرکیزخستنە سەر ئاستی کۆمەڵگە بەدی دێت. ئەمە شێوازی کارکردنی لە خوارەوە بۆ سەرەوەیە و بەو شێوەیە دیزاین کراوە کە هێز بە کۆمەڵگەکان بدات بۆ ئەوەی خۆشیان داکۆکیی لە دروستکردنی گۆڕانکاریی بکەن و کاریگەرییان لەسەری هەبێت. ئەمەش بۆ خۆی ڕێگە بە یاسەتە ناوخۆییەکان دەدات بەپێی پێویستییە تایبەتەکانی هەر کۆمەڵگەیەک دابنرێن، نەک سەرتاسەری وڵات هەموو وەک یەک بن.

تەرکیز لەسەر ڕێگرییکردن دەکات
دەمانەوێت لە قۆناغەکانی سەرەتادا خۆمان بۆ کێشەکان ئامادە بکەین، پێش ئەوەی ناکۆکییەکان ببنە هۆی پشێوی.

بەهێزکردن
هەوڵدان بۆ هێزپێدان نەک بینینی ڕۆڵی باوک لەگەڵ قوربانییان (بەستەر) و کۆمەڵگەکانیاندا.