fbpx

بەیاننامەیەک لەسەر عێراق بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی کردەوە توندوتیژیەکان کە لەسەر بنەمای ئاینی ئەنجام دراون
تشرینی یه‌كه‌م 4, 2020
Commemorate International Day for Victims of Acts of Violence Based Religion

لێدوانی هاوبەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەسەر عێراق بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی کردەوە توندوتیژییەکان لەسەر بنەمای ئایین یان بیروباوەڕ

لەم ڕۆژەدا یادکردنەوەی قوربانیانی کردەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ئایین یان بیروباوەڕ لە سەرتاسەری جیهاندا دەکرێت، ئێمە وەک ئەکتەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکەوە کاردەکەین بۆ ڕێزلێنان لەو کەسانەی کە لە عێراقدا لە سەر ئایین یان بیروباوەڕیان ئازار دراون و کوژراون ، بە یەک هەڵوێست دەبین و یەک هەڵوێست بووین . لە دوای داگیرکردنی ئەمریکا لە ساڵی 2003ەوە، عێراق تووشی ململانێی و ڕووخانی دەوڵەت بووە، کە بووە هۆی ئەوەی زیان بە کلتورە کۆنەکانی عێراق بدات وە ڕیسوای بکات. دانیشتوانی مەسیحی، بە ئاشورییەکانەوە، کە لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا ژمارەیان نزیکەی 1,5 ملیۆن کەس بوو، ئەمڕۆ کەمبۆتەوە بۆ تەنها 200 هەزار کەس.کۆمەڵگای کەمینەکانی تری وەک ئێزدی ، سەبعیان – مندیان ، تورکمان ، کاکایس و شەبەک لەم ساڵانەی دواییدا ڕووبەڕووی هەڕەشە بونەتەوە .

داعش خراپبوونی ئازادییە ئاینییەکانی وەک بەشێک لە هەڵمەتی پاکتاوکردن دژی کەمینەکان لە ناوچەی شەنگال و دەشتی نەینەوا بە کەڵک گرت . توندوتیژیە ئامانجدارەکان هەوڵیاندا تەواوی بوونی کەمینە ئایینیەکان لە عێراق بسڕنەوە، بەتایبەتی ئێزدییەکان، کە داعش بە ئاینی خراپەکاری (کافر) ئیدانەی کرد. داعش ئەوانەی کە گۆڕینی ئایینیان ڕەتکردەوە لە سێدارەیان دا (ڕەتیان کردەوە کە ئایینی خۆیان بگۆڕن بۆ ئیسلام) و مەزارگە و کڵێسا و پەرستگا و شوێنی دیکەی کولتوورییان لە ناوبرد. کاریگەری جیاکاری ئاینی دژی کەمینەکانو لەنێوان نەوەکاندا گەورە بوو وە زۆرێک لە ئاوارەبووان ناڕازین لە گەڕانەوەیان بۆ زێدی باووباپیرانیان لە ترسی چەوساندنەوەی ئاینی وە دوبارەبوونەوەی روداوەکان. ئەم دۆخە بە بوونی گروپە میلیشیاکان لە دەشتی شەنگال و نەینەوا و چارەسەرنەکردنەوەی نیگەرانییەکانی بەرەو خراپی دەروات.

ئێمە پێشوازی لە هەوڵەکان دەکەین بۆ پاراستنی ئازادی ئاینی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی وە توندوتیژی لە عێراق ، هەروەک لە بەیاننامە ئایینییەکەی قوربانیانی داعش کە سەرکردە ئاینییەکان لە کۆمەڵگەی مەسیحی و سوننە و شیعە و یەزیدی پەسەندیان کردووە و بە پاڵپشتینەتەوە یەکگرتووەکان. لەگەڵ ئەوەشدا بەبێ دادپەروەری و بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە کردەوە دڕندەکانی ڕابردوو، گروپە ئاینییەکان بەردەوام دەبن لە چەوساندنەوه و هەڕەشە کردن . دووبارە پێشخستنی ئازادی ئایینی بەستراوەتەوە بە هێنانە پێشەوەی تاوانبارانی جینۆساید و دابینکردنی مەرجی سەلامەت بۆ گەڕانەوە بۆ کەمینەکان و پشتیوانیکردنی ئەوانەی کە تووشی تراومای توندوتیژی ئایینی بوون . داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین ئەم چەند هەنگاوانە بنێت:

دانانی ئەو یاسایانەی کە زامن کردنی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و دادپەروەری بۆ قوربانیانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەکەن .

