fbpx

ئەم هاوپەیمانێتییە بۆچی؟

ململانێی چەکداری، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا و  لەگەڵ دروستبوونی داعش لە عێراقدا سەری هەڵدا، بووە هۆی ئەوەی توندوتیژی زۆر بەخێرایی بۆ ئاستێک بەرز ببێتەوە کە پێشتر نەبینرابوو. لە ئەنجامی ئەوەشدا، بەلای کەمەوە ٣٠ هەزار هاووڵاتیی مەدەنی کوژران، ٥٥ هەزار هاووڵاتیی بریندار بوون و زیاتر لە ٣ ملیۆن هاووڵاتیش ناچار بوون ماڵەکانیان جێ بهێڵن.

ئێستا، ئەوەی کراوەتە کاری لەپێشینە- دەشبێت لەپێشینە بێت- ئەوەیە کە کار بکرێت بۆ ئەوەی تاوانکارییەکانی داعش بهێنرێنە بەردەم دادگا. بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییانبوونەتە قوربانیی دەستی ئەو تاوانانەی لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە ناتوانرێت هەرگیز بهێنرێنە بەردەم دادگا لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە یان مردوون یان نەناسراون. خاڵێکی تریش ئەوەیە کە دادگاکانی تاوان بەشێوەیەکی گشتی ناگونجێن بۆ دابینکردنی قەرەبووکردنەوەکان بۆ ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانیی ململانێ چەکدارییەکان.

هەرچەندە سزادانی تاوانباران ڕەنگە وەک شێوازێک لە قایلکردن/ دڵدانەوە تەماشا بکرێت، بەڵام ئەو دادپەروەرییە لە باشترین حاڵەتدا تەنیا دەتوانێت قەرەبووکردنەوەی مادی بۆ قوربانییان دەستەبەر بکات.  تەنانەت ئەگەر وایش بێت، بەلەبەرچاوگرتنی گەورەیی کارەساتەکان و ئەوەیش کە زۆربەی ئەو کەسانەی تاوانەکانیان کردووە توانای داراییان کەمە، چاوەڕوانییەکانی قوربانییان بۆ قەرەبووکردنەوەکان لە ڕێگەی یاساوە زۆر سنووردار و نزمن. جێی قبووڵ نییە کە دەوڵەت تەنیا بە بەخشینی بڕێکی کەم پارە بە ڕزگاربووان یان خێزانی قوربانییەکان ئەرکی قەرەبووکردنەوەکان لەسەر خۆی لادەبات. دەبێت کاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بکرێت و پێویستە پەیوەندیی نزیک و ڕێکخراو و لەگەڵ خودی قوربانییەکاندا دروست بکرێت. سەرەڕای قەرەبووکردنەوەی مادی، گەڕاندنەوەی بۆ دۆخی پێشووی ڕاهێنانەوە، قایلکردن/ دڵدانەوە، هەروەها گرەنتیکردنی گرنتیکردنی دووبارەنەبوونەوە دەبێت بەڕوونی و ڕاستەوخۆ باس بکرێن.

وەک هاوپەیمانێتییەک، هیوادارین بتوانین وا بکەین گرنگیی زیاتر بدرێت بە قوربانییان مەدەنییەکانی ململانیی چەکداری و مافی قەرەبووکردنەوەکانیان. بۆ ئەوەی دەنگی قوربانییان بگاتە جێی خۆی، پێویستە کاری هەمەلایەنە بکرێت، ئەویش بە دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک لەنێوان ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانەی کار دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی کۆمەڵگە و نەتەوە جیاوازەکانی عێراق. بەلەبەرچاوگرتنی ئەو تیشکەی لە ئێستادا میدیا خستوویەتیە سەر ئەم بابەتە، ئێستا لە هەموو کاتێک لەبارترە ئەم بابەتە قسەی لێ بکرێت و کاری بۆ بکرێت.

هەندێک ڕاستیی گرنگ لەسەر لێکەوتەی ململانێکانی سەردەمی داعش
  • ١. 5625000 کەس شوێن و ماڵی خۆیان جێ هێشتووە (سەرچاوە IOM، ئایاری ٢٠١٩)
  • زیانە مادییەکان ٤٥.٧ بلیۆن دۆلارن (سەرچاوە WSJ، ٢٠١٨)
  • ٢٩٠٠٠ کەسی مەدەنی کوژراون، ٥٤٠٠٠ کەسی مەدەنی بریندار بوون (سەرچاوە UNI، ئەیلوولی ٢٠١٩)
  • بەلای کەمەوە ٧٦٠٠ ژن و کچ ڕفێنراون (بە یەزیدی و شیعە و تورکمان و ئاشووری و مەسیحییەوە)
  • چاندنی مین و تەقەمەنی بەشێوەیەکی چڕ لە زۆر ناوچەدا (Landmine and Cluster Munition Monitor 2018)
  • هەندێک گروپی دیارییکراوی وەک ئێزیدی و مەسیحی و شەبەک و تورکمان و شیعە و کاکەیی و سابئی …