ئەو هەوڵانەی بڕیاربەدەستانی عێراق دەیدەن لەپێناو تێپەڕاندنی یاساکانی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێکانەوە بە شێوەیەکی باش بەرەوپێش دەچێت. ٢٧ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی عێراقی، کە هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێناوە بەناوی (هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە). ئەم هاوپەیمانییە پرۆژەیاسایەکی ئامادە کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسیی سەردەمی ململلانێکانی داعش لە عێراق. ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژە یاسایە پاڵپشتی و بەدەستهێنانی قەرەبووی گشتگیرە بۆ ڕزگاربووان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێوەرە نێودەڵەتییەکانی مافیەکانی مرۆڤ و بەباشترین شێوە بگونجێت. لەبەر ئەوە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا و لە پەرلەمانی عێراق لە بەغداد، نوێنەرانی هاوپەیمانی یەکە پڕۆژە یاساکە و پەڕەی سیاسییان پێشکەش بە سائیب خزر نایف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کرد. بەڕێز سائیب خزر، کە پاڵپشتێکی بێمەرجی دادپەروەریی قەرەبووکردنەوەیە، لەگەڵ نوێنەرانی هاوپەیماییەکەدا هاوڕابوو لەسەر ئەوەی ماوەی داهاتوو یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ داڕشتنەوەی پلانی قەرەبووکردنەوەیەکی گشتگیر، بە شێوەیەک کە قابیلی جێبەجێکردن بێت. لە سەروو ئەمانەشەوە، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی و دەسەڵاتدارانی وڵات هەماهەنگییەکانیان چڕتر بکەنەوە بە مەبەستی ڕێکخستنی یاساکانی داهاتوو بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێویستییەکانی ڕزگاربوواندا بگونجێت.
پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە
هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...