  1. دانانی یاسا کە زامنی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و گەیاندنی دادپەروەری بۆ قوربانیانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەکات.
  2. بۆ ئەوەی ئەو گروپانە بەهێز بکەن کە کار بۆ پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی وەک تۆڕی ڕزگاربووانی ئێزدی دەکەن و دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنن بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق
  3. بەرزکردنەوەی پەروەردەی ئاینی لە هەموو عێراق لە ڕێگەی بۆنە ڕۆشنبیریەکان و چالاکیەکان بۆ پەروەردەکردنی دانیشتوان لەسەر کەمینەکان؛ وە پەروەردەکردنی قوتابیان لەسەر کەمایەتیە ئاینیەکان لە رێگەی دانانی ئەو بابەتانە لە ناو مەنهەجی قوتابخانەی عێراقی وە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە.
  4. بۆ جێبەجێکردنی شێوازی داهێنەرانە بۆ بەرزکردنەوەی فرەجۆری ئاینی و کلتوری، لەوانە میتۆدی کۆمەڵگا بە بەکارهێنانی هونەر و تەکنەلۆژیای واقیعی مەجازی، وەک پێشانگای Nobody’s Listening.
  5. پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسانکاری بکات بۆ بەستنی ئەو کۆنفرانسە بۆ بەدواداگەڕان و فراوانکردنی بەیانەکەی لایەنە ئایینیەکان لەلایەن کۆمەڵگە ئاینییەکانی ترەوە .

ئیمزاکان:

  1. AdvanceUSA (United States of America)
  2. Air Bridge Iraq – Luftbrücke Irak (Germany)
  3. AlRafidain Peace Organization (Iraq)
  4. Assyrian Policy Institute (United States of America)
  5. Central Council of Yazidi in Germany – Zentralrats der Êzîden in Deutschland (Germany)
  6. CSW (United Kingdom)
  7. Coalition for Genocide Response (United Kingdom)
  8. European Interreligious Forum For Religious Freedom (France)
  9. Ezidis Worldwide – Eziden Weltweit e.V (Germany)
  10. Ghasin Alzaiton Organization for Youth (Iraq)
  11. International Christian Foundation for Democracy (United States of America)
  12. International Dialogue Research and Awareness Centre (Pakistan)
  13. International Organization to Preserve Human Rights (United States of America)
  14. Iraq Religious Freedom Religious Roundtable (Iraq)
  15. Jiyan Foundation for Human Rights (Germany/Iraq)
  16. Jubilee Campaign (United States of America)
  17. Montreal Institute for Genocide and Human Rights Studies (Canada)
  18. Nuhanovic Foundation (The Netherlands)
  19. Operation Hope (Australia)
  20. Panaga Organization for Education (Iraq)
  21. Project Abraham (Canada)
  22. Religious Freedom Coalition (United States of America)
  23. Religious Freedom Institute (United States of America)
  24. Shlomo Organization for Documentation (Iraq)
  25. Sunrise Organization for Civil Society Development (Iraq)
  26. Voice Of Ezidis (France)
  27. Yazda (Iraq/United States of America)
  28. Yazidi Legal Network (The Netherlands)
  29. Yezidi Emergency Support (United Kingdom)
  30. Youth Bridge Development Organization (Iraq)
پۆستی پەیوەندیدار
پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

پێنجەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ئێستا بڵاوکراوەتەوە

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) برهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق IOM. زنجیرە هەواڵنامەیەک لەسەر یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە. بینەری دواین هەواڵنامە بە لێرەدا ، بە زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی و کوردی (سۆرانی و...

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

چوارەمین هەواڵنامەی هاوپەیمانی دەربارەی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزیدی

خوێنەری نوێترین هەواڵنامەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بن دەربارەی یاسای رزگاربووانی ئێزدی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ، زنجیرە هەواڵنامەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بە سێ زمان بڵاودەکاتەوە...

بۆنە هاوبەشەکانی C4JR لە ماوەی ١٦ ڕۆژی چالاکیەکاندا : بە کەڵک وەرگرتن لە توانای گواستنەوەی قەرەبووکردنەوەکانی تووندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێکانی عێراق

بۆنە هاوبەشەکانی C4JR لە ماوەی ١٦ ڕۆژی چالاکیەکاندا : بە کەڵک وەرگرتن لە توانای گواستنەوەی قەرەبووکردنەوەکانی تووندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێکانی عێراق

.Thank you to Nwa Khalid for translating this text from the original post لە پێنجەمین ڕۆژی ١٦ ڕۆژی چالاکی دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ، لە هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕەوا C4JR بە شانازیەوە میوانداری بۆنەیەکیان کرد لە هەولێر لەگەڵ...

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.